دەزگای رۆشنبیری پارتی: یه‌كگرتووی ئیسلامی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما دەخاتە پاڵ حكوومه‌ت

0
89

بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی دایه‌وه‌.

لە راگەیاندراوەکەی بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە: “دوێنێ ١٢ـی ئابی 2020، ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، راگه‌یاندراوێکی ده‌رباره‌ی دۆخی ھەرێمی کوردستان بڵاوكردووەتەوە، له‌و راگه‌یا‌نراوەیاندا به‌شێوه‌یه‌كی نالۆژیکانە كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێبنه‌مایان ریزكردوون و ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستاش یه‌كگرتوو له‌ به‌شێكدا خۆی به‌شداری داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت نه‌بێت”.

ئاماژە بەوەش کراوە، “له‌مه‌ش زیاتر ئه‌نجوومه‌نی یه‌كگرتووی ئیسلامی باس له‌ بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌كاتیكدا كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌موو رێگه‌یه‌كی بۆ تەشەنە نەکردنی‌ ئه‌م په‌تایه‌ گرتووەتە بەر، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی گاڵته‌یان به‌ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كرد و، له‌ سۆشیال میدیاوه‌ رایان ده‌گه‌یاند كه‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونی نییه‌ و حكوومه‌ت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی ئه‌م رێوشوێنه‌ توندانه‌ی گرتووەتە به‌ر!”.

دەقی راگەیاندراوەکە:

وه‌ڵامێك لەبەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ راگه‌یه‌ندراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان

دوێنێ ١٢ـی ئابی 2020، ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، راگه‌یاندراوێکی ده‌رباره‌ی دۆخی ھەرێمی کوردستان بڵاوكردووەتەوە، له‌و راگه‌یا‌نراوەیاندا به‌شێوه‌یه‌كی نالۆژیکانە كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێبنه‌مایان ریزكردوون و ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستاش یه‌كگرتوو له‌ به‌شێكدا خۆی به‌شداری داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت نه‌بێت، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌نجوومه‌نی یه‌كگرتووی ئیسلامی باس له‌ بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌كاتیكدا كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌موو رێگه‌یه‌كی بۆ تەشەنە نەکردنی‌ ئه‌م په‌تایه‌ گرتووەتە بەر، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی گاڵته‌یان به‌ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كرد و، له‌ سۆشیال میدیاوه‌ رایان ده‌گه‌یاند كه‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونی نییه‌ و حكوومه‌ت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی ئه‌م رێوشوێنه‌ توندانه‌ی گرتووەتە به‌ر!

سه‌باره‌ت به‌ بژێوی هاووڵاتیان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش، راگه‌یه‌ندراوەکەی یه‌كگرتوو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك حزبێكی سیاسی كوردستانی هاوكار و پشتگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن و ئه‌م قه‌یرانه‌ تێپه‌رێنین و، ئاماده‌باشی ده‌رببرن بۆ چاره‌سه‌رێكی بابه‌تیانه‌ی ئه‌م كێشانه‌، هه‌وڵی چه‌واشه‌كاریان خستووەته‌ گه‌ڕ و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌ده‌نه‌ پاڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و، ده‌یانه‌وێت قه‌یرانی دارایش ھاوشێوەی پەتای كۆڕۆنا وه‌ك كارتێكی سیاسی بۆ مه‌رامی حزبی به‌كاربهێنن. ھەروەک له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یەندراوەکەدا باس له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان وا نیشان بدەن کە په‌رۆشی چاكسازین، دیاره‌ پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌ستی پێكراوه‌ و، پرۆسه‌کە له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ بكرێته‌ موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی بێ بنه‌ماو و به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك داهێنه‌ری چاكسازی وێنا بكه‌ن و، وای نیشانبدەن كه‌ هه‌نگاوی جیددی بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌ڵنه‌گیراوه‌.

ئه‌وه‌ی بۆ ئێستای باردۆخی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌ته‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه‌ كوردستانییە‌ دڵسۆزه‌كان له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندابن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، بەپێچەوانەوە ئەو كه‌ڵێنه‌ی ئێوه‌ومانان ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، لایه‌نی دیكه‌ گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و،جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵێین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا خۆی له‌ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌دزێته‌وه‌، بەشێک له‌ ناوخۆش ھاوکاری رەوایەتییدان بەو خۆدزینەوەیەی بەغدان و، ئامانجیانه‌ باردۆخی هه‌رێم ئاڵۆز بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرن، کە ئه‌مه‌ش یاریكردنه‌ به‌ ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و تاسه‌ر هاووڵاتیانی پێ چه‌واشه‌ ناكرێت.

لە کۆتایدا رێگا دروستەکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە سیاسی و ئابوورییەکان و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، یەکدەستی و قوڵکردنەوەی گیانی ھاریکاری و پێکەوەیی سەرجەم ھێز و لایەنە کوردستانییەکانە نەک مزایەدەکردن و گوتاری بێ کردار، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە خزمەتکردن و باشکردنی گوزەرانی ھاوڵاتیان و رەخساندنی زەمینەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەرونی گونجاوی شایستەی گەلی خۆڕاگری کوردستان بە مزایەدەکردن و تۆمەت بەخشینەوە نایەتەدی وەک چۆن لە رابردووش مزایەدەچییەکان ھیچیان بۆ خەڵک و خۆشیان بەدەست نەھێناوە…

بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ـی ئابی ٢٠٢٠

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق، دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 27/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پ…