تەعریبی‮ ‬بە نهێنی‮ ‬و ئاشكرا لە كەركووك و مەخموور‮

182

شەنگە هاوار كاكەیی‮‬
سیاسەتی‮ ‬تەعریببكردنی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬و گۆڕینی‮ ‬تۆبۆگرافیای‮ ‬ئەم ناوچانە پەیڕەوی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬شكستخواز و تاكڕەوی،‮ ‬بێبنەمای‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراقە و هەردەم پاڵنەرێكی‮ ‬بەهێز بووە بۆ هەڵگیرساندنی‮ ‬فتیلی‮ ‬ئاگری‮ ‬ناڕەزایەتییەكان لەبەرپابوونی‮ ‬رەوشی‮ ‬نائارامی‮ ‬و ناسەقامگیری‮ ‬لەم ناوچانەدا،‮ ‬بۆیە دەكرێ بڵێین بژاردەی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬بێ بنەما و پڕ‮ ‬لە توندوتیژی‮ ‬و دیماگۆگییەت‮ ‬زەبابییەت‮ ‬بوونیادنراوە،‮ ‬وەكو لەمپەڕ‮ ‬لە رێگەی‮ ‬دۆزی‮ ‬نەتەوایەتیی‮ ‬كورد،‮ ‬بەهۆی‮ ‬هەیمەنەتی‮ ‬ململانێی‮ ‬هێز لە هاوكێشە سیاسییەكاندا،‮ ‬بۆیە ئەم ناكۆكییانە لەژێر‮ ‬ركێفی‮ ‬ریهانی‮ ‬بێ هۆشی‮ ‬عەقڵییەتی‮ ‬فاشیستی‮ ‬ئیفلیج و شكستخواز پەیڕەو كراوە،‮ ‬وەكو درێژەپێدەرێك لە بەردەوامیەتی‮ ‬حیقد و ئیرەییەكی‮ ‬شاراوە لە دۆڕانی‮ ‬واقیعێكی‮ ‬چەقبەستوو و لە ئاگرخۆشكردنی‮ ‬ناكۆكییەكان لەم ناوچە كێشەلەسەرانەدا و لە هەڵپەساردنی‮ ‬ئەم ناكۆكییانە لەنێوان‮ ‬هەولێر و بەغدا بەشێوەیەكی‮ ‬ناجێگیر لە شێوەی‮ ‬هەڵچوون‮ ‬،‮ ‬چونكە تا ئێستا هیچ هەوڵێكی‮ ‬جیدی‮ ‬نەنراوە بۆ ئاساییكردنەوەو دەربڕینی‮ ‬نیازپاكی‮ ‬لەلایەن حكوومەتی‮ ‬ناوەند بۆ چارەسەری‮ ‬ئەم كێشانە لەپاش رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس لە ساڵی2003 ‮ ‬تا وەكو ئەمڕۆ وەكو چۆن ئاشكرایە بە پێچەوانەوە ئەوەی‮ ‬روویدا رووبەری‮ ‬ناڕەزایەتییەكان بەرفراوانتر بوون لە خوڵقاندنی‮ ‬دەیان بەربەستی‮ ‬سیاسی‮ ‬كۆنكرێتی‮ ‬و دووبارەبوونەوەیان بە تایبەتی‮ ‬پاش شازدەی‮ ‬ئۆكتۆبەر دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬ئەم ناوچانە لەلایەن حەشدی‮ ‬شیعییەوە،‮ ‬بە ئامرازی‮ ‬جیاواز و شێوازی‮ ‬جیاواز لەوانە پابەندبوون بە سیاسەتی‮ ‬تەعریبی‮ ‬ژێربەژێر بە نهێنی‮ ‬بۆ سڕكردنی‮ ‬حیسی‮ ‬قەومی‮ ‬و مەدی‮ ‬تەیاری‮ ‬بەعسی‮ ‬عەرەبی‮ ‬راسیسزم لە رێگای‮ ‬بەزۆرەملێكردنی‮ ‬ئارەزوومەندانەی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬سڤیل بەجێهێشتنی‮ ‬راگواستنیان لەم ناوچانەدا بە فڕێدانی‮ ‬كارتی‮ ‬تەماحی‮ ‬ماددی‮ ‬بەكڕینی‮ ‬خانوو و ئەرزەكان بەپارەیەكی‮ ‬خەیاڵی‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬چۆڵكردنی‮ ‬ناوچەكە لە خەڵكی‮ ‬رەسەن بوونیاد ناوەی‮ ‬ئەم شێوازە ژێربەژێرییە بن سێبەرە‮ ‬وەكو نەهجێك لە پەیڕەوبوونی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬تەعریبی‮ ‬نهێنی‮ ‬بەرپایە،‮ ‬راستییەكان‮ ‬ ناشارێتەوە‮ ‬ كە پێی‮ ‬راپۆرتە هەواڵەكان لە مەخموور سەرووی‮ ‬بیست و پێنج ماڵ لە كوردانی‮ ‬ئەم شارە خانووەكانیان ئارەزوومەندانە فرۆشتوویانە بەعەرەب و بیست و پێنجی‮ ‬بەفەرمی‮ ‬تۆماركراون لە فەرمانگە تاپۆكردنی‮ ‬خانووبەرە لە ناوچەی‮ ‬مەخموور ژمارەیەكیش لەژێر مامەڵەی‮ ‬كڕین و فرۆشتتن،‮ ‬ئەم دەرهاوێشتانە‮ ‬كە زەق بووەتەوە لە مەدی‮ ‬عەرەبی‮ ‬راسیزم‮ ‬لەم ناوچانەدا‮ ‬لە ماڵوێرانكردنی‮ ‬بەدەر هیچ سوودێكی‮ ‬نییە،‮ ‬چونكە واقیعێكی‮ ‬تاڵتر رووی‮ ‬لەم ناوچە كردووە لە گۆڕینی‮ ‬ئاڕاستەی‮ ‬تبۆگرافی‮ ‬ئەم ناوچانەدا،‮ ‬شێوازی‮ ‬دووەم شێوازێكی‮ ‬ئاشكرایە كە بەپێی‮ ‬دواهەمین نووسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬كە لەلایەن راكان جبووری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬كەركووك كە بەئاشكرا داوا لە عەشیرەتی‮ ‬شەمەر دەكات بگەڕێنەوە كەركووك كە لە ساڵی2003 ‮ ‬بەجێیان هێشتووە و زاتیشیان بە عەرەبی‮ ‬رەسەنی‮ ‬كەركووك لە قەڵەمیان دەدات و ئەمەش وەكوو روونە پیلانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬داگیركەرانە بۆ زێدی‮ ‬باپیرانمان‮.‬

