هیوا بەرزنجی‮ ‬ــ دڵدار عەبدوڵڵا
رۆژی‮ ‬10ی‮ ‬حوزەیرانی2019 ‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە مەڕاسیمێكی‮ ‬گەورەو بێ وێنەدا لە مێژووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراقدا،‮ ‬وەك دووەمین سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سوێندی‮ ‬یاسایی‮ ‬لەبەردەم ئەندامانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان خوارد،‮ ‬كە تێیدا سەركردە كاریگەرەكانی‮ ‬كوردستان و عێراق و چەندین وەزیرو نوێنەرایەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەو جیهان بەشداریان لە مەڕاسیمەكەدا كرد،‮ ‬بەجۆرێك چەپ و‮ ‬ڕاست و دۆست و نەیاری‮ ‬لە‮ ‬یەك هۆڵ كۆكردەوە،‮ ‬بەمەش ویستی‮ ‬بەهەمووان رابگەیەنێت كە ئەو درێژەپێدەری‮ ‬كاروانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬پڕ‮ ‬شكۆی‮ ‬سەرۆك بارزانییەو لە پاڵ ئەو ئەزموونەشدا دەیەوێت قۆناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستپێبكات‮.‬ ئەوانەی‮ ‬لە نزیكەوە ئاشنایەتیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی‮ ‬هەیە دەزانن كە ئەو كەسێكی‮ ‬نەرم و نیانە لەناوخۆ و لە دەرەوەش بەهێز و كاریگەرە،‮ ‬لە سیاسەتیشدا پشوودرێژەو بە دیپلۆماسیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬ئیحتیوای‮ ‬كێشەكان دەكات و لە كاتە ناخۆش و ئاڵۆزەكانیشدا دەتوانێت دۆست و نەیار لەسەر‮ ‬یەك مێزی‮ ‬گفتوگۆ كۆبكاتەوەو بیانگەیەنێت بە‮ ‬یەكتر،‮ ‬لەمڕوانگەشەوە خاوەن ئەزموونە لەسەرووی‮ ‬هەمووشیانەوە ئیدارەدانی‮ ‬كابینەی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬یەكگرتنەوەی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬بوو كە قورسترین كابینەی‮ ‬یەكگرتوو بوو لە دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆ‮.‬ هاوكات لە ماوەی18 ‮ ‬ساڵی‮ ‬سەرۆك وەزیرانیدا زۆرترین دەستكەوتی‮ ‬لە رووی‮ ‬ئابووری،‮ ‬سیاسی،‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و‮ ‬تەندروستی‮ .. ‬هتد،‮ ‬هەبووە كە لە وتارێكی‮ ‬پێشووماندا بە درێژی‮ ‬و بە داتاوە باسمان لەو دەستكەوتانە كرد، هەروەها ئێستا كە شەش مانگ واتە‮ (‬180‮)‬ رۆژ بەسەر دەستبەكاربوونی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تێپەڕدەبێت،‮ ‬گرنگە هەڵسەنگاندنێكی‮ ‬واقیعی‮ ‬بۆ ئەدای‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم لەو ماوەیەدا بكەین و بەچاوخشاندنەوەیەكی‮ ‬خێراش لە ئەدای‮ ‬بەرێزیان لەو ماوەیەدا بۆمان دەردەكەوێت كە‮:‬ 1‮. ‬سەردانی‮ ‬مایك پێنس،‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا لە‮ ‬23ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی‮ ‬2019 بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬هەرێم و سەرۆك وەزیران دەنگدانەوەیەكی‮ ‬میدیایی‮ ‬فراوانی‮ ‬لە ناوخۆ و دەرەوە بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا،‮ ‬چونكە پێنس ئامادە نەبوو سەردانی‮ ‬بەغدا بكات و لەگەڵ هیچ سەركردەیەكی‮ ‬عێراقی‮ ‬كۆنەبۆوە،‮ ‬ئەمەش نیشانەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێم و متمانەی‮ ‬ئەمەریكییەكانە بە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و سەركردایەتییەكەی‮.‬ 2‮. ‬لەو ماوەیەدا زیاتر لە‮ (‬63‮)‬ دیدارو چاوپێكەوتنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬لەنێوخۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجامداوە‮.