دەزگای میدیایی (باس) کتێبی ڕیفراندۆم تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستانی بڵاو کردەوە

0
160

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای میدیایی (باس) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لە هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ لە هەولێر کتێبی (ڕیفرانۆم.. تاپۆنامەی کوردستان) لە گردوکۆی بەرهەم عەلی خستە بەردیدی خوێنەران.


ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2018.12.19 بە ئامادەبوونی کۆمـەڵێکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیرانی هەولێر دەستی پێکرد و سەرەتا ناز عەبدوڵا، خانمە میدیاکار و چالاکوان لە وتەیەکی کورتدا بەخێهاتنی میوانان و بەشداربوانی کرد و ئامانج لە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکەی خستە ڕوو و پاشان نووری بێخاڵی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بانگهێشت کرد کە کۆڕەکە بەڕیوە ببات.

دواتر نووری بێخاڵی، بەناوی دەزگای میدیایی (باس)ەوە بەخێهارتنی ئامادەبوانی کرد و لەبارەی گرنگیی بە کولتوورکردنی ڕێوڕەسمی واژۆ و دابەشکردنی کتێب قسەی کرد و گوتی ئەمجۆرە چالاکی و ڕوڕەسمانە دەبنە هۆی ئەوەی کە وێڕای بارودۆخی ناخۆش و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕابردوو، ئێستا کتێب لە دەوری یەکمان کۆ دەکاتەوە، ئەویش کتێبێک کە باس پرسی چارەنووسی میللەتێک بکات. ۆپاشان کورتەیەکی لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی نووسەر و ڕۆژنامەوان بەرهەم عەلی و چالاکییەکانی خستە ڕوو.

لە بڕگەیەکی دیکەدا نووسەر و ڕۆژنامەوان بەرهەم عەلی، کە ئامادەکاری کتێبەکە، لەبارەی ناوەرۆک و پێکهاتەی کتێبی (ڕیفراندۆم.. تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان) گوتی: “سەرەتا پێم خۆشە ئەوە بڵێم ئەم کتێبە بەرهەمی فکر و ئەندێشەی من نییە و من وەک ئامادەکار گردوکۆم کردووەتەوە و لەڕاستیدا کارێکی هاوبەشی نووسەر و ئەدیب، توێژەر و ڕۆشنبیرانە و دەزگای میدیایی (باس) شانی داوەتە بەر و بە یارمەتیی خاوەن ڕایان بە چاپی گەیاندووە”.

بەرهەم عەلی ئەماژەی بەوەش کرد: “لەم کتێبەدا هەموو جۆرە بابەت و ڕوانگەیەکی لەبارەی ڕیفراندۆم تێدایە و گرنگییەکەی لەوە دایە هەموو جۆرە بۆچوون و ڕوانگەکی بە لایەنگر و دژبەری ڕیفراندۆمەوە تێدایە و هاوکات، هەڵوێست و ڕوانگەی پارت و لایەنە دژبەرەکان و حزبەکانی ڕۆژهەڵات و باکوور و ڕۆژائاواشی تێدایە و لە ڕیزبەندیی و دانانی وتارەکاندا هیچ شتێک ڕەچاو نەکراوە، جیاواز لە وتار و بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، دواتر پاش پانۆرامایەکی تیروتەسەل لەبارەی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، ئیتر هەموو وتار و بابەت و دیمانەکان وەک خۆیان دانراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد: “لە کتێبەکەدا هاوکات هەڵوێست و کاردانەوەی ناوخۆیی، ناوچەیی و نیودەوڵەتی تێدایە و هاوکات نووسەر و خاوەنڕایانی تورک و عەرەب و بیانی چۆن لە ڕیفراندۆمیان ڕوانیوە، تێدا خراوەتە روو”.

نووسەر و ڕۆژنامەوان بەرهەم عەلی گوتیشی: “پاش دانانی وتار و بابەتەکان، کورتە مێژوویەک لەبارەی ئەو وڵات و ناوچە و هەرێمانەی کەلە ئاستی دنیادا کە ڕیفراندۆمیان تێدا ئەنجام دراوە داندراوە. بەشی کۆتاییشی بۆ وێنە و دیکیۆمێنتی ڕۆژانی بانگەشە و هەڵمەتی ڕیفراندۆم و ڕۆژی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان داندراوە و ئەمەش خۆی بەڵگەیەکی ڕاستی و سەلمێندراوی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە”.

پاشان سپاسی هەموو ئەو نووسەر و ڕۆشنبیر و خاوەن ڕایانەی کرد کەلە ئامادە و گردوکۆێ ئەم کتێبەدا یارمەتییان داوە، بەتایبەت نووری بێخاڵی و حوسێن مستەفا کە زۆر پیوەی ماندوو بوون.

دواتر چەند کەس لە نووسەران و ئامادەبوان لەبارەی کتێبی (ڕیفراندۆم.. تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان) قسەیان کرد و بە پرۆژە و کارێکی جێگەی بایەخ و گرنگیان وەسف کرد و داوایان کرد کە نووسەر و توێژەرانی دیکە زیاتر لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و ڕووداوەکانی پاش ڕیفراندۆم و بەتایبەت خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بنووسن.

ئەم کتێبە کە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای میدیایی (باس) و لەدووتوێی 624 لاپەڕە و بە ئەژماری 1000 دانە ساڵی 2018 لە هەولێر چاپ کراوە.

کاری دیزاینی ناوە و بەرگی لەلایەن “ئاراس ئەکرەم”ەوە کراوە و فەرهاد ئەکبەری هەڵەبڕیی کردووە و فۆتۆکانی لەلایەن محەمەد دەرگەڵەوە گیراوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوێت: شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێتە

دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت، ئەمڕۆ سێشەممە (29/ 9/ 2020…