تۆكتۆمۆشێڤ بۆ خەبات: خەونی گەورەم بەدەستهێنانی بڕوانامەی گراند ماستەرە

0
149

خەبات‌: هاوار مورتكه‌یی:- ته‌یمور تۆكتۆمۆشێڤ Teimur Toktomushev تازه‌پێگه‌یشتوویه‌كی شه‌تره‌نجی وڵاتی ئۆكرانیایه‌، له‌دایكبووی ئاداری 2009ی شاری كیێڤه‌، له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا توانی بڕوانامه‌ی كاندید ماسته‌ر به‌ده‌ست بهێنێت CM ، دووجار بۆته‌ پاڵه‌وانی وڵاته‌كه‌ی و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپاش میدالیای زیو به‌ده‌ست ده‌هێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی رۆژنامه‌ی خه‌بات ئه‌م یدمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه‌:

*بۆچی شه‌تره‌نجت له‌نێو ئه‌و هه‌موو یارییه‌دا هه‌ڵبژارد؟
-له‌بیرمه‌ باوكم شه‌تره‌نجێكی هه‌بوو كه‌ به‌رده‌كانی له‌شێوه‌ی سه‌رباز بوون به‌رامبه‌ر یه‌كتری ده‌یجه‌نگاندن، ئه‌مه‌ به‌لامه‌وه‌ زۆر سه‌رنج راكێش بوو، ئه‌وه‌بوو باوكم فێری ئه‌و یارییه‌ی كردم، دواتریش دایكم منی برده‌ قوتابخانه‌ی شه‌تره‌نج، ئێستاش له‌پاڵ خوێندن هه‌فته‌ی دووجار راهێنان ده‌كه‌م.

*چ ساڵێك بوو به‌فه‌رمی به‌شداری پاڵه‌وانێتیت كرد؟
– كاتێك ته‌مه‌نم 5 ساڵان بوو ده‌ستم به‌شه‌تره‌نج كرد، هه‌مان ساڵ له‌ 2014 به‌شداری پاڵه‌وانێتیم كرد، یه‌كه‌م به‌شداری ده‌ره‌وه‌شم له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كاتۆفیچی بوو له‌ پۆڵه‌ندا كه‌ ئه‌وكات ته‌مه‌نم 6 ساڵان بوو توانیم میدالیای زیو به‌ده‌ست بهینم، به‌ڵام باشترین ئه‌نجامیش تا ئێستا به‌ده‌ستم هێنابێت، دووجار پاڵه‌وانی كیێڤ له‌ كلاسیك بۆ خوار 8 و 12 ساڵان، هه‌روه‌ها دووجار پله‌ی دووه‌م له‌ پاڵه‌وانێتی ئۆكرانیا خێرای خوار 8 و 10 ساڵان، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپاش میدالیای زیوم به‌ده‌ستهێنا له‌ ساڵی 2019 له‌ شاری تالین له‌ ئیستۆنیا.

*تۆ له‌ته‌مه‌نێكی زوودا بڕوانامه‌ی كاندیدت وه‌رگرت، خه‌ونی داهاتووت چیه‌؟
– بۆ شه‌تره‌نج پێم وانیه‌ له‌ته‌مه‌نیكی زوودا، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم رێگایه‌كی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌ممدایه‌ و ده‌مه‌وێت ته‌واوی بكه‌م، هێشتا خه‌ونه‌كه‌م نه‌هاتۆته‌دی، خه‌ونی من به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی گراندماسته‌ره‌، دواتریش راهێنه‌رێكی به‌توانای جیهانی.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەیادی ریفراندۆمە پیرۆزەكەی كوردستاندا، دەبێ چاوەڕێی دەرفەتێك بكەین

نیان ئەحمەد 25\9\2017 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ نەتەوەی كورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لە داگی…