حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ مانگی ته‌مووزه‌وه‌ هەموو خەرجییەکانی بەکاربردن دەکاتە دیجیتاڵی و وەزیری دارایی و ئابووریش رایدەگەیەنێت کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت لە پێناو نەهێشتنی روتین و هەوڵدان بۆ کارا کردن و چالاک کردنی کاروباری هاوڵاتییان.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “به‌ فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو خەرجییەکانی بەکاربردن لەم مانگەوە بە دیجیتاڵ دەکرێت، ئەم پێشکەوتنە بەشێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بە مۆدێرنکردنی کارەکانی حکومەت و هەنگاوێکی گرنگ دەبێت لە پێناو نەهێشتنی روتین و هەوڵدان بۆ کارا کردن و چالاک کردنی کاروباری هاوڵاتییان، هەروەها بەشێکیشە لە پرۆسەی چاکسازی کە سەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی روونی و شەفافییەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی”.

وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە” تا زیاتر بتوانین کۆنترۆڵی خەرجییە بەکاربەرەکانی حکومەت بکەین، زیاتر دەتوانین کار لەسەر پڕۆژەی گرنگ لە بواری خزمەتگوزاریی گشتی و سوودی هاووڵاتییان بکەین”.

وەزیری دارایی دەستخۆشیشی لە کارمەندانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی ئەم سیستەمە کرد.

شیاوی ئاماژە پێدانە ئەم سیستەمە ئۆنڵاینە لەم مانگەوە لە هەموو دامودەزگاکانی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت و هەموو خەرجییەکانی حکومەت تا کۆتایی مانگی تەمووز، لە رێگەی ئەم سیستەمەوە بەردەست دەبێت و داتاکان لە سەنتەری داتای حکوومەت کۆ دەکرێنەوە، ئەمەش وا دەکات حکوومەت کۆنترۆڵی بەسەر خەرجییەکانییەوە هەبێت و داتاکانیش دەتوانن بۆ دانانی پلانی ستراتیجیی دارایی یارمەتیدەر بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو کردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر ئی…