پاش ئاشکراکردنی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ناوبراو یەکەم پەیامی خۆی راگەیاند و بە گەلی ئەمەریکای راگەیاند”ئەو متمانەیەی بە منتان بەخشیوە لە دەستی نادەم”.

کەمێک پێش ئێستا میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، توانیویەتی سەرکەوتن بەسەر دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بەدەست بهێنێت، لەمبارەیەوە و لە یەکەم پەیامی خۆیدا جۆ بایدن رایگەیاند: “ئەمەریکاییەکان، بەختەوەرم کە منتان ھەڵبژارد بۆ ڕابەرایەتیکردنی وڵات”.

بایدن کە پەیامەکەی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردووەتەوە راشیگەیاندووە “ئەو ئەرکەی لەپێشمانە قورسە، بەڵام بەڵێن دەدەم کە من سەرۆکی ھەموو تاکێکی ئەمریکی دەبم، ھەر تاکێک کە دەنگی پێ دابم یان دەنگی پێ نەدابم”.

دەشڵێ: “ئەو متمانەیەی بە منتان بەخشیوە لە دەستی نادەم”.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەمەریکا ژمارەی نوێنەرەکانی بایدن بۆ ٢٨٤ نوێنەر بەرزبووەتەوە و بە رێژەیەکی زۆر بە پێش دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان کەوتووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران کوژاوێک و 49 برینداری لێکەوتەوە

لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەر…