نووری‮ ‬بێخاڵی
وەك چۆن لە كاتی‮ ‬سەرۆكایەتیكردنی‮ ‬چەندین كابینەی‮ ‬حكوومەتدا،‮ ‬لەگەڵ هاوبەشەكانی‮ ‬لە حوكمڕانی‮ ‬و هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆندا،‮ ‬هەروەها لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬بەغدا و هێزە عێراقییەكاندا،‮ ‬ڕاست و‮ ‬ڕوون و‮ ‬ڕاشكاو بوو‮. ‬ئێستاش كە سەرۆكی‮ ‬هەرێمە،‮ ‬بە هەمان پێوەر مامەڵە دەكات،‮ ‬كە ئەمە‮ ‬یەكێكە لە خاڵە‮ ‬ڕۆشنەكانی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬سیاسیی‮ (‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮) ‬لەناو هاوكێشە سیاسییەكاندا‮.‬
گوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسیی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم،‮ ‬گوتارێك نییە سازشكار و خۆبەدەستەوەدەر،‮ ‬بەڵكوو گوتارێكی‮ ‬بەرپرسیارە،‮ ‬كە دەرك بە تەواوی‮ ‬مەترسییەكانی‮ ‬كێشەكان دەكات و سەرجەم گۆشە‮ ‬ڕۆشن و تاریكەكانی‮ ‬هاوكێشەكان دەبینێت‮. ‬بۆیە هەر لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاو دەنێت و دەرفەتەكان دەخاتە خزمەتی‮ ‬خاوكردنەوەی‮ ‬ململانێ و هەلی‮ ‬تێپەڕاندنی‮ ‬قەیران و چارەسەریی‮ ‬كێشەكان‮.‬
ڕاستیێك هەیە نابێ خۆمانی‮ ‬لێ ببوێرین،‮ ‬ئەویش ئەوەیە كە نە كوردایەتیی‮ ‬بە كەفوكوڵ دەكرێ،‮ ‬نە سیاسەتیش بە كاردانەوە‮. ‬هەتا هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشێك بێت لە عێراق،‮ ‬دەبێ كورد لەگەڵ عێراق و لەسەر مێزی‮ ‬دانوستاندن و بە پشت بەستن بە ماددە و بڕگەكانی‮ ‬دەستوور،‮ ‬هەروەها پەیوەندیی‮ ‬نێوان فیدڕاڵ و هەرێم،‮ ‬نەك ناوەند و كەنار،‮ ‬كێشەكانی‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكاتەوە‮.‬
نێچیرڤان بارزانی‮ ‬وەك هەموو جارێك بۆ دانوستاندن چووە،‮ ‬نەك بۆ دەردەڵ و گفتوگۆ‮. ‬ئەمەش لەو تێگەیشتنە هۆشیار و بە ئاگایەوە سەرچاوە دەگرێت،‮ ‬كە مێژووی‮ ‬كۆن و نوێ،‮ ‬ئەزموونەكانی‮ ‬دوور و نزیك لە پەیوەست بە ناكۆكیی‮ ‬و ململانێ سیاسییەكانی‮ ‬جیهان و ناوچەكە و نێوخۆ ئەوەمان پێ دەڵێن،‮ ‬لە سیاسەتدا شتێك بەناوی‮ »‬یان هەموو شت،‮ ‬یان هیچ‮«‬ جێی‮ ‬لەناو هاوكێشەكاندا نابێتەوە و ئەوە چەمكی‮ »‬دانوستاندن‮«‬ە زیاتر پڕ‮ ‬بەپێستی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬سەركردە و لایەنە ناكۆكەكان،‮ ‬تا ئەوەی‮ ‬گفتوگۆكردن و وتووێژ،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كاتێك تەوەرەكان پرسی‮ ‬چارەنووسساز بن‮.‬
وەك چۆن لە سەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬كێشە لە نێوان هەولێر و بەغدا لە سەردەمی‮ (‬مالیكی‮) ‬و دوای‮ ‬ئەو،‮ ‬بە دیاریكراویش پاش‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017‮ ‬سەرۆك نێچیرڤان بەرپرسیارانە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬لە هێوركردنەوەی‮ ‬دۆخەكەدا بینی‮ ‬و ئاوەكەی‮ ‬بردەوە سەر‮ ‬ڕێرەوی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬خۆی‮. ‬ئەمجارەش بە ئامانجی‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە چوارچێوەی‮ (‬بەرپرسیارێتیی‮ ‬هاوبەش‮) ‬و لەبەر‮ ‬ڕۆشنایی‮ ‬دەستووردا،‮ ‬بە قورساییەوە،‮ ‬كە هەردوو جێگرەكەی‮ ‬یاوەری‮ ‬بوون،‮ ‬چووە بەغدا و‮ ‬ڕاشكاوانە بە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی‮ ‬بەغدا و سەركردەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬گوت‮: ‬“چارەسەكردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەرپرسیاریێتیی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬هەموو عێراقییەكانە،‮ ‬بۆیە كاتی‮ ‬ئەوەیە بگەینە تێگەیشتنێكی‮ ‬هاوبەش و هەموو دۆسیەكان‮ ‬یەكلا بكەینەوە”.
