ساسان دەروێش – هۆڵەندا

لە سێ مانگی ڕابردووی قورسی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و لێکەوتنەوەی قوربانیەکی زۆر لە جیهان و هۆڵەندا ، باری کۆمەڵایەتی لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان گۆڕی بۆ دوورخستنەوە لە یەکتر و بۆ نێوماڵەکانی خۆیان بەتەنهایی و پابەندبوونیان بەڕێنمایەکانی تەندروستی وڵاتەکەیان وخۆ بە دوورگرتن لەو ڤایرۆسە ترسناکە کاری هەمووان بێت ، وێڕای سەپاندنی بڕیاری توند لەلایەن حکوومەت بۆ هاوڵاتیانی خۆیان جێبەجێکردنیان ، بەچەند قۆناغێک نزیک بوونەوە لە تێپەڕاندنی ترسناکی ڤایرۆسەکە بەوشێوەی کە لە سەرەتاوە ڤایرۆسەکە دەرکەوت لە توشبووان و قوربانیەکان ، لەگەڵ داخستنی کۆمەڵێک شوێنی گشتی لە جومگەکانی ژیان لە پەروەردە و شوێنە گشتیەکان و کارگە گەورەکان ، لەگەڵ ئەمەشدا حکومەت سنورەکانی دانەخست و هەندێک کارگەی هێشتەوە وەلەگەڵ بازاڕوسۆپەرمارکێتەکان بەنیمچە کراوەی و سەربەستی بۆ هاوڵاتیان هێشتەوە و پێی ڕاگەیاندن پێمان خۆشە زۆربەی زۆرتان تووشی ئەم پەتایە بن بۆ ئەوەی بەرگری لەش و ڕوو بەڕوو بوونەوەی شەپۆلی تری ئەم ڤایرۆسە بە زیانی کەم بتوانین بەسەریدا زاڵ بین ، ئازایەتی هاوڵاتیان و خۆ کەرەنتینەکردن وهۆشیاریان و دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیەکان و گۆڕینی کەشوهەوا بەشیکی تری بڕیارەکانی حکومەتی هیواش کردەوە، بەکردنەوەی باڕو خواردنگاکان بەپێی ڕێنمایی بەمەش جموجوڵی خستەوە نێو خەڵک وکارگەکان کەوتنەوە کارکردن و چاوەڕوان دەکرێ تاسەری مانگ ئەم هێواشکردنەوەیە زیاتربکرێ ، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردووشدا شاژنی هۆڵەندا مەکسیمە بەخۆی و پاسکیلەکەیەوە دوور لە کۆشک هاتە سەرشەقامەکانی شاری دینهاخ پایتەختی سیاسی لاهای و خۆی نیشانی هاوڵاتیان دا ، دەکرێ بەم هۆشیاریەی خەڵك و پابەندبوونی خۆیان بۆ بەدوورگرتن لەم فایرۆسە جارێکی تر ژیان بگەڕێتەوە دۆخی جاران ، بەهیوام هاوڵاتیانی نیشتیمانەکەی منیش لە کوردستان خۆبەخۆ پابەندی ڕێنماییەکان ببن بۆ خۆپارستنیان لەم پەتایە کە لە وڵاتانی دراوسێمان ئامارەکان هەر بەرەو هەڵکشانە و مەترسین بۆ سەرکوردستان ولەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتە بەردەست بۆ ئەوەی کوردستان بەکەمترین زیان لێی دەربازبن کەچی هەندێک لایەن ئەمەشیان کردە موزایەداتی حزبی وهاندانی خەڵک بۆ پابەندنەبوونیان کە هەرخۆیان دەبێت باجەکەی بدەن ، ئەوەتا لە وڵاتانی پێشکەوتوو کە پڕدەستیان لە پارە و پێداویستیە هاوڵاتیان نەبوونەتە سەرئێشە بۆ حکوومەت هەموو ژیان بکاتە ڕێنمایی و گەڕانەوە بۆ چاخە کۆنەکان کە هاوڵاتی فێری هەمووشت بکەی ، بەڵکو کاری حکومەت پلان دانانە بۆ داهاتووی نەوەکانی ئایندە کە بەڕێگاوەن ، چەند سەرنج بدەی زۆربەکەمی حکومەت دەردەکەون لە میدیاکان و کاڵ بوونەوەی هەواڵی ڤایرۆسەکە حکومەت هەمووی خستۆتە بەردەست هاوڵاتیان خۆی پابەند دەبێت فریای چەپڵەی کۆتایی دەبێت وپابەنیش نابێت مردن باجەکەیەتی بۆ خۆی و خانەوادەکەی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

24 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه…