تێروانینێك بۆ رەهەندی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬كورد لە كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ئابووری‮ ‬و جیهانی‮ ‬میونشن

0
250

خەبات‮: ‬تریفە ئازاد
لەمێژینەوە زۆر هەوڵدراوە كە ئاستەنگ و رێگری‮ ‬لە پێگەو و پێشكەوتنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بگیرا،‮ ‬بەڵكو زۆر هەوڵدراوە بوونی‮ ‬كوردستان لەسەر نەخشە و ناوەندەكاندا بسڕێتەوە،‮ ‬بەڵام مێژوو و خەباتی‮ ‬دوورودرێژی‮ ‬بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و كاك نێچرڤان و كاك مسرور بارزانی‮ ‬و پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بوونە زامنی‮ ‬بوون و پێگەی‮ ‬گرنگی‮ ‬كورد و كوردستان لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ و هەرێم و نێودەوڵەتی‮. ‬لە هەموو قۆناغێكی‮ ‬خەباتی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كورد،‮ ‬ماڵباتی‮ ‬بارزانی‮ ‬هەمیشە پارێزەر و فریادرەسی‮ ‬كورد و كوردستان بوونە،‮ ‬لەهەموو داستانەكانی‮ ‬هەڵمەت و قورانیدان و لەهەموو كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوەكاندا ئەم جوامێرانە ئەوپەڕی‮ ‬هەڵمەت و قوربانی‮ ‬موعجیزاتیان نواندووە لە پێناو بوون و پێشكەوتنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد و كوردستان‮. ‬لەسەرەتای‮ ‬ئەم مانگەدا،‮ ‬ئەمجارە بەرێز مسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەفەرمی‮ ‬بەشداری‮ ‬كۆنفڕانسی‮ ‬میونشن كرد‮. ‬بێشك ئەمجارەش بەشدرای‮ ‬كورد لەم كۆنفڕانسەدا گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو بەتایبەت لەم هەل ومەرجەی‮ ‬ئەمڕۆ كوردستان و عێراق بەگشتی،‮ ‬هەروەها دیدار و كۆبوونەوەكانی‮ ‬مسرور بارزانی‮ ‬لە پەراوێزی‮ ‬ئەم كۆنفڕانسەدا گەواهی‮ ‬موعجیزەی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬كورد و گرنگی‮ ‬و بەرزی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد و كوردستان دەخاتەروو‮. ‬لەم‮ ‬ڕاپۆرتەدا هەوڵدەدەین گرنگی‮ ‬و پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬كوردستان و چەند لایەنێك لە چالاكیەكانی‮ ‬كاك مسرور بارزانی‮ ‬لەم كۆنفڕانسەدا بخەینەروو‮. ‬
كورد دەبێت بەردەوام بێت لە‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬خۆی
پرۆفیسۆر هاوڕێ مەنسوربەگ،‮ ‬شارەزا لە بواری‮ ‬نەوت و مامۆستای‮ ‬زانكۆ‮ ‬لە بارەی‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن و بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونخ‮ ‬یەكێكە لە كۆنفرانسە هەرە پڕ‮ ‬بایەخەكانی‮ ‬ئەوڕوپا كە تێیدا سەركردە ئەوڕوپیەكان لەگەڵ هاوتا نێودەوڵەتیەكانیان باسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬جیهانی‮ ‬دەكەن بە مانا تێكهەڵكێش و فراوانەكەی‮. ‬كورد لە چەندین دەیەی‮ ‬ڕابردوو بریتی‮ ‬بوون لە گرووپ و دەستەی‮ ‬نیمچە‮ ‬ڕێكخراو،‮ ‬هەمیشە كارتێكراو بوون لە هاوكێشە ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتیەكان‮. ‬دوای‮ ‬ڕاپەڕین و هاتنە كایەی‮ ‬پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬باشیش پەیڕەوكردنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و كرانەوە بە‮ ‬ڕووی‮ ‬جیهان،‮ ‬هەروەها دوای‮ ‬بوون بە هاوبەش لەگەڵ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و بەرەنگاری‮ ‬بوونەوە دژ بە تیرۆریستانی‮ ‬داعش،‮ ‬ئێستا پێگەی‮ ‬كورد گۆڕانكاری‮ ‬گەورەی‮ ‬بەسەر هاتووە و كورد بۆتە كیانێكی‮ ‬كارتێكەری‮ ‬كارا لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮. ‬سەرباری‮ ‬هەر سەرنج و تێبینیەك،‮ ‬كورد لە سیاسەتی‮ ‬پارادیپلۆماسی‮ (‬مامەڵەكردنی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬هەرێم لەگەڵ وڵاتان و ناوەندەكانی‮ ‬بڕیار لە جیهان،‮ ‬بە بێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی‮ ‬ناوەند‮) ‬سەركەوتنی‮ ‬گەورەی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬تۆمار كردوە‮. ‬نموونەش بۆ ئەو سەركەوتنانە ئاستی‮ ‬دیدارەكانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردە لە گردبووونەوە گرینگ و كاریگەرەكانی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك و كەسایەتیە جیهانیەكانی‮ ‬وڵاتان‮. ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بە گشتی‮ ‬كورد وەك فاكتەرێكی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەبینن‮. ‬كوردستان لە ناوچە دەگمەنەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە كە تا ئاستێكی‮ ‬سەرنج‮ ‬ڕاكێش هەموو گروپە ئاینیو ئیتنیەكان پێكەوە دەژین‮. ‬تاكە ناوچەی‮ ‬عێراقە كە بە‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬باش سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬تێدا بەدی‮ ‬دەكرێت‮. ‬سەرباری‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ناوچەیەكی‮ ‬ئارام بۆ سەدان هەزار ئاوارە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە هەناردەكردنی‮ ‬نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی‮ ‬خام بۆ بازاڕەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬خۆی‮ ‬كردۆتە هاوبەشێكی‮ ‬ئەمری‮ ‬واقع‮ (‬دیفاكتۆ‮) ‬لە نەخشەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬وزەی‮ ‬جیهان،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لە پایە هەرە گرینگەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬لە تەنیشت دیدارە گرینگەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ڕێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬لەگەڵ سەركردە سیاسیەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬لە ناویشیان وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬بە بڕوای‮ ‬من دیدار لەگەڵ وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمریكا زۆر گرینگ بوو‮. ‬وەسفكردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوت بۆ بازارەكانی‮ ‬جیهان بە موعجیزە و گەڕاندنەوەی‮ ‬ئەو موعجیزەیەش لە لایەن وەزیری‮ ‬ناوبراو بۆ وریایی‮ ‬و حیكمەتی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مایەی‮ ‬هەڵوەستە لە سەر كردن و تێڕمانی‮ ‬زۆرە‮. ‬هەڵوێستی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد و تێكەڵبوون بە ئاسایشی‮ ‬وزەی‮ ‬جیهانی‮ ‬سەرنجی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬ڕاكێشاوە‮. ‬كورد دەبێت بەردەوام بێت لە بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬خۆی،‮ ‬خۆ گونجاندن لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ڕۆژ ئاوا لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬هێشتان لە قۆناخی‮ ‬لە دایكبوونە و كاری‮ ‬مەزن و پڕ‮ ‬لە ئاستەنگ ماون ئەنجامبدرێن‮. ‬چۆن پێگەی‮ ‬خۆمان دەپارێزین،‮ ‬چۆن دامەزراوەكانمان بە پێوەرە جیهانیەكان لە سەر بنەماو پێوەر و ستاندەردی‮ ‬جیهانی‮ ‬دادەمەزرێنین بۆ گەیاندنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە كەناری‮ ‬ئارام،‮ ‬كۆمەڵێك پرسیارن پێویستیان بە وەڵام و كرداری‮ ‬جددیە كە ناتوانین خۆمانی‮ ‬لێ بدزینەوە‮.‬