بەردەوامیی‮ ‬خۆدزینەوە لە چارەسەریی‮ ‬كێشەكان و ئاڵۆزتركردنی‮ ‬دۆخەكە،‮ ‬پێش هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە زیانی‮ ‬عێراق خۆی‮ ‬تەواو دەبێت‮. ‬هەر گەڕانەوەیەكیش بۆ هەڵدانەوە و بە‮ (‬با)كردنی‮ ‬كۆنە حیساب،‮ ‬خزمەت بە هیچ لایەك ناكات‮. ‬بەتایبەتی‮ ‬كە گەلانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق بە دۆخێكی‮ ‬سەختی‮ ‬ئابووریی‮ ‬و نائارامیی‮ ‬دەروونیدا تێدەپەڕن و ئەوەندەی‮ ‬پێویستییان بە باشتركردنی‮ ‬ژیان و گوزەران و دادپەروەریی‮ ‬و ئاوەدانیی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬هەیە،‮ ‬پێویستییان بە قووڵكردنەوەی‮ ‬ناكۆكییە سیاسییەكان نییە،‮ ‬كە دواجار هەر ئەوان باجەكەی‮ ‬دەدەن‮. ‬
پێداگریی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم لەسەر ئەوەی،‮ ‬كە دەبێ ئەزموونی‮ ‬تفت و تاڵی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬نێوان هەردوولا بكرێتە هەوێنی‮ (‬لێكتێگەیشتنی‮ ‬هاوبەش و‮ ‬ڕێككەوتنێكی‮ ‬گشتگیر‮) ‬و زامنی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬دادپەروەریی‮ ‬و چارەسەركردنی‮ ‬یەكجارەكیی‮ ‬كێشەكان بێت‮. ‬ئاماژەیەكی‮ ‬ڕوونە بۆ ئەوەی،‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەپێناو ئاشتەوایی‮ ‬و خۆشگوزەرانیی‮ ‬گەلانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق،‮ ‬هەمیشە ئامادەیی‮ ‬درێژكردنی‮ ‬دەستی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و‮ ‬قووڵكردنەوەی‮ ‬گیانی‮ ‬بەیەكەوەكاركردنی‮ ‬تێدایە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە لە سای‮ ‬سەروەركردنی‮ ‬دەستوور و پێگیربوونی‮ ‬بە پرەنسیپەكانی‮ ‬سیستمی‮ ‬فیدڕاڵیزم بێت،‮ ‬نەك بەرمەبنای‮ ‬تێگەیشتنی‮ ‬ناوەند و پەراوێز‮. ‬بەو پێیەی‮ ‬عێراق وڵاتێكی‮ ‬فیدڕاڵییە و دەستوور چوارچێوەی‮ ‬بۆ دەسەڵات و جۆری‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬هەردوولا حكوومەتی‮ ‬فیدڕاڵ و حكوومەتی‮ ‬هەرێمەكان دیار كردووە‮. ‬
سەرۆكی‮ ‬هەرێم باش لەوە تێگەیشتووە و تێ دەگات،‮ ‬كە بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراقدا،‮ ‬تەنیا بریتی‮ ‬نییە لە سێ سەرۆكایەتییەكە،‮ ‬بەڵكوو ئەم سێ سەرۆكایەتییە‮ ‬ڕووخساری‮ ‬بڕیارەكەن و جەوهەری‮ ‬بڕیارەكان سەركردە و هێزە سیاسییە عێراقییەكانن،‮ ‬كە لە پشتی‮ ‬پەردەوە داشەكان دەجوڵێنن‮. ‬بۆیە هاوكاتی‮ ‬سێ سەرۆكایەتییەكەی‮ ‬بەغدا،‮ ‬سەركردە و لایەنە سیاسییە كاریگەرەكانی‮ ‬ناو هاوكێشەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراقیشی‮ ‬خستە بەردەم ئەو بەرپرسیارێتییە هاوبەشە،‮ ‬لە سەرخستنی‮ ‬پرۆسەكانی‮ ‬دانوستاندنی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا و گەیشتن بە‮ ‬ڕێككەوتن بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان‮. ‬تەنانەت كۆبوونەوەیشی‮ ‬لەگەڵ نوێنەری‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان،‮ ‬دەچێتە خانەی‮ ‬هەمان ئاگایی‮. ‬بەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە و وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمانیی‮ ‬نێودەوڵەتیش لەو نێوەدا بەرپرسیارن و پێویست دەكات هەر تەنیا تەماشاكار نەبن،‮ ‬بەڵكوو پێویست دەكات وەك چاودێر و ناوبژیوان،‮ ‬ببنە بەشێك لە پرۆسەكە‮.‬
بەگوێرەی‮ ‬قسەكانی‮ (‬د‮. ‬هاشم داوود‮ – ‬ڕاوێژكاری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬عێراق‮) ‬بۆ میدیاكان،‮ ‬هەروەها بەپێی‮ ‬كاردانەوەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬عێراق بێت،‮ ‬كە سەردانەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمیان لەم كات و دۆخەدا بە‮ »‬پەیامێكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و هەنگاوێگی‮ ‬دروستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرامبەر بەغدا و پەرۆشیی‮ ‬و جیددیەت بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان لە قەڵەم دا‮«. ‬گفتوگۆكان بە ئاراستەی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬گرێكوێرەكان و چارەسەری‮ ‬كێشەكان دەچن،‮ ‬تا ئەوەی‮ ‬چەقین و بنبەست‮.‬
هەر لەم‮ ‬ڕوانگەیەشەوەیە،‮ ‬كە پێمان وایە پشتگیریكردنی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان،‮ ‬هاووڵاتیان،‮ ‬دەستەبژێری‮ ‬ڕووناكبیر،‮ ‬میدیا و‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬مەدەنیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە سیاسەتی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬و بەرپرسیارانەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بە قازانجی‮ ‬كوردستانیان و بەرقەرابوونی‮ ‬ئاشتیی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و خۆشگوزەرانیی‮ ‬تەواو دەبێت‮. ‬ئەوانەیش كە خەون بەوە دەبینن،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك دیفاكتۆیەكی‮ ‬سیاسی‮ – ‬دەستووری،‮ ‬ببەنەوە قۆناغ‮ ‬و سەردەمی‮ ‬تاریكی‮ (‬مەجلیسی‮ ‬تەنفیزی‮ ‬و تەشریعی‮!)‬،‮ ‬خەوەكەیان دەزڕێت،‮ ‬چونكە نە ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و جەماوەریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێكی‮ ‬تر دەچێتەوە ژێر باری‮ ‬پاشكۆیەتی‮ ‬و شوێنكەوتەیی،‮ ‬نە هەلومەرجی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێشهات و‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬عێراق و ناوچەكە و دونیاش،‮ ‬ئیدی‮ ‬زەمینەی‮ ‬لەدایكبوونەوەی‮ ‬ئەو دۆخەیان‮ ‬لەباردایە‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…