ساسان دەروێش‮- ‬هۆڵەندا‮ ‬
ساڵانە لە ناوەڕاستی‮ ‬مانگی‮ ‬شوبات،‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن،‮ ‬بۆ پرسە گەرمەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬سەركردە و بەرپرس و‮ ‬ڕاوێژكاران لە ژێر‮ ‬یەك چەتر كۆدەكاتەوە،‮ ‬بۆ گفتوگۆكردنی‮ ‬نێوانیان لەو بابەتانەی‮ ‬گرنگیان بۆ جیهان هەیە و دڵنیایی‮ ‬بوون و دەستەبەركردنی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬جیهان و كەڵەكەبوونی‮ ‬قەیرانەكانی‮ ‬جیهان و هەڕەشەی‮ ‬بەردەوام و هەمەجۆرەكان و چۆنیەتی‮ ‬ڕێگری‮ ‬لێیان و دۆزینەوەی‮ ‬ڕێگەچارە بۆیان و نزیككردنەوەی‮ ‬هەوڵەكانیان،‮ ‬چەندین دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت‮.‬
ئەمساڵیش وەكو هەموو ساڵەكانی‮ ‬تر كە56 هەمین ساڵەی‮ ‬كۆنفرانسەكە بوو لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا ئەنجامدرا،‮ ‬چەند ساڵێكیشە شاندی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەكو وڵاتێك بانگهێشتی‮ ‬فەرمی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬ئەمەش بەهۆی‮ ‬پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردستان لە هاوكێشەكانی‮ ‬جیهان و بەهێزی‮ ‬كاری‮ ‬دیبلۆماسیەتی‮ ‬كوردەوەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬باسە ئەمساڵ شاندێك بە سەرپەرشتی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشداربوون و بەكۆمەڵێك كۆبوونەوە و دیداری‮ ‬گرنگیان لە ماوەی‮ ‬ئەوچەند‮ ‬ڕۆژە لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬بڕیاڕ‮ ‬بەدەستی‮ ‬ئەورووپاو جیهان و دەرئەنجامی‮ ‬باشی‮ ‬دەبێت بۆ ئایندەی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان لە پەیامی‮ ‬پاڵپشتیكردنی‮ ‬زیاتریان بۆ ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هاودۆستی‮ ‬زیاتریان دووپات كردۆتەوە‮. ‬هەروەها لە كۆتایی‮ ‬كۆبوونەوەكانیش مەسرور بارزانی‮ ‬لە كۆنگرەیەكی‮ ‬ڕۆژنامەوانیدا،‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬لە چوار چێوەی‮ ‬كۆنفرانسەكە لەگەڵ نوێنەرانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بەشدار خستەڕوو و‮ ‬ڕایگەیاند تایبەتمەندییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلای‮ ‬دۆستەكانی‮ ‬لەبەر چاو گیراوە و كۆبوونەوەی‮ ‬زۆر باشمان لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوودا لەگەڵ بەشداربووانی‮ ‬كۆنفرانسەكە ئەنجامداو لە ئایندەشدا ئاكامی‮ ‬باشی‮ ‬دەبێت‮. ‬ڕەوەندی‮ ‬كورد لە هۆڵەندا باس لە گرنگیی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬هەردوو سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مەسرور بارزانی‮ ‬و هۆڵەندا مارك‮ ‬ڕووتە دەكەن‮.‬
سەرەتا كاروان عوسمان مەجید مامۆستای‮ ‬زانكۆ لەو بارەیەوە دەڵێت‮: ‬پێم واییە هەموو دیدار و گفتوگۆكان لەسەر ئاستی‮ ‬بەرز و بەرپرسیاریەتیدابوون كە ئاكامی‮ ‬باشی‮ ‬دەبێت بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەویش بەهەوڵ و هیمەتی‮ ‬دیبلۆماسیەتی‮ ‬كاكە مەسرور بارزانی‮ ‬و كارنامەی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬و هەنگاوە خێراو باشەكانی‮ ‬دەبڕێت،‮ ‬ئێمە وەك نیشتەجێی‮ ‬هۆڵەندا ئەو كۆبوونەوەی‮ ‬هەردوو سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هۆڵەندا بەرز دەنرخێنین لە زیاترپەیوەندیكردن و هاوكارییەكانی‮ ‬هۆڵەندا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا بارودۆخی‮ ‬عێراق و ناوچەكەو پەرەپێدانی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هۆڵەندا و هەرێمی‮ ‬كوردستان تاوتوێ كراون،‮ ‬كە من پێم وایە هەرێمی‮ ‬كوردستان تایبەتمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و دەبێت بەپێی‮ ‬دەستوور مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ بكرێ و سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هۆڵەندا‮ ‬ڕایگەیاند كە پەیوەندییەكی‮ ‬بە هێزمان لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە و بەردەوامیش دەبین لە هاوكاریكردنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە لە‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬گوتیشی‮ ‬هانی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬هۆڵەندا دەدەین بۆ پەرەپێدانی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستان و ستایشی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬چاكسازیی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و دارایی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد و ئامادەیی‮ ‬خۆیشی‮ ‬بۆ هاوكاریكردنی‮ ‬دەربڕی‮. ‬لە بەرامبەریشدا مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سوپاسی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬هۆڵەندای‮ ‬كرد وتیشكی‮ ‬خستە سەر بەرنامەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەمە چەشنكردنی‮ ‬ئابووری‮ ‬و گرنگیدانی‮ ‬زیاتر بەپرۆسەی‮ ‬وەبەرهێنان،‮ ‬ئەم دۆستایەتیە و هاوكاریكردنەیان بۆ ئێمەی‮ ‬كوردیش كارێكی‮ ‬باشە كە چاو لە ئەزموونی‮ ‬ئەوان بكەین بۆ كاروباری‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆمان‮. ‬هەروەها سامان محەمەدئەمین حەسەن ئەفسەرە لەهێزەكانی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هۆڵەندا دەڵێت‮: ‬هۆڵەندا دوو لەسەر سێی‮ ‬خاكەكەی‮ ‬دابینكراوە بۆ كشتوكاڵ و ئاژەڵداری‮ ‬و‮ ‬یەك لەسەر سێی‮ ‬بۆ ژیان و‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬شەمەندەفەر و‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬ئۆتۆبان و فڕۆكەخانەكان و ناوچەی‮ ‬گەشتوگوزار،‮ ‬كەرتی‮ ‬ئاژەڵداری‮ ‬و كشتوكاڵ داهاتێكی‮ ‬هێندە باشە بۆ ئەم وڵاتە كە لەم بوارەدا شارەزایی‮ ‬و توانایەكی‮ ‬زانستی‮ ‬بەرزیان هەیە بۆ بەردەوام بوون لێی،‮ ‬لە بەرنامەی5 ‮ ‬ساڵی‮ ‬تری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هۆڵەندا هاتووە كە دەخوازن،‮ ‬پەرە بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كوردستان بدەن لە بواری‮ ‬جیاجیادا،‮ ‬لە ئێستەدا هەلێكی‮ ‬باش بۆ حكوومەتی‮ ‬هەرێم هاتۆتە پێشەوە بۆ ئەوەی‮ ‬لەم وڵاتە و شارەزاییەكانی‮ ‬سوود وەربگرن‮. ‬
لە كۆتاییشدا جوان كەریم مستەفا ئابووریناس لەو بارەیەوە گوتی‮: ‬جێگەی‮ ‬خۆشحاڵیمانە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە پێگەیەكی‮ ‬بەهێزەوە بەشداری‮ ‬كۆنفرانسە نێودەوڵەتیەكان دەكات بە لێزانین و كارایی‮ ‬كاری‮ ‬دیبلۆماسیەت و بالانس‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬هاوكێشەكان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬هۆڵەندا گرنگیەكی‮ ‬باشی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازییەوە بۆ هەرێم دەبێت و بووە،‮ ‬هەروەك بینیمان لە جەنگی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش بە فڕۆكەی‮ ‬جەنگی‮ ‬و‮ ‬ڕاهێنەری‮ ‬هۆڵەندای‮ ‬بۆ مەشق كردن بە پێشمەرگە هاوكاریان كردین بۆ سەركەوتنمان بەسەر ئەو نامرۆڤانەی‮ ‬داعش،‮ ‬هۆڵەندا لە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی‮ ‬گوڵ پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهانی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئاژەڵداری‮ ‬و كشتوكاڵ،‮ ‬دوو كۆڵەكەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئابووریی‮ ‬هۆڵەندان،‮ ‬لەگەڵ بچووكی‮ ‬ڕووبەری‮ ‬وڵاتەكەشیان دیسان هۆڵەندییەكان‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬كارا و بەرچاویان هەیە لە بازرگانی‮ ‬و پیشەی‮ ‬بانكداری‮ ‬جیهانیدا،‮ ‬بەهەموو ئەمانەو شتی‮ ‬تریش كە ئابووری‮ ‬وڵاتەكەیان خستۆتە ئاستێكی‮ ‬بەرز،‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬دەوڵەمەندییان هەیە،‮ ‬دەكرێ ئێمەی‮ ‬كوردیش لەو ئەزموونەیان بگوازینەوە بۆ وڵاتەكەمان كە نیشتیمانی‮ ‬كوردستان خاكەكەی‮ ‬زۆر بەپیتە بۆ كشتوكاڵ و ئاژەڵداری‮ ‬كە بەهەردووكیان جێگەی‮ ‬نەوتمان بۆ بگرنەوە كە لە كارنامەی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬رێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ كرا كە كشتوكاڵ و ئاژەڵداری‮ ‬ببێتە لەپێشینەی‮ ‬كارەكانی‮ ‬و جێگەی‮ ‬دەستخۆشیشە كە ئەم جارەش ئەو داوایەی‮ ‬خستە بەردەم هۆڵەندیەكان بۆ هاوكاریكردنمان‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…