بەهێزی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر گرنگە بۆ ووڵاتانی‮ ‬جیهان
تەیب زرار،‮ ‬نوسەرو چاودێری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە بارەی‮ ‬بەشداری‮ ‬شاندنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كۆنفراسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬كۆنگرەی‮ ‬میونشن خۆی‮ ‬لەخۆیدا شانۆیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬جیهانییە بۆ بەیەكگەیشتنی‮ ‬سەركردە باڵاكانی‮ ‬جیهان بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬گرنگی‮ ‬دەدەن بە ئاسایشی‮ ‬جیهان و سەقامگیری‮ ‬،‮ ‬هەر بۆیە زانكۆی‮ ‬پەنسیلڤانیای‮ ‬ئەمریكی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬میونشنی‮ ‬بەگرینگترین كۆنگرە داناوە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان كە لەبواری‮ ‬ئاسایش دەكۆڵێتەوە‮ ‬،‮ ‬ساڵانە ئەم كۆنگرەیە دەبەسترێت تەوەرەكانی‮ ‬گفتوگۆ و پانێڵەكانی‮ ‬كۆنگرەكە دەبێتە جێگەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬میدیاكانی‮ ‬جیهان.لەپەراوێزی‮ ‬كۆنگرەكەدا چەندین دیدار و كۆبونەوەی‮ ‬دوو قۆڵی‮ ‬و چەند قۆڵی‮ ‬ئەنجام دەدرێن ئەمەش‮ ‬چانسێكی‮ ‬زۆر باشە بۆ ئەو سەركردانەی‮ ‬كە خۆیان و ووڵاتەكانیان پێویستیان بە پەرەپێدانی‮ ‬دیپلۆماسیەت و پەیوەندییەكانیان هەیە‮ ‬،‮ ‬هەروەها بۆ گەیاندنی‮ ‬بیر و بۆچوونی‮ ‬حكومەتەكانیان دەربارەی‮ ‬پرسە گەرمەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬جیهانی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬،‮ ‬هەر بۆیە ئەو چەند‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬كۆنگرە دەرفەتێكی‮ ‬زۆر باشە بۆ سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بۆ ئەوەی‮ ‬زۆرترین دیدار و كۆبونەوە لەگەڵ كەسایەتییە دیار و كاریگەرەكانی‮ ‬جیهان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نیشان بدات لەسەر نەخشەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮ ‬،‮ ‬كە بێگومان بەهێزی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬زۆر گرنگە بۆ ووڵاتانی‮ ‬جیهان بەتایبەتی‮ (‬ئەوروپا و ئەمریكا‮) ‬چونكە‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێم لەسەر ئابوری‮ ‬و ئاسایش و هاوسەنگی‮ ‬هێز لەناوچەكە زۆر بەرجەستەیە لە ئێستادا و لەهاوكێشەكانی‮ ‬ناوچەكە‮ ‬،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە‮ ‬،‮ ‬لەكۆتاییشدا هەموو ئەو دیدار و كۆبونەوانە لە ئایندەدا سودەكانی‮ ‬دیار دەبن كە دەبینین پاڵپشتی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ووڵاتانی‮ ‬ئەوروپا و ئەمریكا بۆ هەرێم بەهێزتر دەبێت و ئەو ووڵاتانە گرنگی‮ ‬زیاتر بە كوردستان دەدەن و ئاستی‮ ‬پەیوەندییەكانیان‮ ‬لەگەڵ هەرێم زیاتر بەهێز دەكەن.دیدارەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەرۆژانی‮ ‬كۆنگرەكەدا زۆر پڕ‮ ‬بایەخ و گرنگن چونكە دەبینین دیدارەكان لە ئاستێكی‮ ‬بەرزدایە چونكە لەگەل وەزیرانی‮ ‬گەورەترین ووڵاتانی‮ ‬جیهانن وەك ئەمریكا و روسیا و فەرەنسا و المانیا و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا و‮….‬هتد كە بێگومان ئەو دیدارانە جارێكیتر ئەو‮ ‬ڕاستیە باشتر نیشان دەدەن كە دەڵێین هەرێمی‮ ‬كوردستان هەنگاو بەرەو لوتكە دەنێ‮.‬
هەرێمی‮ ‬كوردستان گرنگی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە بۆ پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی
