خه‌بات: ‬وریشە عومەر:-
دكتۆرە دەریا عەلی‮ ‬قادر پسپۆڕی‮ ‬نەخۆشییەكانی‮ ‬بیستن و گێژبوون‮ ‬بەكالۆریۆس لە نەشتەرگەری‮ ‬گشتی‮ ‬و هەناویدا و ماستەر لە نەخۆشییەكانی‮ ‬بیستن و گێژ بووندا،‮ ‬لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەت‮ ‬بە‮ ‬خەبات‮ ‬بە وردی‮ ‬وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬خەبات‮ ‬ی‮ ‬دایەوە،دەربارەی‮ ‬گێژ بوون و نەبیستن گوتی‮: ‬
‮❊ ‬هۆكارەكانی‮ ‬پشت نەبیستن،‮ ‬یان كەڕ‮ ‬بوون چین؟
ــ هۆكارەكانی‮ ‬كەمبوونی‮ ‬ئاستی‮ ‬بیستن‮ ‬زۆرن دەتوانین‮ ‬دابەشی‮ ‬بكەین بەسەرچەند جۆردا،بەپێی‮ ‬ئەو هۆكارانەی‮ ‬كە توشی‮ ‬بەشەجیاوازاكانی‮ ‬گوێ‮ ‬دەبن
یەكەم‮:.‬ئەو هۆكارانەی‮ ‬دەبنە هۆی‮ ‬گەیاندنی‮ ‬شەپۆلە دەنگییەكان لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬گوێی‮ ‬دەرەوە و ناوەڕاستدا بۆ گوێی‮ ‬ناوەوە‮.‬
وەك‮: ‬هەوكردنی‮ ‬كەناڵی‮ ‬گوێ‮ ‬گوێی‮ ‬دەرەوە‮‬،‮ ‬بوونی‮ ‬تەنی‮ ‬نامۆ لە كەناڵی‮ ‬گوێدا،‮ ‬كۆبونەوەی‮ ‬مۆم‮ ‬لەكاناڵی‮ ‬گوێدا،هەوكردنی‮ ‬گوێی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬دڕانی‮ ‬پەردەی‮ ‬گوێ،لەجێچوونی‮ ‬ئێسكەكانی‮ ‬گوێی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬بوونی‮ ‬گرێ و چەندین هۆكاری‮ ‬دیكە‮.‬
دووەم‮:.‬ئەو هۆكارانەی‮ ‬كە توشی‮ ‬گوێی‮ ‬ناوەوە‮ ‬دەبن و دەبنە هۆی‮ ‬سستبوونی‮ ‬دەماری‮ ‬بیستن‮ ‬وەك‮:‬
سستبوونی‮ ‬دەماری‮ ‬بیستن بە هۆی‮ ‬تەمەنەوە،‮ ‬دەنگی‮ ‬بەرز وەكو دەنگی‮ ‬تەقەمەنی‮ ‬و زۆر بەكارهێنانی‮ ‬هێدفۆن بە دەنگی‮ ‬زۆر بەرز بۆ ماوەیەكی‮ ‬زۆر‮.‬
سێهەم‮: ‬بەكارهێنانی‮ ‬هەندێك‮ ‬دەرمان‮ ‬وەكو دەرمانی‮ ‬دژی‮ ‬هەوكردن‮ ‬یاخود دەرمانی‮ ‬كیمیایی‮.‬
چوارەم‮: ‬زیان گەیشتن‮ ‬بەمێشك
پێنجەم‮: ‬هەوكردنی‮ ‬پەردەی‮ ‬مێشك
شەشەم‮ : ‬هۆكاری‮ ‬بۆ ماوەیی‮ ‬لە منداڵاندا،‮ ‬وە هۆكاری‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬وەكو‮ ‬سورێژە و ملەخڕە،‮ ‬هەروەها زیاد دروستبوونی‮ ‬شلەی‮ ‬ناو گوێ كە دەبێتە هۆی‮ ‬بەرزبونەوەی‮ ‬زەختی‮ ‬گوێ‮ ‬و سستبوونی‮ ‬دەماری‮ ‬بیستن،‮ ‬وە ئەو كەسانەی‮ ‬شەكرەو زەختیان هەیە،‮ ‬قەڵەون و جگەرەكێشن،‮ ‬و‮ ‬یان توشی‮ ‬جەڵدەی‮ ‬مێشك دەبن سستبوونی‮ ‬دەماری‮ ‬بیستن لەم كەسانەدا زۆرترە‮.‬