ئەمانە دەرخەری‮ ‬ئەو راستییەن‮ ‬لە نەمانی‮ ‬متمانەیی‮ ‬ڕیشەیی‮ ‬لە نەبوونی‮ ‬نیازپاكی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬عەرەبی‮ ‬عێراقی‮ ‬و لە ناڕوونی‮ ‬دیدگای‮ ‬سیاسی‮ ‬هێزی‮ ‬باڵادەست دەرهەق بە میللەتی‮ ‬كورد چ‮ ‬بە پێشێلكردنی‮ ‬ماددە دەستوورییەكان چ بە دروستبوونی‮ ‬ململانێ و ناسەقامگیری‮ ‬تەنگەژەكانن،‮ ‬لەم ناوچە ناكۆكی‮ ‬لەسەرانە،‮ ‬ئێستا ئەم ناوچانە رەوشێكی‮ ‬ناجێگیر و چەقبەستوویان هەیە لە شنگال بە بەردەوامی‮ ‬لێككەوتن هەیە و دۆخی‮ ‬خانەقین و كەركووك لەو باشتر نییە،‮ ‬لەم سەروبەندەدا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوە بڵێن‮ ‬لە ئیفلیج بوونی‮ ‬عەقڵی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عەرەبی‮ ‬تاكە ئامراز و تاكە كلیلی‮ ‬چارەسەری‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆییە پلانی‮ ‬سەرۆك بارزانییە‮.‬
‮❊ ‬ماستەر لە‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮-‬زانكۆی‮ ‬حیكمە بەیروت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزیری پەروەردە: بەداخەوە هەندێ‌ جار ئەم پرسانە بۆ موزایەدە بەكار دەهێنرێت، دەیانەوێت موزایەدە بخەنە ناو كەرتی پەروەردە

خەبات: رۆشنا عەلی:- وەزیری پەروەردە لە میانەی كردنەوەی قوتابخانەی شاری مامۆستایانی بنەڕەتی…