حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی شیلادزێ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و رووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.   دەقی راگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان   نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له‌ ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین.   ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

26/1/2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…