‮❊ ‬ئایا نەبیستن‮ ‬بۆ ماوەییە‮ ‬یاخود‮ ‬كتوپڕ‮ ‬دێتە پێش؟
ئەكرێت بۆماوەیی‮ ‬رووبدات،‮ ‬و دەكرێت‮ ‬كتوپڕ‮ ‬رووبدات‮ ‬
‮❊ ‬لەمنداڵدا هەستی‮ ‬بیستن لەگەڵ لە دایكبووندا هەیە؟
بەڵێ منداڵ هەر لە ناوسكی‮ ‬دایكیەوە هەستی‮ ‬بیستنی‮ ‬هەیە،‮ ‬وە لە تەمەنی‮ ‬3-6‮‬ مانگی‮ ‬تەمەنی‮ ‬منداڵەكەدا منداڵ بە تەنیشتدا ئاوڕ‮ ‬ئەداتەوە بە هەر دەنگێك كە گوێی‮ ‬لێیبێت،‮ ‬وە لەگەڵ‮ ‬گەورە بوونی‮ ‬تەمەنیدا هەموو‮ ‬3‮ ‬مانگ‮ ‬ئەتوانێت‮ ‬ئاوڕ‮ ‬بداتەوە بۆ ئەو دەنگانەی‮ ‬لەتەنیشت و سەرووی‮ ‬خۆی‮ ‬یان خوارووی‮ ‬خۆی‮ ‬گوێی‮ ‬لێدەبێت‮.‬
‮❊ ‬پشكنینی‮ ‬بیستن لە منداڵاندا چۆن‮ ‬دەكرێت و بۆچ‮ ‬منداڵێك‮ ‬پێویستە بكرێت؟
پشكنینی‮ ‬بیستن لە منداڵدا بە بەكارهێنانی‮ ‬ئامێری‮ ‬ئابرو ئاسی‮ ‬لەگەڵ لە دایكبوونی‮ ‬تا سێ مانگ دەكرێت و بۆ هەموو منداڵێك پێویستە پشكنینی‮ ‬بۆ بكرێت‮. ‬كە ئەمە لە زۆربەی‮ ‬وڵاتان پەیڕەو دەكرێت،وە ئەو منداڵانەی‮ ‬پشكنینەكانیان‮ ‬باش نابێت‮ ‬دەبێت‮ ‬دووبارە پشكنینیان بۆ بكرێتەوە،‮ ‬ئەگەر لەپشكنینەكە دەرنەچوون دەتواندرێت چارەسەریان بۆ بكرێت لە رێگای‮ ‬دانانی‮ ‬ئامێری‮ ‬بیستن وە‮ ‬یاخود چاندنی‮ ‬قەوقەعە،‮ ‬كە ئەمە هۆكارێكە بۆ ئەوەی‮ ‬منداڵەكە ببیستێت و فێری‮ ‬قسە ببێت‮. ‬وەكو هەموو منداڵێكی‮ ‬دیكە،ئەو منداڵانەی‮ ‬كە مەترسییان هەیە بۆ كەم بیستن‮ ‬پێویستە‮ ‬ئەم پشكنینە‮ ‬یان بۆ بكرێت‮.‬
‮❊ ‬هۆكارەكانی‮ ‬گێژ بوون چین؟
باوترین هۆكاری‮ ‬گێژبوون جوڵانی‮ ‬كریستاڵەكانی‮ ‬گوێی‮ ‬ناوەوەیە،وە هۆكاری‮ ‬دیكەی‮ ‬وەكو هەوكردنی‮ ‬گوێی‮ ‬ناوەوە،‮ ‬دروستبوونی‮ ‬زیاتر شلەی‮ ‬گوێی‮ ‬ناوە وەو بەرزبوونی‮ ‬پەستانی‮ ‬گوێ،‮ ‬شەقیقە‮ ‬،زیان گەیشتن‮ ‬بە ئێسك و سەر بە هۆی‮ ‬
ڕووداوەوە‮.‬
‮❊ ‬چۆن خۆمان‮ ‬بپارێزین؟