‬ .3سێ جاران سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬پایتەختی‮ ‬عێراقی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەجۆرێك‮ ‬یەكەم سەردانی‮ ‬دوای‮ ‬تەنیا10 ‮ ‬رۆژ بوو لە دەستبەكاربوونی،‮ ‬لە بەغداش بەجیا لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی‮ ‬عێراق كۆبۆوە،‮ ‬ئەمەش هەنگاوێكی‮ ‬نوێ و كاریگەر بوو لە بەرەوپێشبردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا،‮ ‬سەردانی‮ ‬دووەمی‮ ‬دوای‮ ‬تەنیا نۆ رۆژ هات لە سەردانی‮ ‬یەكەمی،‮ ‬لەو سەردانەشیدا كۆبوونەوەیەكی‮ ‬بەرهەمداری‮ ‬هەبوو لەگەڵ نوێنەری‮ (‬15‮)‬ ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كە بۆ هەڵسەنگاندنی‮ ‬دۆخی‮ ‬عێراق كە سەردانی‮ ‬بەغدایان كردبوو،‮ ‬لەگەڵ چەند دیدارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬كۆتا سەردانی‮ ‬بەرێزیشیان لە‮ (‬13‮)‬ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم بوو كە جارێكی‮ ‬دیكە لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی‮ ‬عێراق و چەند سەركردەیەكی‮ ‬حزبە كاریگەرەكانی‮ ‬عێراق كۆبۆوە‮.‬ .4لە ماوەی‮ ‬شەش مانگی‮ ‬رابردوودا سەرۆك نێچیرڤان پێنج سەردانی‮ ‬فەرمی‮ ‬بۆ وڵاتانی‮ ‬دەرەوە ئەنجامداوە كە بریتی‮ ‬بوون لە‮ “‬توركیا،‮ ‬فەڕەنسا و قەتەڕ،‮ ‬هەروەها لە ماوەی20 ‮ ‬رۆژیشدا دووجار سەردانی‮ ‬ئیمارات كرد‮”.‬ .5لەمیانی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬بۆ قەتەڕ‮ ‬توانی‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬دەوحە بەدەستبهێنێت بۆ كردنەوەی‮ ‬كۆنسوڵخانەی‮ ‬ئەو وڵاتە لە هەولێر،‮ ‬ئەمەش دەبێتە دەستكەوتێكی‮ ‬دیكە بۆ كاری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بەرێزیان و هەرێم‮.‬ .6لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆییشدا لەو ماوەیەدا سەرۆك نێچیرڤان دەستپێشخەری‮ ‬هەبووە بۆ سەرپەرشتی‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬سێ سەرۆكایەتییەكەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬دوو كۆبوونەوەی‮ ‬گرنگیشی‮ ‬لەگەڵ كەسی‮ ‬یەكەمی‮ ‬حزبە بەشدارەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەڕێوەبردووە كە دواترییان رۆژی‮ ‬5ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی2019 ‮ ‬بوو،‮ ‬بە بەشداری‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬عێراق،‮ ‬ئەمەش بۆ‮ ‬یەكخستنی‮ ‬گوتاری‮ ‬هێزە كوردستانییەكان لە بەغدا و ئامادەكاری‮ ‬بۆ ئەگەری‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬لە دەستووری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬عێراق و پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬هەرێم بوو،‮ ‬ئەم هەنگاوەی‮ ‬سەرۆك نێچیرڤان بووە جێگەی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬خەڵك،‮ ‬چونكە داواكاری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬خەڵك لە هێزەكان‮ ‬یەكگرتووییە‮.‬ .7بۆ هەمان مەبەست‮ ‬ئەمجارە خۆی‮ ‬سەردانی‮ ‬كەسی‮ ‬یەكەمی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەمەش بووە هۆی‮ ‬پتەوكردن و‮ ‬یەكخستنی‮ ‬زیاتری‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد‮.‬ .8لەو ماوەیەدا بەشداری‮ ‬لە‮ ‬16 ‮ ‬ئیڤێنت و مەڕاسیمی‮ ‬جیاواز لە ناوخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا كردووە‮.‬ .9هاوكات زیاتر لە‮ ‬31 راگەیاندراو،‮ ‬برووسكە و پەیامی‮ ‬جیاوازی‮ ‬بۆ پرسە سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬ناوخۆ و دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەبووە‮.‬ .10‮ ‬رۆژی‮ ‬12ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬2019، مەسرور بارزانی‮ ‬راسپارد بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬چەند مانگی‮ ‬رابردووشدا بەهاوكاری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم كابینەكە توانیویەتی‮ ‬كۆمەڵێك كاری‮ ‬گرنگ لە بەرژەوەندی‮ ‬هاوڵاتیان بە ئەنجام بگەیەنێت‮.