قارەمان عوسمان،‮ ‬ماستەر لە‮ ‬یاسایی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات لەسەر ئاستی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەم كۆنفڕانسە لەوەدایە كە تاكە سەكۆییە لە سەر ئاستی‮ ‬جیهان كە تیایدا باس لە كێشە پەیوستدارەكان بە ئاسایشی‮ ‬جیهانییەوە دەكرێت‮. ‬وە لە پەراوێزی‮ ‬كۆنفڕانسەكەش دەرفەتێك بۆ سیاسییەكان دێتە پێشەوە كە‮ ‬یەكتر ببینن و بیروڕا ئالوگۆڕ‮ ‬بكەن‮. ‬وەزیر و ئەندامانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬جیهان و نوێنەرانی‮ ‬ڕاگەیاندن و بەرپرسانی‮ ‬پایە بڵندی‮ ‬جیهان بەشداری‮ ‬ئەم كۆنفڕانسە دەكەن،‮ ‬و ساڵانە نزیكەی‮ ‬‭?‬50‮ ‬كەس لە‮ ‬40‮ ‬دەوڵەت بەشداری‮ ‬ئەم كۆنفڕانسە دەكەن بۆ تاووتوێكردنی‮ ‬ئەلەنگارییەكانی‮ ‬بەردەم ئاسایشی‮ ‬جیهانی، بانگێشتكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە فەرمی‮ ‬بۆ بەشداری‮ ‬كردن لە كۆنفڕانسەكە و ئەو پێشوازی‮ ‬و میواندارییەی‮ ‬لە وەفدی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬بەڕێز كاك مسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرێت،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬ڕوونن بۆ بەهێزی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك هێز و قەوارەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كە پشكی‮ ‬شێری‮ ‬هەیە لە پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬و مانەوە و بەهێزی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بە نووێنەرایەتی‮ ‬جیهان گەورەترین هەڕەشەی‮ ‬سەر ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬تێكشكاند و پێشمەرگە بوونە ناسنامە و قەڵغانی‮ ‬پاراستن و بەردەوامی‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬جیهان،‮ ‬جێگەی‮ ‬بایەخی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتییە‮. ‬و بێگومان هەڕەشەی‮ ‬داعش ئێستاش بەردەوامە،‮ ‬بۆیە هەرێمی‮ ‬كوردستان گرنگی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە بۆ پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.. ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬بەڕێز سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە پەراوێزی‮ ‬كۆنفڕانسەكە لەو ئاستە بڵندە لەگەڵ وزیر و كاربەدەستە دەستڕۆیشتووەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زڵهێز بە تایبەتی‮ ‬دیدارەكانی‮ ‬بەڕێزیان لەگەڵ وەزیرانی‮ ‬وزە و بەرگری‮ ‬و دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ڕوسیا،‮ ‬بەڵگەن لەسەر بەهێزی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ پارێزگاری‮ ‬لە ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و دەرخەری‮ ‬گرنگی‮ ‬پێگەكەیەتی‮ ‬وەك هەرێمێكی‮ ‬خاوەن وزە و كۆریدۆرێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬گەیاندنی‮ ‬وزە بە ئەورپا لە دوای‮ ‬تەنگەی‮ ‬هورمز‮.. ‬شارەزایان لە‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەمیشە دەڵێین‮: ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دەوڵەتێك‮ ‬یاخود‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬ببێتە خاوەن كەسایەتی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬پێویستە لە ئاستی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتییەوە هەڵسوكەوتی‮ ‬لەگەڵ بكرێت،‮ ‬كەواتە ئەم هەڵسوكەوتە نێودەوڵەتیانە لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاماژەن بۆ ئەوەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەن پێگە و كەسایەتییەكی‮ ‬نێودەوڵەتییە هاوشێوەی‮ ‬دەوڵەتە خاوەن سەروەرییەكان‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…