خواستی‮ ‬خەڵك لە پڕۆژەیاسای‮ ‬خانەنشینی‮ ‬یەكگرتوو

0
231

خەبات‮: ‬تریفە ئازاد
یەكێك لە هەنگاوەكانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كابینەی‮ ‬نۆیەم كە بەڵێنی‮ ‬پێ دابوو،‮ ‬بریتییە لە‮ ‬یاسای‮ ‬خانەنشینی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬كوردستان‮. ‬بێگومان چینی‮ ‬خانەشینان كە چینێكی‮ ‬بەڕیز و خەباتكار و بەخشندەی‮ ‬كۆمەڵگان و گەشتوونەتە لوتكەی‮ ‬بەخشندەیی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بۆیە پێویستە حكوومەت و كۆمەڵگا هەموویان‮ ‬یەك دەنگ بارتەقای‮ ‬خزمەت و بەخشندەیی‮ ‬ئەوان،‮ ‬پاداشتی‮ ‬خەبات و خزمەتیان بداتەوە،‮ ‬ئەمەش چاكە و خێرێك نییە كەبەم چینە دەكرێ،‮ ‬بەڵكو مافێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬خۆیەنە كە بۆیان دەگەڕێتەوە‮. ‬بێشك هاوكاری‮ ‬و هەماهەنەنگی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ ئەم چینە خەباتگێرە‮ (‬خانەنشینان‮) ‬جێگای‮ ‬رێز و ستایشە‮.‬
دەبێت پەرلەمان بە زووترین كات دەست بە چاكسازی‮ ‬بكات
بۆ زانینی‮ ‬ڕا و بۆچوونی‮ ‬خانەنیشان لەسەر پڕۆژە‮ ‬یاسای‮ ‬خانەنشینی‮ ‬یەگرتوو كە بڕیارە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دای‮ ‬بهێنێت،‮ ‬سەردانی‮ ‬پاركی‮ (‬باغی‮ ‬شار‮)‬ی‮ ‬بازارمان كرد لە سەنتەری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەخت و لەوێ چاومان كەوت بە خانەنشینێكی‮ ‬بەرێز بە ناوی‮ (‬خالید‮) ‬كە سالانێكی‮ ‬زۆر خزمەتی‮ ‬بە فەرمانگە و دەزگاكان كردووە‮.‬‮ ‬لە بارەی‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسای‮ ‬خانەنیشنی‮ ‬یەكگرتوو بەرێز‮ (‬خالید‮) ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬ئێمە ساڵانێكی‮ ‬زۆر خزمەتمان هەبووە،‮ ‬كەچی‮ ‬موچەی‮ ‬خانەنیشینەكەم‮ ‬دووسەد‮ ‬هەزار دینارە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەی‮ ‬عەدالەتە،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬ئەم بڕە مووچەیە زۆر كەمە بۆ ئێمە،‮ ‬چونكە ئێمەش خاوەنی‮ ‬مال و منداڵین‮. ‬گوێم لێبووە دەڵێن‮ ‬گوایە‮ ‬یاسایەك دەردەچێت بۆ خانەشینان،‮ ‬شتێكی‮ ‬باشە ئەگەر دەرچێت‮.. ‬بەڵام ئەگەر لەم‮ ‬یاسایەدا نزمترین بری‮ ‬مووچەی‮ ‬خانەنشین لە چوارسەرد هەزار دینار كەمتر بێت،ئەوا‮ ‬یاساكە باش نییە و لە ئاستی‮ ‬باری‮ ‬ژیانی‮ ‬ئێستادا نابێت‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە گلەیەمان هەیە،‮ ‬بۆچی‮ ‬پەرلەمنتارەكان خانەنشینیان زۆر بێت؟‮! ‬و هەیانە تەنها چوارساڵ دەوامە دەكات و مووچەی‮ ‬خانەنشین زۆریان هەیە‮…‬،‮ ‬بۆچی‮ ‬ئێمە زیاتر لە بیست ساڵ خزمەتمان كرد و تەنها دووسەد هەزار وەرگرین‮. ‬بۆیە دەبێت پەرلەمان بە زوترین كات دەست بە چاكسازی‮ ‬بكات‮…‬،‮ ‬جارێك دەبێت لە‮ (‬بن دیوارەكان‮) ‬دەست پێبكات و ئەندامانی‮ ‬پەرلەمانیش بەم پارە زۆرە خانەنشین نەكرێن و پاش تەواوبوونی‮ ‬خولی‮ ‬پەرلەمان دەبێت ئەندام پەرلەمانەكە بچێتەوە سەر كاری‮ ‬پێشووی‮ ‬خۆی‮. ‬من هەموو گیانم نەخۆشییە چی‮ ‬لە دووسەد هەزار بكەم ؟‮!! ‬بۆیە هیوا خوازم لەداهاتوو حكومەت مافمان بدات و چیتر‮ ‬غەدرمان لێنەكرێت و بتوانین بژین‮.‬
خانەنشین بە پسپۆری
