خه‌بات‮: ‬زانكۆ جاف‮
رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست هەمیشە گەرمترین ناوچەی‮ ‬كێشەیە،‮ ‬ئێستا بە دۆخێكدا تێدەپەڕێ لە هەموو سەردەمێكی‮ ‬تر كێشمەكێشی‮ ‬زۆرترە و ململانێكان لە نێوان پاوانخوازیی‮ ‬ئێران،‮ ‬سەپاندنی‮ ‬زلهێزیی‮ ‬توركیا و هەوڵی‮ ‬ركابەریی‮ ‬سعوودیە،‮ ‬گەیشتووەتە لووتكە و ئەمەریكاش لەو ناوەندەدا‮ ‬یاریی‮ ‬بە شەڕەكەیان دەكات و نایەوێ هیچیان بڕووخێن و هیچیشیان ببێتە زلهێزی‮ ‬باڵا‮.‬

دكتۆر حوسێن ئیبیش توێژەر لە پەیمانگەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە واشنتن،‮ ‬پێیوایە ئەمەریكا درەنگ بە پیلانەكانی‮ ‬ئێران و توركیای‮ ‬زانیوە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬توركیا و لە‮ ‬ڕاپۆرتێكدا كە بۆ ئاژانسی‮ “‬بلۆمبێرگ‮”‬ی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬نووسیوە،‮ ‬ئاماژە بۆ ئەوە دەكات،‮ ‬نەخشەی‮ ‬ناوچەكە لە ماوەی‮ ‬10‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوودا بەسەر دوو سەنگەردا دابەش بووە‮: ‬هاوپەیمانییەكی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬ئێران،‮ ‬لەگەڵ گرووپێكی‮ ‬لەوە گەورەتر،‮ ‬بەڵام پەرشوبڵاو دژی‮ ‬پیلانەكانی‮ ‬ئێران‮. ‬ئەو دەڵێ‮: ‬هەندێك وای‮ ‬بۆ دەچن كە ئەمە دابەشبوونی‮ ‬مەزهەبگەرایی‮ ‬نێوان شیعە و سوننە بێت،‮ ‬ئەمەش قسەیەكی‮ ‬گەمژانەیە‮!

ئەو توێژەرە پێی‮ ‬وایە،‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەسەر دوو مەزهەبدا،‮ ‬راستییەكە دەشێوێنێ،‮ ‬بەڵگەكەشی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬هاوپەیمانییەكی‮ ‬سێیەمە،‮ ‬جیاواز لەو سەنگەرانەی‮ ‬پێش خۆی‮ ‬كە سەنگەرێكی‮ ‬سوننیی‮ ‬عەرەبی‮ ‬زاڵ بوو،‮ ‬ئەمیان سەنگەری‮ ‬سوننیی‮ ‬توركیایە كە هاوپەیمانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬و پێگە و قورسایی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازیی‮ ‬بەهێزی‮ ‬لە ناوچەكەدا هەیە‮. ‬ئیبیش نووسیویەتی،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬سووریا،‮ ‬سعوودیە،‮ ‬میسر،‮ ‬ئیمارات،‮ ‬ئوردن و ئیسرائیل لایەنی‮ ‬دژ بە ئێران بوون،‮ ‬ئەمانە لە ساڵی‮ ‬2011ـەوە لەگەڵ توركیا‮ ‬یەكیان گرتووە،‮ ‬ئەمەش بەهۆی‮ ‬خاڵی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬نێوانیان كە دژایەتیكردنی‮ ‬بەشار ئەسەدە كە پشتیوانە گەورەكەی‮ ‬ئێرانە،‮ ‬بەڵام ئەم هاوپەیمانییە گەورەیە لە كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬2016‮ ‬كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬شاری‮ ‬حەلەب بە تەواوی‮ ‬تەواوی‮ ‬كەوتە ژێردەستی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا،‮ ‬لەو كاتەوە توركیا هاوڕێ عەرەبەكانی‮ ‬بەجێهێشت و رووی‮ ‬لە ئێران و رووسیا كرد،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پەیەدە و دەسەڵاتی‮ ‬كورد لە باكوری‮ ‬سووریا نەهێڵێ و هەموو ئامانجی‮ ‬خۆی‮ ‬لەمەداچڕ‮ ‬كردەوە،‮ ‬ئیدی‮ ‬لەمەوە توركیا وەك دوژمن مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ ئێران نەكرد و هەندێكجاریش بوونە هاوبەش‮.‬

رۆڵی‮ ‬توركیا لەچەقی‮ ‬هاوپەیمانیی‮ ‬نوێی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەرەو هەڵكشان رۆیشت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەریەك لە سعوودیە،‮ ‬ئیمارات،‮ ‬بەحرێن و میسر،‮ ‬دەرگاكانیان بە‮ ‬ڕووی‮ ‬قەتەردا لە‮ ‬2017‮ ‬داخست،‮ ‬ئەمە وایكرد توركیا لە‮ ‬ڕێی‮ ‬دەوحەوە بە تەواوی‮ ‬خۆی‮ ‬بخزێنێتە وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كە بنكەیەكی‮ ‬سەربازیی‮ ‬فراوانی‮ ‬لەوێ هەیە‮. ‬قەتەریش كە خۆی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬ئێرانە،‮ ‬هۆكارێكی‮ ‬تر بوو بۆ پتەوكردنی‮ ‬پێوەندیی‮ ‬تاران و ئەنكەرە و گرێبەستێكی‮ ‬راكێشانی‮ ‬غازی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا‮.‬