لەوكەساندا‮ ‬كە گێژ بوونیان هەیە بەتایبەت ئەو كەسانەی‮ ‬كە تووشی‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬پەستانی‮ ‬گوێ دەبن دەبێت دوور بكەونەوە لەخواردنەوەی‮ ‬چا و قاوە‮ ‬و زۆر‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬خوێ و جگەرە،‮ ‬كە هۆكارن بۆ خراپتربوونی‮ ‬حاڵەتەكە.وەپێویستە ئەو كەسانە خواردنی‮ ‬تەندروست بەكاربهێنن و دووربكەونەوە لە دڵەڕاوكێ‮ ‬،‮ ‬وە دووركەوتنەوە لە دەرما ن كە هۆكارن بۆ گێژبوون
‮❊ ‬مەترسییەكانی‮ ‬گێژبوون چین‮ ‬گەر چارەسەر نەكرێت؟
ئەگەر زوو چارەسەری‮ ‬پێویست‮ ‬نەكرێت‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬چەندبارەبوونەوەی‮ ‬حاڵەتەكە و ئەو كاتە چارەسەری‮ ‬گرانتر دەبێت،‮ ‬وە ئەو كەسانەی‮ ‬كە تووشی‮ ‬گێژ بوون دەبن ئەگەری‮ ‬كەوتن و بریندار بوون و‮ ‬شكانی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬جەستەیان ببن بەهۆی‮ ‬كەوتنیانەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە زۆر ئاگاداری‮ ‬خۆیان بن و لەو كاتانەدا بەتەنیا‮ ‬نەبن‮ ‬
‮❊ ‬ڕێژەی‮ ‬خوێن بە زۆری‮ ‬و كەمی‮ ‬تا چەند هۆكارن‮ ‬بۆ ئەم‮ ‬دیاردەیە؟
لەڕاستیدا كەم خوێنی‮ ‬هۆكارێكە‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كە كەم خوێن بۆ مێشك بڕوات كە كەسەكە هەست‮ ‬بە سەر ئێشە و بێ هێزی‮ ‬دەكات‮ ‬ئەمە بە گێژبوون‮ ‬دانانرێت‮ ‬بەڵكو گێژبوون‮ ‬هە ستكردنی‮ ‬كەسەكە‮ ‬یە بە سوڕانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬یاخود دەورووبەری‮ ‬ئەم حاڵەتە بە هەڵە لە لایەن كەسەكەوە بە گێژبوون پێناسە دەكرێت،‮ ‬وە‮ ‬بە هەمانشێوە ئەو كەسانەی‮ ‬خوێنیان زۆرە هەست‮ ‬بە سەر ئێشەو چالاكی‮ ‬و‮ ‬سەر قورسی‮ ‬دەكەن‮ ‬دوبارە‮ ‬ئەمەش گێژبوون‮ ‬نییە‮.‬
تا چەند دەرمان هۆكارە بۆ حاڵەتی‮ ‬گێژبوون؟
هەندێك دەرمان‮ ‬دەبنە هۆی‮ ‬گێژبوون وەك دەرمانی‮ ‬ئازارشكێن و دەرمانی‮ ‬دژە بەكتریا و ئەو دەرمانانەی‮ ‬دژی‮ ‬گەشكە بەكار دەهێنرێت،‮ ‬و دەرمانی‮ ‬دژە مەلاریا و دژە ڤایرۆسەكان و هەندێ دەرمان كە بۆ دڵ و‮ ‬رۆماتیزم‮ ‬بەكار دێت‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

هونەرمەند ئاشتی کەمال: لە ئێستادا هونەر لە قۆناغێکی هەستیاردا گوزەر دەکات

خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند ئاشتی کەمال ئەمین لە دایک بووی ساڵی 1965 لە هەڵەبجەی شەهی…