جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێک بوو خرابونە ژێرچاودێری پزیشکییەوە و دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو توشبووەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە ماوەی چەند رۆژێکە لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ خراونەتە ژێرچاودێری پزیشکییەوە، چونکە تەندروستیان ناجێگیر بووە ، ئەوەی لەدەسەڵاتی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیدا بووبێت بۆ ئەو دوو توشبووه‌ ئەنجامدرا، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆخی تەندروستیان تێکچو و بەداخەوە دواتر گیانیان لەدەستدا”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، تەمەنی هەردو توشبوەکە 64 ساڵ بوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…