روونکردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستنەوە

0
85

ئاژانسی پاراستن، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌سێك به‌ناوی “دانا مه‌نمی” ئاژانسی پاراستن به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ناو شاری سلێمانی لێیانداوه‌.

ئاژانسی پاراستن له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ ئیدانه‌ ده‌كات و دووپاتیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و رووداوه‌ وه‌ نییه‌ و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن و دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌كات.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، رایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشیرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و راستییەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.

ئاژانسی پاراستن

9/8/2020

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد لە…