هۆشه‌نگ باوانی

هاوكێشەیەك،‮ ‬بەڵكو تراژیدیترین سیناریۆی‮ ‬پڕۆسەیەكی‮ ‬سیخوری‮ ‬سیاسی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬لەو تایتڵەی‮ ‬سەرەوەی‮ ‬ئەم نووسینەمدا دەكەمە‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬حەقیقەتی‮ ‬پرنسیپە بنەڕەتیەكانی‮ ‬پیادەكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ترەمپ،‮ ‬لەم‮ ‬ڕۆژهەڵاتە خوێناوییە نەوتاوییە زەنگینەدا‮. ‬ جەمال خاشقچی‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬ڕەخنەگرو بەرهەڵستكاری‮ ‬بە‮ ‬ڕەچەڵەك سعودی‮ ‬و نیشتەجێی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬كە جاران شێوەرمەندو‮ ‬ڕاوێژكارێكی‮ ‬باوەڕپێكڕاو و كاریگەری‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬شا سەلمان و عەرشە پڕ‮ ‬لەئاشووبەكەی‮ ‬بوو‮. ‬ناوبراو لە‮ ‬2ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ئەمساڵ بە‮ ‬ڕیتمێكی‮ ‬هۆلیودیانە و ئەكشن ئاساێكی‮ ‬خەلافەتانە و شمشێری‮ ‬ئاڵا سەوزەكان و لەژێر‮ ‬ڕەشماڵی‮ ‬حەسانەتێكی‮ ‬فوول دیپلۆماسیانەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی،‮ ‬نەك تەنها كوژرا بەڵكو وەكو هەندێ لە سەركردە و فەرماندەكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬خەلافەتەكان لەتوپەتیش كرا‮. ‬لەڕاستیدا ئاڵۆزبوونی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە پێویستی‮ ‬بە فریادڕەسێكی‮ ‬لەناكاو هەبوو،‮ ‬یان‮ ‬ڕوونتر بڵێم،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە شانۆگەریێكی‮ ‬لەچەشنی‮ “‬شاهد ما شافش حاجە‮”. ‬بەڵام خوێناوی‮ ‬و پڕ‮ ‬لە قوربانی‮ ‬هەبوو‮. ‬دەڵێن خاشقچی‮ ‬لەتلەت كراوە،‮ ‬دیارە دەیانەوێ هەر لەتێكی‮ ‬ببێت بە ماستەركی‮ “‬جۆكەر كلیل‮” ‬بۆ كردنەوەی‮ ‬سەرتاپا دەرگا داخراو و دەروازە پڕلە بن بەستەكانی‮ ‬نێوان ئەردۆگان و ترەمپ لەلایەك و لەلایەكی‮ ‬تریشەوە،‮ ‬مۆڵەتە بە ئەردۆگان نەدەن جارێكی‮ ‬تر بیر لە دۆست و هاوپەیمانی‮ ‬نوێ و تازە نەكاتەوە جگە لە ئەمەریكا نەبیت‮. ‬ناكرێ ئەوەندە سادە و ساویلكەش بین كە نەزانین گەورەترین كێشەی‮ ‬ئەمەریكا و توركیا،‮ ‬جگە لە گرێ كوێرە ئابوورییەكان،‮ ‬كێشەی‮ ‬گۆڕینەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬و پێزانینەكانی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬و سیخوڕیسازی‮ ‬و تێكەڵاوبوونی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ “‬میت و سی‮ ‬ئای‮ ‬ئەی‮” ‬یە و كێشە‮ ‬ڕووكەش و‮ ‬ڕاگەیەندراوەكانی‮ ‬تر سادەن و بە ئاوی‮ ‬دەستنوێژ لادەچن‮. ‬ئێران كە گوایە دوژمنێكی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬دیرۆكی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬ئەمەریكایە،‮ ‬بەپێی‮ ‬گوتەیەكی‮ ‬نەستەقی‮ ‬بەڕێز ترەمپ كە بە دۆستی‮ ‬هەرە ستراتیژی‮ ‬حكومڕانیەتی‮ ‬سعودیە دادەنرێت،‮ ‬بتوانێت بە‮ ‬12چركە شانشینی‮ ‬سعودیە داگیربكات ئەگەر ئەمەریكا پشتوانی‮ ‬و پارێزگاری‮ ‬لێ نەكات‮! ‬جا ئەگەر ئەمە بۆچوون و بیركردنەوە و ستراتیژییەتی‮ ‬هاوپەیمانە مێژوویی‮ ‬و سەدان ساڵەكەی‮ ‬سعودیە بێت‮ ! ‬بێگومان دەبووایە سعودیە دوای‮ ‬تێوەگلانی‮ ‬بە سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬جەنگ دژ بە حوسییەكانی‮ ‬یەمەن،‮ ‬هزرێك بۆ تێوەگلانێكی‮ ‬تری‮ ‬ئاوا سادە لە پیلانی‮ ‬كوشتنی‮ ‬خاشقچی‮ ‬بكات‮. ‬دەڵێن گوایە ترەمپ تەنها بڕوای‮ ‬بە سەفتەجە و