دوای 75 ساڵ گەورەترین دۆڕان بۆ بەرشلۆنە

0
119

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- یانەی بەرشلۆنە دووچاری گۆڕانێك بوو كە هەرگیز لە بیرەوەرییەكانی لەبیری ناچێتەوە كاتێك یانەی بایرن میونشن بەئەنجامی 8-2 گۆڵ لە میانی یاریی چارەگی پێش كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەورووپا لێی بردەوە.

ئەمە گەورەترین دۆڕانی یانەی بەرلشۆنەیە لەمێژووی خولی پاڵەوانەكان، ئەویش دوای دۆڕانەكەی وەرزی رابردوو بەچوار گۆڵ لەسەر دەستی یانەی لیڤەرپوول، دۆڕانی ئەمجارەی، كەتالۆنیای گەڕاندەوە دوای 75 ساڵ لەمەوبەر كاتێك یانەی سیڤییە لەساڵی 1946 بەئەنجامی 8-0 گۆڵ لەبەرشلۆنەی بردەوە.

ئەم دۆڕانە هەر زیانی بە بەرشلۆنە نەدا، بەڵكو ئەمە یەكەمجارە دوای 13 ساڵ هیچ یانەیەكی خولی ئیسپانی لەم قۆناغەی خولی یانە پالەوانەكانی ئەورووپادا نابیندرێت، بەمەش خولی ئیسپانی گەڕاندە دواوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

یانەی شەترەنجی خانزاد دەست بە چالاكییەكانی خۆی دەكاتەوە

خەبات: هاوار مورتكەیی:- دوای ماوەیەك دابڕان لەكردنەوەی پاڵەوانێتییەكانی شەترەنج لە هۆلەكان…