بەڕێوەبەری تۆڕی چاودێریی ھەولێر ئاشكرای كرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا قۆناغی دووەمی پشكنینی كەمئەندامان كۆتایی دێت و دەڵێ، دواتر لیستی كەمئەندامان رەوانەی دارایی دەكرێت بۆ خەرجكردنی مووچەكانیان و ئەو مووچانەی راشگیراون، خەرج دەكرێن.

 شێخ محەمەد گەزنەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای پێداچوونەوە و دووبارە پشكنین، ناوی پێنج ھەزار و ٥٥٠ كەمئەندام لە لیژنەی پشكنین دەرنەچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ھەموو كەم ئەندامێك مافی ھەیە سكاڵا بكات و داوای مافی خۆی بكات، بڕیار درا دووبارە ئەوانەی دەیانەوێ دەتوانن لیژنەی پشكنین بكەنەوە، تا ئێستا سێ ھەزار و ٥٠٠ كەمئەندام سەردانی لیژنەی كەمئەندامانیان كردووە و لە قۆناغی كۆتاییدان.

گەزنەیی گوتیشی: “دوای كۆتاییھاتنی كاری لیژنەی تەندروستیی كەمئەندامان، كە پێشبینی دەكەین تا یەك دوو هەفتەی دیكە تەواو بێت، ئەنجامەكەی رادەگەیەنین و دواتر ئەوانەی لە لیژنە دەردەچن و رێژەی كەمئەندامییان بۆ دیاری دەكرێت، بە لیستێك رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكەین بۆ ئەوەی مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج بكرێت”.

ناوبراو هەروەها دەشڵێت: “تەنیا لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٢٨ ھەزار كەمئەندام ھەن و ئەوانەی لە لیژنە دەرنەچوونە، لە قۆناغی رابردوودا مووچەكانیان نەبڕدراوە، بەڵكوو مووچەكانیان راگیراوە، ھەموو كەمئەندامانیش دڵنیا دەكەینەوە ناویان لە لیژنە دەربچێت، مووچەی مانگەكانی رابردووشیان بۆ دەگەڕێتەوە و بۆیان خەرج دەكرێت”.

قائید میرۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…