كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیھان 53 ملیۆنی تێپه‌ڕاند. ھێشتا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رووی ژمارەی تووشبووانەوە لە پێشەوەی وڵاتانی جیھانە بە زیاتر لە 10 ملیۆن حاڵەت.

ئەمە بە پێی زانیارییەكانی پێگەی “worldometer”، كە تایبەتمەندە بە چاودێریكردنی ژمارەی تووشبووان و مردووان بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیھان.

بەپێی زانیارییەكان، كۆی گشتی تووشبووان لە جیھان گەیشتووەتە 53 ملیۆن و دوو ھەزار و 176 حاڵەت و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رێزبەندی یەكەمی خۆی پاراستووە لە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە 10 ملیۆن 839 ھەزار و 269 كەس.

ھیندستانیش لە رێزبەندی تووشبووان بە دووەم دێت بە 8 ملیۆن و 727 ھەزار و 900 كەس، دوای ئەمیش بەرازیل سێیەم دێت، بە 5 ملیۆن و 779 ھەزار و 383 كەس و فەرەنسا بەچوارەم بە ملیۆنێك و 898 ھەزار و 710 كەس. رووسیا بەپێنجەم، بە 858 ھەزار و 568 كەس. ئیسپانیا، شەشەم بە ملیۆنێك و 484 ھەزار و 868 كەس.

دوای ئەمانە بەریتانیا بە ھەفتەم دێت بە ملیۆنێك و 290 ھەزار و 195 كەس، ئەرجەنتین لە رێزبەندی ھەشتەمە بە ملیۆنێك و 273 ھەزار و 365 كەس. لە رێزبەندی نۆیەم كۆڵۆمبیا دێت بە ملیۆنێك و 165 ھەزار تووشبوو و ئیتاڵیا لە رێزبەندی دەیەم دێت بە ملیۆنێك و 401 كەس.

كۆی ژمارەی مردووان بەھۆی ڤایرۆسی كۆرنا لە جیھان گەیشتە ملیۆنێك و 297 ھەزار و 475 حاڵەت و ژمارەی تەواوی چاكبووانیش لە سەرانسەری جیھان گەیشتە، 36 ملیۆن و 922 ھەزار و 181 كەس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

میدیای ئێران: زانایەکی بواری ئەتۆم لە تاران “تیرۆر” کرا

ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا. بەگوێرەی ئاژانسە…