توێژەرەكە پێی‮ ‬وایە،‮ ‬ئەم جووڵانەی‮ ‬توركیا دەیكات،‮ ‬پێی‮ ‬دەبێتە هێزێكی‮ ‬هەرێمیی‮ ‬گەورە هاوشێوەی‮ ‬ئێران و بگرە لەوانەیە كاریگەرییەكانی‮ ‬لە داهاتوودا لە ئێرانیش زیاتر بێت،‮ ‬بەمەش دوای‮ ‬نیو سەدە لە هەوڵدان بۆچوونە ناو‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬ئیتر بێمنەت دەبێ چونكە‮ ‬ڕێیەكی‮ ‬تری‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ستراتیژی‮ ‬دۆزیوەتەوە و دەبێ بیریشمان بێت،‮ ‬ئەندامی‮ ‬هاوپەیمانیی‮ ‬ناتۆیە و هێشتا لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناوی‮ ‬وەك وڵاتێكی‮ ‬وێرانكەر هاوشێوەی‮ ‬ئێران نەزڕاوە،‮ ‬بەڵام هەمووشی‮ ‬دەزانێ لە هەر كاتێكدا بێت دەتوانێ ببێ بەوەی‮ ‬كە دەیەوێت‮.‬

ئەم هەنگاوانەی‮ ‬توركیا بۆ گەیشتن بە بڕیار بەسەر هەموو ئەو ناوچانەی‮ ‬پێشتر لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانیدا بوون،چیتر بە شاراوەیی‮ ‬نییە و ئەوەتا سلێمان سۆیلۆ وەزیری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ئەو وڵاتە لە گوتارێكی‮ ‬جەماوەریدا گوتی‮: ‬ئێمە تەنیا توركیا نین،‮ ‬ئێمە دیمەشق،‮ ‬حەلەب،‮ ‬كەركووك،‮ ‬قودس،‮ ‬مەكە و مەدینەین‮. ‬لە‮ ‬یەكەم هەنگاوی‮ ‬پاوانخوازیی‮ ‬ئێراندا وەكچۆن بەرپرسانی‮ ‬دژە تیرۆری‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬ئاشكرایان كردووە،‮ ‬نەخشەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬توركیایان بینیوە كە بەسرە و بەشێكی‮ ‬سعوودیەش لەخۆ دەگرێ‮.‬

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی‮ ‬توركیا،‮ ‬زۆر بە راشكاوی‮ ‬لە گوتارێكدا گوتی‮: ‬توركیا تاكە وڵاتە شیاوی‮ ‬ئەوە بێت سەركردایەتیی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەمەش بەپێی‮ ‬توێژەرەكە،‮ ‬راگەیانراوێكی‮ ‬راستەوخۆیە بۆ بێهێزیی‮ ‬عەرەبستانی‮ ‬سعوودیە و كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێرانیش‮. ‬ئەمساڵیش لە كۆنگرەیەكی‮ ‬گەورەدا لە ئیستانبوڵ،‮ ‬هەموو هێزە ئیخوانەكانی‮ ‬دنیایان كۆ كردەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بانگەشە بۆ زلهێزی‮ ‬و رابەرایەتیی‮ ‬توركیا بكەن‮.‬

ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبییە هاوپەیمانەكان‮ ‬سعوودیە،‮ ‬ئیمارات،‮ ‬میسر و بەحرێن‮‬،‮ ‬لە دۆخێكی‮ ‬دڵەڕاوكێ و ترسدان بەرانبەر هەڵسوكەوت و سیاسەتەكانی‮ ‬توركیا و ئەو هێزە ئیسلامییەی‮ ‬بە هاوكاریی‮ ‬قەتەر دروستی‮ ‬كردووە،چونكە ئەوان نزیكیشن لە ئێران و مەترسییە گەورەكە ئەوەیە،‮ ‬هاوپەیمانییان لەگەڵ ئەمەریكا شكست بهێنێ‮.‬

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا بەرانبەر ئەم هەموو جموجووڵانەی‮ ‬توركیا هەڵوێستەكانی‮ ‬ڕژد نەبوون و بە خاوی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دەكات،‮ ‬هیچ بەڵگەیەكیش نییە كە جۆن بۆڵتن‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و مایك پۆمپیۆ وەزیری‮ ‬دەرەوە هەڵوێستێكیان دەربڕیبێ،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەو هەموو هۆشدارییەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و پسپۆڕە ئەمنییەكانی‮ ‬پێشتر لە ژێر ئیدارەی‮ ‬ترەمپ كاریان كردووە‮. ‬بەڵام ئەمەچی‮ ‬دەگەیەنێ؟ ئایا ئەمەریكا هێشتا لەو مەترسییە تێنەگەیشتووە،‮ ‬یان شتێكی‮ ‬لەژێر سەردایە؟

دكتۆر حوسێن ئیبیش توێژەر لە پەیمانگەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە واشنتن وەڵام دەداتەوە دەڵێ‮: ‬ئەمەریكا هەر دەبێ هەڵوێستی‮ ‬ڕژد بنوێنێ و دژایەتیی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئاشكرا بۆ توركیا دەرببڕێ كە دژی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیان و ئیسرائیل و وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬دەجووڵێنەوە،‮ ‬بۆ ئەمەش دەبێ جێگرەوەی‮ ‬بنكەی‮ ‬ئەنجەرلیكی‮ ‬باشووری‮ ‬توركیا كارا بكرێت و هاوپەیمانی‮ ‬و هاوكاریی‮ ‬سەربازی‮ ‬كەم‮ ‬بكرێتەوە‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…