‬ .11كۆكردنەوەی‮ ‬سەرجەمی‮ ‬تیمی‮ ‬وەزاری‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە رۆژی‮ ‬6ـی‮ ‬تەمموز،‮ ‬بەوانەشی‮ ‬كە لە نیوەی‮ ‬ڕێگا پشتیان لە كابینەكە كرد و هەوڵی‮ ‬رووخاندنیاندا،‮ ‬ئەمەش ئاماژەیەكی‮ ‬دیكە بوو بۆ سینگفراوانی‮ ‬و دەوڵەتداری‮ ‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬لەهەمانكاتدا پەیامێكی‮ ‬روون بوو بۆ هەموو لایەك كە لە قۆناغی‮ ‬نوێی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمیش،‮ ‬بەرێزیان دەبێتە چەتری‮ ‬كۆكرەوەی‮ ‬هەموو هێزە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێم بەوانەشی‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬متمانە پێدانی‮ ‬لە پەرلەمان دەنگیان پێنەدا‮.‬ .12‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكە لە كارەكانی‮ ‬سەرۆك نێچیرڤان لەو ماوەیەدا هەوڵەكانی‮ ‬بووە بۆ‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی‮ ‬11ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم لەگەڵ تیمی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە و فەرماندەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬یەكەی‮ ‬70 و‮ ‬80 كۆبۆوە و جەختی‮ ‬لەوەكردەوە دەبێ هەنگاوەكانی‮ ‬یەكخستنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە خێراتر بكرێت،‮ ‬كە بەپێی‮ ‬ئەو پلانەی‮ ‬دایناوە لە ماوەی‮ ‬چەند ساڵی‮ ‬داهاتوودا كوردستان دەبێتە خاوەنی‮ ‬یەك هێزی‮ ‬یەكگرتوو لە زاخۆوە بۆ خانەقین‮.‬ .13بەشداری‮ ‬پێكردنی‮ ‬هەردوو جێگرەكەی‮ ‬و هاوسەنگی‮ ‬راگرتنی‮ ‬بلانسی‮ ‬دوو هێزە ناكۆكەكەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و كۆكردنەوەی‮ ‬هەردووكیان لە بینای‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئاماژەیەكی‮ ‬دیكەیە بۆ كارێزمایی‮ ‬بەرێزیان‮.‬ .14هەوڵەكانی‮ ‬بەرێزیان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دۆست لەوانەش ئەمەریكا،‮ ‬فەڕەنسا و‮ ‬ڕووسیا بۆ راگرتنی‮ ‬ئۆپراسیۆنی‮ ‬سەربازی‮ ‬توركیا بۆ سەر خاكی‮ ‬خۆرئاوای‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ئەوەش گوتەكانی‮ ‬مەزڵوم عەبدی،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬هەسەدە گواهیدەرن كە سەرۆك بارزانی‮ ‬و نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگیان گێراوە لە وەستاندنی‮ ‬ئەو ئۆپراسیۆنە و گەیاندنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬مرۆیی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬ناوچەكە‮.‬ گەر بەوردی‮ ‬لەو ئامارانەی‮ ‬سەرەوە بڕوانین و سەرەنج لە ئەدای‮ ‬بەرێزیان بدەین بۆمان دەردەكەوێت كە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەو ماوەیەدا توانیویەتی‮ ‬ببێتە چەتری‮ ‬كۆكرەوەی‮ ‬سەرجەم هێزەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پارێزەری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬تەواوی‮ ‬پێكهاتە و ئایینە جیاوازەكان لە هەرێم،‮ ‬هاوكات بۆتە رەمزی‮ ‬پاراستنی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬هەرێم و قەوارە سیاسییەكەی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬عێراقدا،‮ ‬هەموو ئەوانەش دەرخەری‮ ‬ئەوەن كە دیپلۆماسیەتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬هاوكار دەبێت بۆ بەهێزكردنەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە عێراق و ناوچەكە و جیهاندا،‮ ‬هەروەها دەبێتە‮ ‬یاریكەرێكی‮ ‬كاریگەر لە رووداوەكانی‮ ‬ئایندەی‮ ‬ناوچەكەدا،‮ ‬لە ئایندەشدا مانۆری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬سەرۆك نێچیرڤان بەردەوامی‮ ‬دەبێت كە بە سەردانی‮ ‬بۆ چەند وڵاتێكی‮ ‬ناوچەكە و جیهان هەنگاوەكانی‮ ‬بۆ بەهێزتركردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێم زیاتر دەكات‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…