خەیار و تەماتەی‮ ‬شارەزوور هەرزانفرۆش دەكرێت

0
167

راپۆرت‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری
سەرەڕایی‮ ‬بوونی‮ ‬72193 ‮ ‬هەزار دۆنم زەوی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬لە قەزای‮ ‬شارەزوور،‮ ‬بەڵام بۆ ئەمساڵ تەنها‮ ‬240 دۆنم زەویی‮ ‬بە خەیار و تەماتە چێنراوە‮. ‬كەمی‮ ‬رووبەری‮ ‬زەوی‮ ‬چێنراو بە بەرووبوومی‮ ‬هاوینە بۆ ساخنەبوونەوەی‮ ‬لە بازاڕدا دەگەرێتەوە‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬زەوی‮ ‬شارەزوور باشترینە بۆ كشتوكاڵكردن بەتایبەت بۆ(خەیار،‮ ‬تەماتە،‮ ‬ماش،‮ ‬بیبەر،‮ ‬كونجی‮…‬هتد‮)‬،‮ ‬بەڵام وەكو جووتیارانی‮ ‬ناوچەكە دەڵێن‮: ‬چاندنی‮ ‬بەرووبوومی‮ ‬هاوینە لە پاشەكشەدایە‮.‬
بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بێ لە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو لایەنەكانی‮ ‬دیكە پایەندی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬یاسای‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرهەمە خۆماڵییەكان نابن،‮ ‬ئەوەیش بە رێگریكردن لە هاوردەكردنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬هاوردە و جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو رەسمە گومرگییەی‮ ‬لەسەر بەرهەمە هاوردەكان دانراوە‮. ‬دەشڵێت‮: ‬یەكێك لەرێگەكان بۆ ئەوەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬جووتیاران لەم كاتەدا ساخ بێتەوە،‮ ‬بەپیشەسازیكردنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خۆماڵییە‮. ‬عەبدولكەریم عارف باس لەرێگەیەكی‮ ‬دیكە بۆ هەمان مەبەست دەكات و دەڵێت‮: ‬دانانی‮ ‬ساردخانەی‮ ‬گەورە لە ناوچە جیاجیاكانی‮ ‬كوردستان هاوكارێكی‮ ‬باش دەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬جووتیاران هەرزانفرۆش نەكرێت‮.‬
ناجی‮ ‬حسین،‮ ‬جووتیارێكی‮ ‬قەزای‮ ‬شارەزوورە و دەڵێت‮: ‬چاندی‮ ‬بەرووبوومی‮ ‬هاوینە بەراورد بە رابردوو لە پاشەكشەدایە‮. ‬دەڵێت‮: ‬ساخنەبوونەوەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬وایكردووە بەشێك لە جووتیاران ئارەزووی‮ ‬كشتوكاڵكردن نەكەن و خۆیان بە كاری‮ ‬دیكەوە خەریك بكەن‮. ‬ئەو جووتیارە باس لەوەشدەكات چەندین مانگ خەریكی‮ ‬خزمەتكردن بەرووبووم دەبن،‮ ‬بەڵام كە پێدەگات كەس لێی‮ ‬ناپرسێت‮. ‬ناجی‮ ‬گوتیشی‮: ‬بەشێك لە جووتیاران سالأ هەیە ئەوەی‮ ‬لە چاندن و خزمەتكردنی‮ ‬خەیار و تەماتە و بەرهەمە رووكییەكانی‮ ‬دیكە خەرجی‮ ‬دەكەن،‮ ‬لە قازانج دەستیان ناكەوێت‮. ‬زیاتر لە هەفتەیەكە خەیار و تەماتەی‮ ‬شارەزوور گەیشتووەتە بازاڕەكان‮. ‬بۆ جووتیاران كیلۆی‮ ‬خەیار و تەماتە‮ ‬250 ‮ ‬دینار دینار دەكات‮. ‬خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان پێیان وایە ئەمە هەرزانفرۆشكردنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خۆماڵییە و بەكەم سەیركردنییەتی‮. ‬عەبدولكەریم عارف،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور دەڵێت‮: ‬هەرزان فرۆشكردنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬جووتیاران كاریگەری‮ ‬لەسەر ژیان و گوزەران و رەنج و ماندووبوونی‮ ‬جووتیاران دەبێت،‮ ‬چونكە ساخنەبوونەوەی‮ ‬بەرهەم لە بازاڕدا راستەوخۆ وا لە جووتیار دەكات بۆ ساڵی‮ ‬داهاتوو لە چاندنی‮ ‬ئەو بەرووبوومانە پاشەكشە بكات‮.‬
ناوبراو جەخت لەسەر پێویستی‮ ‬هاوكاریكردنی‮ ‬حكوومەت بۆ جووتیاران دەكاتەوە و دەڵێت‮: ‬پێویستە حكوومەت لە پێدانی‮ ‬بنەتۆو و پێداویستییەكانی‮ ‬بەبازاڕكردن و تێچووی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬بەرهەم لە كێڵگەوە بۆ عەلووەكان هاوكاری‮ ‬جووتیاران بكات‮. ‬بەم شێوەیە كەمتر بارگرانی‮ ‬لەسەر شانی‮ ‬جووتیار دروست دەبێت و هاندانێكی‮ ‬باشیشە بۆ ئەوەی‮ ‬جووتیاری‮ ‬زیاتر روو لە چاندنی‮ ‬بەرووبوومی‮ ‬هاوینە بكات‮.‬
بەپێی‮ ‬یاسایی‮ ‬ژمارە‮ ‬4ـی‮ ‬ساڵی‮ ‬2008 ‮ ‬كە تایبەت بە پاراستنی‮ ‬بەرووبوومی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم تەئكیدی‮ ‬لەسەر گرینگیدان بە بەرووبوومی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬كردووەتەوە‮. ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە لە‮ ‬2015ـەوە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ رەسمە گومریگی‮ ‬خستووەتە سەر بەرهەمی‮ ‬هاوردە‮. ‬بەشێوەیەك بۆ هەر كیلۆیەك تەماتە بڕی‮(‬250‮)‬ دینار رەسمە گومریگ وەردەگرێت تا بەرهەمی‮ ‬هاوردە نەتوانێت كێبڕكێی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬بكات‮. ‬بەڵام وەكو جووتیاران باسی‮ ‬لێوە دەكەن ئەو رەسمە گومریگییە جێی‮ ‬خۆی‮ ‬نەگرتووە‮.‬
بەهۆی‮ ‬ساخنەبوونەوەی‮ ‬لە بازاڕەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرهەمی‮ ‬تەماتە و خەیاری‮ ‬شارەزوور رەوانە پارێزگاكانی‮ ‬عێراق دەكرێت‮. ‬لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور دەڵێت‮: ‬خەیار و تەماتە دەشتی‮ ‬شارەزوور پاش گەیشتنی‮ ‬بە عەلوەكانی‮ ‬هەڵەبجە و سەیدسادق و سلێمانی‮ ‬رەوانەی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬خوارو ناوەڕاستی‮ ‬عێراق دەكرێت،‮ ‬ئەمە بۆ ئەوەیە جووتیاران تاڕادەیەك سوودمەند بن‮. ‬دەشڵێت‮: ‬بەپێی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەرێم و عێراق هاوردە و هەناردەكردنی‮ ‬بەرهەمە رووەكییەكان لە نێوان پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق‮ ‬رێگەپێدراوە‮. ‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…