پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکات.

ئیخڵاس سەباح دلێمی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، مووچەی هەرسێ مانگی ئەمساڵ خەرج دەكرێت كێشەی نییە، گوتی: “بەغدا مانگانە 522 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرێت، بۆیە مووچەی ئەو سێ مانگەی ئەم ساڵیش خەرج دەكرێـت و كێشەی نییە”.

گوتیشی: “فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی تەواوی خۆیان بێ پاشەكەوت وەردەگرن، فەرمانی خەرجكردنی پارەش لە وەزارەتی دارایی عێراق دەرچووە، مانگانە پارەكە دەنێردرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش بەپێی بەرنامەی خۆی مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات”.

جەختیشی كردەوە، بەهۆی دواكەوتنی جێبەجێكردنی بودجە ناردنی پارە دواكەوت، گوتیشی: “ئێستا مانگانە پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و هیچ كێشەیە لە ئارادانییە”.

پێشووتر ئەو پەرلەمانتارە  ئاشكرای كردبوو، “هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە و ئەو لێدوان و زانیارییانەی هەندێک پەرلەمانتار و بەرپرس دەیدەن کە گوایە مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەیە، ڕاست نین و مووچە و بودجە وەکو خۆی لەلایەن بەغداوە دەنێردرێن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…