یونس‮ ‬ڕەشید،‮ ‬خانەنشینێكی‮ ‬دیكەیە لەو كەسانەی‮ ‬كە ماوەی42 ‮ ‬ساڵ خزمەتی‮ ‬مامۆستایی‮ ‬هەبووە و ئێستاش خانەنشین بووە،‮ ‬كەچی‮ ‬ئێستا بارتەقای‮ ‬خزمەتەكەی‮ ‬موچەكەی‮ ‬كەمە و لە ئاست بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬بۆیە‮ (‬یونس رەشید‮) ‬داوا دەكات كە؛‮ ‬مووچەی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬ئەوانیش هاوتای‮ ‬مووچەی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق بكرێت،‮ ‬یاخوود ئەو‮ ‬یاسایەی‮ ‬كە وا بڕیارە دەربچێت مافیان نەخورێت و بەچاو بگیرێت و موچەكەیان زیاد بكات و عەدالەتی‮ ‬هەبێت بە پێ ساڵی‮ ‬خزمەت و دەبێت لەپرۆژە‮ ‬یاساكە ئاماژە بەوە بكرێت كە دەبێت بەپێ ساڵی‮ ‬خزمەت و بڕوانامە ئەو كەسانە خانەنشین بكرێن،‮ ‬خانەنشینەكەش ئەوەندە جیاواز نەبێت لەگەڵ‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا،‮ ‬یان دەبێت خانەنشینەكانیش بەپێ پسپۆری‮ ‬بابەتەكان لەبەرچاو بگیرێ،‮ ‬خانەنشین‮ (‬یونس رەشید)دەڵێت‮: ‬ئاخر مامۆستا هەیە قورسترین وانە دەڵێتەوە كە كمیا و فیزیایە و كەچی‮ ‬شوفێرێكیش بە خەبیر خانەنیشین دەكرێت،‮ ‬ئاخر ئەوە ناكرێت‮ ‬لەگەڵ ئەو مامۆستایە جیاوازی‮ ‬پێبكرێت،‮ ‬چونكە هەر‮ ‬یەكەمان لە كارو پیشەی‮ ‬خۆمان خەبیرین‮.. ‬هەروەها پێویستە پێداچوونەوەش بەم هەموو بن دیوار و بەناو خەبیر و ئەوانە بكرێت‮…‬،ئێمە هەموو كوردایەتیمان كردووە شەقی‮ ‬بەعسمان خواردووە‮.. ‬ڕۆژێك لە‮ ‬ڕۆژان سەرمان بۆ بەعس نەوی‮ ‬نەكرد‮.. ‬دژیان وەستاین،‮ ‬تا گەیشتین بە ئەمرۆ‮. ‬ناكرێت تۆ ئەندام پەرلەمان بیت تەها بۆ ماوەی‮ ‬چوار ساڵ و خانەنشین بیت بە‮ ‬6‮ ‬ملیۆن‮.. ‬كەچی‮ ‬منیش‮ ‬42‮ ‬ساڵ بە چوارسەد هەزار خانەنشین بم،‮ ‬ئەوە كەی‮ ‬عەدالەتیە‮… ‬بەراستی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایەی‮ ‬كە ئامادەكاری‮ ‬بۆ كراوە پێویستە مافی‮ ‬هەموو خانەنشینیان دابین بكرێت‮ .‬
پێویستە لەم‮ ‬یاسایە بە شێوەیەكی‮ ‬زۆر باش جێگای‮ ‬بۆ بكرێتەوە
محەمەد شێخانی،‮ (‬فەرمانبەری‮ ‬پسپۆر لە بواری‮ ‬ژمێریاری‮ ‬و وردبینی‮) ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كار بە چەندین‮ ‬یاسای‮ ‬تایبەت بە خانەنشینی‮ ‬دەكرێت و بەو هۆیەوە گرفت لە جیاوازی‮ ‬مووچەی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬درووست بووە‮. ‬سەبارەت بە‮ ‬یەكخستنی‮ ‬هەموو‮ ‬یاساكان و دارشتنی‮ ‬یاسایەكی‮ ‬یەكگرتوو بۆ تەواوی‮ ‬مووچەخۆرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێویستە لە خانەنشین بوونی‮ ‬بەرزترین پلەی‮ ‬وەزیفی‮ ‬كە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە تا فەرمانبەرێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬جێگای‮ ‬بۆ بكرێتەوە ئەو كات دادپەروەریەكی‮ ‬تەواو دروست دەكات وە پێویستە مەرجی‮ ‬تەمەن كەمبكرێتەوە بۆ‮ ‬60 ‮ ‬ساڵ تەمەنی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬بە زۆرە ملێ و‮ ‬45 ‮ ‬ساڵ تەمەن و‮ ‬15 ‮ ‬ساڵ خزمەت بۆ خانەنشینی‮ ‬ئارەزووماندانە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هەلی‮ ‬كاری‮ ‬زیاتر هەبێ بۆ دەرچوانی‮ ‬زانكۆكان وە كەمترین مووچەی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬دیاری‮ ‬بكرێت بە مووچەیەكی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬زۆر باش كە فەرمانبەر بتوانێ دوای‮ ‬خانەنشین بوونی‮ ‬بەو مووچەیەی‮ ‬مانگانە پێی‮ ‬بژیێت‮. ‬سەبارەت بە