ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند وڵاتەكەی لەبەردەم پڕ ساختەكارترین هەڵبژاردندایە لە مێژووی خۆیدا، ئەمەش بە هۆی ئەوەی بە نیازی دەنگدانی ئەلیكترۆنیین.

ترەمپ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی “دەنگدانی ئەلیكترۆنی دەبێتە هۆی ئەنجامدانی پڕ ساختەترین و گەندەڵترین هەڵبژاردن لە مێژووی وڵاتەكەماندا”.

ترەمپ ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەگەر دادگاكان دەنگدانی ئەلیكترۆنی نەگۆڕن، ئەوا هەڵبژاردنێكی ساختە بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە ترەمپ لە رۆژانی رابردوودا ئەنجامی ئەو راپرسییانەی رەت كردبووەوە كە تیایاندا جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بە 15 خاڵ لە پێشەوەی ترەمپەوە هاتبوو.

میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەگەری هەیە ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو قبووڵ نەكات ئەگەر بایدن سەربكەوێ، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو ترەمپ رەتی كردەوە وەڵامی رۆژنامەنووسێك بداتەوە كە لێی پرسیبوو ئایا ئەنجامی هەڵبژاردن قبووڵ دەكەی ئەگەر بایدن بیباتەوە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو کردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر ئی…