شیك و نرخی‮ ‬دراوەكان و پیتڕۆل و زێڕ‮ ‬و ئاو هەیە و بۆ بەهێزكردن و بەرەوپێشبردنی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لەهیچ شتێك سڵناكاتەوە و فڕیشی‮ ‬بەسەر مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و مافی‮ ‬نەتەوەكانەوە نییە،‮ ‬كەركووك و عفرین و خاشقچی‮ ‬و‮.. ‬هتد،‮ ‬ڕەنگە وەكو نمونە سەیربكرێن‮. ‬لە روانگەی‮ ‬یارییە سیخورییە نێودەوڵەتییەكانەوە دەتوانین بڵێین ئازادكردنی‮ ‬زیندانیێكی‮ ‬تاوانبار بەرامبەر بە كوشتنی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬ئازادی‮ ‬نیمچە تاوانبار،‮ ‬تاقە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشە بێ چارەسەرییەكانن‮. ‬بۆیە ئەمەریكا و توركیا لە قەیرانی‮ ‬قەشە‮ “‬ئەندرۆ برانسۆن‮” ‬دا كێچ كەوتە گیانیان و‮ ‬ڕۆژانە لەگەڵ دژوارتربوونی‮ ‬پەیوەندییەكانیان،‮ ‬خەریكی‮ ‬داڕشتن و نووسینی‮ ‬جوانترین سیناریۆی‮ ‬هێوركردنەوە و ئاشتبوونەوەی‮ ‬یەكتری‮ ‬بوون‮. ‬بەڵام هەروەكو نووسەر و لێكۆڵەر و‮ ‬ڕۆماننووسی‮ ‬عەرەب‮ “‬عەبدولڕەحمان مونیف‮” ‬گوتەنی‮ ‬لەم‮ ‬ڕۆژهەڵاتە مەلعونەدا دەبێ هەمووشتێك بەخوێن دەست پێبكات و بەخوێنیش كۆتایی‮ ‬پێ بێت،‮ ‬بۆیە سیناریۆیەكەی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬ترەمپ و ئەردۆگان كە‮ ‬ڕەنگە سپۆنسەرەكەی‮ ‬شا محەمەد بێـت‮. ‬بە ئازادكردنی‮ ‬قەشە برانسۆنی‮ ‬تاوانبار بە سیخوڕیی‮ ‬و دۆست و هەواداری‮ ‬جەماعەتی‮ ‬خزمەت دەستیپێكرد و بە تیرۆركردن و لەتوپەتكردنی‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬سعودی‮ ‬كۆنە ئیخوانچی‮ ‬و بەرهەڵستكاری‮ ‬شاهنشین خاشقچی‮ ‬كۆتایی‮ ‬پێهات‮. ‬دوای‮ ‬گۆڕانی‮ ‬سیناریۆكە لە فیلمێكی‮ ‬سینمایی‮ ‬فوول ئەكشن بۆ پیلانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سیخوڕیسازی‮ ‬لە پێناو‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬ململانێ ئابوورییەكان و حیساباتە بانكییەكان‮. ‬دەبێت هەر زۆر زوو بیر لە عەربوونی‮ ‬داخستنی‮ ‬ئەم جۆرە فایل و پەروەندانە بكەینەوە و بزانین دونیای‮ ‬سیاسەت لە هەزارەی‮ ‬سێهەم گەیشتۆتە چ قۆناغێكی‮ ‬بێ‮ ‬ڕەوشتی‮ ‬و بێ پرەنسیپ‮. ‬دەڵێن بۆ ئارامبوونەوەی‮ ‬دۆخەكە و داخستنی‮ ‬فایلی‮ ‬خاشقچی‮ ‬پێویستە سعودیە‮ ‬یەك ترلیۆن دۆلار بۆ ماوەی‮ ‬20‮ ‬ساڵ بەشێوەی‮ ‬قیست بدات بە ئەمەریكا،‮ ‬بەمەش فایلی‮ ‬11ی‮ ‬سێپتێمبەریش كە ماڵە لەسەر سعودیە دادەخرێت‮. ‬پێویستە سعودیە بەكەمتر لە‮ ‬35‮ ‬دۆلار نەوت و گاز بە توركیا بۆ ماوەی‮ ‬20‮ ‬بیست ساڵ بفرۆشێت و بەهیچ شێوەیەك پڕۆپاگەندەو دژایەتی‮ ‬ئیخوانچیەتی‮ ‬توركیا نەكات‮. ‬دەبێ دوای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬ساڵێك بەسەر ئەم‮ ‬ڕووداوە‮ “‬محەمەدی‮ ‬كوڕی‮ ‬سەلمان‮” ‬شوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ براكەی‮ “‬خالد بن سەلمان‮” ‬كەئێستا باڵوێزە لە واشنتۆن جێبهێڵێت‮. ‬ئەمەو جگە لە پاكتاوكردنی‮ ‬جەستەیی‮ ‬دەیان بەرپرس و كەسایەتیە هەواڵگرییەكانی‮ ‬سعودیە كە سەردەمانێكە جەمسەری‮ ‬دژایەتی‮ ‬ئەمەریكا و توركیان،‮ ‬بەڵام دڵسۆزترین كەسانی‮ ‬عەرش و مەملەكەت بوون‮. ‬لێرەدا هەموو شتێك كۆتایی‮ ‬پێدێت و پەردە لەسەر دواین مەشهەد لادەدرێت و سەرلەنوێ شانۆگەریێكی‮ ‬تری‮ ‬خوێناوی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتەكەی‮ “‬عەبدولڕەحمان مونیف‮” ‬دەست پێدەكات‮.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…