ریفراندۆم لە ویستی حزب و ئیرادەی سیاسی بەهێزتر بوو

66

ئەسرین عاسی شوانی
كورد وەك گەلێكی دێرین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، هەر لە دێر زەمانەوە روووبەڕووی چەندان جینۆسایدو هەوڵی سڕینەوە بووەتەوە لە لایەن دوژمنانییەوە، بەڵام هەرگیز هێندەی ئەوە كاریگەریی نەبووە كە كورد خۆی لە نێوان خۆیدا ناكۆك و ناتەبا بووە، ئەو ناتەبایی و ناكۆكی و خۆ بەكەمزانینە، وایكردوە كەوا كورد وەك میللەتی ژمارە دوو لە ناوچەكە سەیر بكرێت، كێشەكە لەوەدایە كورد بە حوكمی ئەوەی میللەتێكی ژێر دەستە بووەو هەمیشە لەلایەن دوژمنانیەوە سەركوت كراوەو ترس و دڵەڕاوكێ لە نێوانیاندا چێنراوە، هەمیشە كێشەی ناوخۆییش بەرۆكی گرتووەو كەسانێك هەبوونە هەوڵی لادان و دووبەرەكییان داوە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ حیزب و میدیای كوردی كار لە سەر ئەوە دەكەن ئەو خەونانەی دوژمنان بهێننەدی و كورد وەك و گەلێكی بچووك نیشان بدەن، دوژمن بەهێز و كورد بەبێ هێز نیشان بدەن، بە جۆرێك گەلی كورد هەر چاوەڕوانی خوانی دوژمنان بێت و بێ ئەوان نەتوانن پەنجە بە ئاودا بكەن.

بۆ نموونە ئەگەر بێین و لە ڕیفراندۆم بڕوانین، لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی شیبكەینەوە، لایەنی ئەرێنی زۆر زیاترە، لە لایەنی نەرێنی، بەلایەنی كەمەوە كورد لەو ڕۆژو ساتەدا سەلماندی كە ئیرادەی بەهێزی هەیە بۆ سەربەخۆیی، ئیرادەكەشی لە دەرەوەی ویستی حیزب و بەرنامەی سیاسیە، لەبەر ئەوەی كورد لەو ڕۆژەدا سەلماندیان كە نایانەوێت لەوە زیاتر ژێر دەستە بژین، بۆیە لە پرۆسەیەكی سیاسی گشتگیردا بڕیاری چارەنووسسازیاندا و بۆ جیهانیان سەلماند كە خواستی سەربەخۆیی لەلای تاك بە تاكی كورد هەیە، بەڵام بە داخەوە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەكەو دژایەتیكردنی لە لایەن داگیركەرانی كوردستانەوە، هەندێ لایەنی كوردی و میدیاكانیان كەوتنە دژایەتی ئەو پرۆسەیەو، بەڵام بێ ئاگا لەوەی كەوا ئەو پرۆسەیە ویست و داواكاری سەرجەم كوردە، بێ ئاگا لەوەی كەوا بڕیاری ڕیفراندۆم ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری لە دڵی داگیركەران دا چاندوەو بە جۆرێك تووشی شۆكی كردوون كە بیریان نەچێتەوە، لەبەر ئەوەی داگیركەران لە گرنگی بڕیاری ڕیفراندۆم تێگەیشتوون و بە پێچەوانەی هەندێ لە حیزبە كوردییەكان و میدیاكانیان، كە ئەوەندە خۆیان بە بچووك و قەزەم دەزانن و دوژمن بەگەورەو زەبەلاح، هەمیشە چەشنی كۆیلە لە خۆیان و میللەتەكەیان دەڕوانن و ستایشی داگیركەران دەكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…