شاعیر و نووسەر سمین چایچی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ جەلال مەلەکشای شاعیر لە تەمەنی 69 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
لە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لەدایکبووە. هەر لەوێ خوێندوویەتی و لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نووسیووە.
مەلەکشا لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بەبێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، بووەتە ئەندامی “کانوونی نووسەرانی ئێران”. لەو کاتەدا زۆرێک لە شاعیر و نووسەرانی گەورەی ئێرانی ئەندامی کانوون بوون، وەک ئەخەوانی سالس، ئەحمەدی شاملوو، جەلالی ئالی ئەحمەد، مەحموود ئیعتمادزادە و هۆشەنگ گوڵشیری.
دوای ساڵی 1979 جەلالی مەلەکشا بە کوردی بەرهەمە ئەدەبییەکانی نووسیوون. بۆ ماوەی 15 ساڵ وەکو نووسەر و رۆژنامەڤان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.
ماوەیەک لە شاری هەولێر لە گۆڤاری پرشنگ سەرقاڵی کاری رۆژنامەڤانی بووە، لە شاری سنەش لەگەڵ چەند هەفتەنامە و گۆڤارێکدا کاری کردووە.
نموونەیەک لە شیعرەکانی مەلەکشا:
ئاخۆ دەبێ
‎ئەو رۆژە بێ
‎کاوەی کوڕم
‎جانتای سەفەر کاتە شانی
‎دەڵاڵانی بەر گا‌راژی
‎شاری سنە هاوار بکەن:
‎”سلێمانی … سلێمانی!”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

میدیای ئێران: زانایەکی بواری ئەتۆم لە تاران “تیرۆر” کرا

ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا. بەگوێرەی ئاژانسە…