پاداشتی‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬كۆكراوەی‮ ‬فەرمانبەری‮ ‬خانەنشین كراو كە لە ئێستادا‮ (‬6‮)‬ مانگ لە مووچە بنەڕەتیەكەی‮ ‬دەدرێتە فەرمانبەر،‮ ‬پێویستە بكرێتە‮ ‬12‮‬ مانگ لە كۆی‮ ‬دوا مووچەی‮ ‬فەرمانبەر وە هەروەها دەرماڵەی‮ ‬بروانامە و خێزانداری‮ ‬و منداڵ پێویستە لەم‮ ‬یاسایە بە شێوەیەكی‮ ‬زۆر باش جێگای‮ ‬بۆ بكرێتەوە وە ئەم‮ ‬یاسایە پێویستە دادپەروەریەكی‮ ‬تەواو دروست بكات و‮ ‬یەكێك لە مادەكانی‮ ‬مەرجەكانی‮ ‬خانەنشین بوون مەرجدار بكات،‮ ‬وەكو‮ “‬نابێ هەر كەسێك تەمەنی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬نایگرێتەوە‮ ‬یاخود خزمەتی‮ ‬وەزیفی‮ ‬تەواوی‮ ‬نەبووە‮ ‬یاخود لە سیستەمی‮ ‬بایۆمەتری‮ ‬ناوی‮ ‬تۆمار نەكرابێ خانەنشین بكرێ‮”. ‬سەبارەت بە خانەنشینی‮ ‬پلە باڵا و پلە تایبەتەكان هەمان مەرجی‮ ‬خانەنشین بوونی‮ ‬فەرمانبەری‮ ‬ئاساییان هەبێ بۆ ئەوەی‮ ‬دادپەروەری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بگەڕێتەوە وە پێویستە لەم‮ ‬یاسایە خانەنشینی‮ ‬فەرمانبەر و كارمەندانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەتیش جێگای‮ ‬بۆ بكرێتەوە و ئەوانیش بتوانن مانگانە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬لێبرینی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬مانگانە بدەن بە سندوقی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬و دواتر مەرجی‮ ‬و تەمەنی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬بۆ ئەوانیش دیاری‮ ‬بكرێت كۆمپانیا و دامەزراوەكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت ناچار بكرێن كە ژمارە و پلەی‮ ‬وەزیفی‮ ‬و مووچەی‮ ‬مانگانەی‮ ‬فەرمانبەرانیان ئاشكرا بكەن كە لە ئێستادا زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت ژمارەی‮ ‬فەرمانبەرانیان ئاشكرا ناكەن لەبەر خۆدزینەوە لە دانی‮ ‬باجی‮ ‬تەواو و نەدانی‮ ‬پارەی‮ ‬دەستەبەری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بۆ كارمەندانیان بۆیە ئەگەر لەم‮ ‬یاسایە ئەم مەرجانە دانرا سودی‮ ‬بۆ حكومەتی‮ ‬هەرێم و خودی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەتیش دەبێ وە دەبێ لەم‮ ‬یاسایە سندوقی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬بە جۆرێك بێت كە مووچەی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬تێیدا پارێزراو بێت لە هەر حاڵەتێكی‮ ‬نەخوازراو خانەنشینان مووچەكانیان دوا نەكەوێت ئەم سندوقە دەبێ بە شێوەیەكی‮ ‬كرداری‮ ‬چاڵاك بكرێتەوە‮.‬
یاسای‮ ‬خانەنشینی‮ ‬لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬ئابورییەوە و كاریگەرییە ئابورییەكان
هۆشمەند رەفیق،‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ و ئابوری‮ ‬ناس لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬لە بارەی‮ ‬یاسای‮ ‬خانەنشینی‮ ‬یكگرتوو گوتی‮:‬‮ ‬لە ئێستادا هەرێمی‮ ‬كوردستان پێویستی‮ ‬بە‮ ‬یاسایەكی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬داداپەروەری‮ ‬خانەنشینی‮ ‬هەیە،‮ ‬تا لە ژێر سێبەری‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایەدا سیستەمێكی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬سەردەمیانە دابنێت،‮ ‬هەموو لایەك تێیدا سوودمەندبن و چیتر داهاتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە فیڕۆ نەڕوات،‮ ‬چونكە لە ماوەی‮ (‬8‮)‬ كابینەی‮ ‬رابردوودا بەهۆی‮ ‬ئەو دۆخە ناجێگیرەو ململانێییە سیاسیە لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان هەبووە كە هەر‮ ‬یەكێك ویستیویەتی‮ ‬لە كێكی‮ ‬حكومەت پشكی‮ ‬هەبێت و خانەنشینیش بەشێك بووە لەكێكە و هەموولایەك تێیدا بەشداربوونە،‮ ‬بۆیە ئەگەر ئەو پڕۆژە‮ ‬یاسایەی‮ ‬ئێستا لەلایەن حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە كاری‮ ‬لەسەر دەكرێت،‮ ‬لەلایەن پسپۆڕانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و‮ ‬یاساییەوە كە هیچ پۆستێكی‮ ‬حكومییان نەبێت بنووسرێتەوە و ئامادە بكرێت،‮ ‬رەنگە دادپەروەری‮ ‬زێتر تێدا بێت،‮ ‬لەوەی‮ ‬كەسانێك پۆستیان هەبێت بینووسنەوە،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەموویان بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان لەبەرچاو دەگرن بۆ كاتی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬خۆیان و كاڵا بە باڵای‮ ‬خۆیان دەدوورن‮. ‬لە هەمان كاتدا‮ ‬یاسای‮ ‬خانشینی‮ ‬یەكگرتوو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەگەر پەسەند بكرێت و بخرێتە بواری‮ ‬جێبەجێكردن،‮ ‬ئەوە هەنگاوێكی‮ ‬باشەو رەنگدانەوەی‮ ‬دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی‮ ‬خەرجییەكانی‮ ‬حكومەت و مافی‮ ‬خانەنشینیانی‮ ‬شایستە نافەوتێت بە مەرجێك ئەو‮ ‬یاسایە ئەم خاڵانەی‮ ‬خوارەوە لە خۆبگرێت،‮ ‬ئەوكاتە ناوی‮ ‬لێدەنرێت چاكسازی‮ ‬لە‮ ‬یاسای‮ ‬خانەنشینی‮ ‬یەكگرتوو‮:‬
1-بڕی‮ ‬مووچەی‮ ‬خانەنشینكراوانی‮ ‬ناشایستە‮…‬؟‮!.‬
2-بڕینی‮ ‬مووچەی‮ ‬هەموو ئەوانەی‮ ‬كە كۆچی‮ ‬دواییانكردووە بۆیان كراوە بە شەهیدانە،‮ ‬لیستی‮ ‬مووچەی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوان شاهێدی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕاستیەن‮.‬
3-هەڵوەشانەوەی‮ ‬مووچەی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬كە بە بێ ئەوەی‮ ‬رۆژێك لە رۆژان خزمەتی‮ ‬وەزیفیان كردبێت چ لە سلكی‮ ‬سەربازی‮ ‬یا مەدەنی‮ ‬كە ئەوە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬داهاتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەدەر داوە‮.‬
4-‬دادپەروەری‮ ‬لە مووچەی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬هەبێت،‮ ‬بە جۆرێك بە پێی‮ ‬بڕوانامەو ساڵانی‮ ‬خزمەتی‮ ‬وەزیفی‮ ‬بێت ئەو بڕەی‮ ‬دیاری‮ ‬دەكرێت،‮ ‬بۆ ئەمەش دەكرێ سوود لە‮ ‬یاسای‮ ‬خانەنشینی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ‮ ‬یا وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەوروبەر وەربگیردرێت بە گونجاندن لەگەڵ واقیعی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە هەر كەسێك خانەنشین دەبێت رەچاوی‮ ‬گووزەرانی‮ ‬بكرێ‮.‬
5-‬مووچەی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬هەموو پلە باڵاكان بەگشتی‮ ‬كەمبكرێتەوەو نزیك بكرێتەوە لەگەڵ مووچەی‮ ‬چین و توێژەكانی‮ ‬دیكە كە بە ماندووبون و خزمەت‮ ‬بە پێی‮ ‬یاسا خانەنشین دەبن‮.‬
6-لەیاساكەدا ئاماژە بەوە بكرێت لە هیچ دۆخێكدا نابێت دەست بۆ مووچەی‮ ‬خانەنشینان ببرێت و بكرێتە خەرجی‮ ‬حكومەت‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…