دایکان و باوکان بۆچی منداڵەکانتان نانێرن بۆ تاقیکردنەوە؟

107

م.حسن هاشم باڵەکی
دایک و باوک ئەرکە لەسەریان بە باشترین شێوە منداڵەکانیان پەروەردە بکەن و پشتگوێیان نەخەن و هانیان بدەن بۆ فێربوون ، ڕێگای ڕاستیان پیشان بدەن بۆ پێگەیشتن و خوێندن و سەرکەوتن.

جێگای داخە کە لە (۱٦ / ۸) ەوە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەستی پێ کردووە کەچی بەشێک لە دایکان و باوکان زۆر کەمتەرخەمن لە ئاست منداڵەکانیان، چونکە سەرەرای ئەوەی منداڵەکانیان کەوتووونەتە خولی دووەم و دەرنەچوونە کەچی بە منداڵەکەی ناڵێ کوڕەکەم کچەکەم تۆ لە دەرس کەوتووی بۆچی ناڕۆیت بۆ تاقیکردنەوە، هۆکار چیە هەر لە ماڵەوەی و خەوتووی بۆ هەڵناستی، یاخود بە منداڵەکەیان بلێن وەرە بزانم لەچی کەوتووی تا دەرست پێ بلێم تاوەکو دەرچیت ئەم ساڵ و سەرکەوتووبیت لە تاقیکردنەوەکان.

هەموو ڕۆژێک بەڕێوبەری قوتابخانەکان و مامۆستایان لە خەمخۆری و دڵسۆزیان بۆ منداڵان کە لە دایک و باوکی قوتابیەکە زیاتر خۆیان بە خەمخۆرتر دەزانن، چونکە کاتێک منداڵەکەیان نایەت بۆ تاقیکردنەوە تەلەفۆن بۆ دایک و باوکی قوتابی دەکەن یاخود خۆیان دەچن بەدوایاندا یاخود کەسێک دەنێرن بەدوایدا تا بێتە تاقیکردنەوە، نازانم ئەمە لە چ قانون و یاسایەکی دوونیا هەیە بەزۆر قوتابی بهێنرێتە قوتابخانە تاوەکو تاقیکردنەوە بکات.

ئەمە جگە لەوەی کاتێک ئەنجامەکان دەدرێتەوە بە قوتابیەکان دایک و باوکەکە زۆر نارازین و بە تورەییەوە تەلەفۆن دەکەن یاخود هێڕش دەبەن بۆ مامۆستای بابەت و بەڕێوبەری قوتابخانە کە بۆچی منداڵەکەیان دەرنەچووە ئەم ساڵ، بێ ئاگا لەوەی منداڵەکەی تەواو پشتگوێ خستبوو گرنگی پێ نەدەدا بۆیە ئەمە دەرئەنجامەکەیەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

چارلێز ڤان زێل لەدیدارێکدا بۆ خەبات: دەمەوێت ناسنامەی WGM لە ئۆڵۆمپیادی داهاتووی رووسیا بەدەست بێنم

خەبات: هاوار مورتكەیی:- چارلێز ڤان زێلی خانمە شەترەنجزانی هەڵبژاردەی خوارووی ئەفریقا لە لێ…