دوای به‌حرێن و ئیمارات،7 یان 8 وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌یانه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ بكه‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه‌،7 یان 8 وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌یانه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ بكه‌ن.

تره‌مپ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕه‌ گه‌وره‌ی شێخ ناسر سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر، میری كوه‌یت، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 7 یان 8 وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌یانه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژو بكه‌ن، هه‌روه‌ها كوه‌یت-یش ده‌توانێ له‌ كۆتاییدا بێته‌ نێو پڕۆسه‌كه‌وه‌.

هاوكات مارك میدۆز،گه‌وره‌ فه‌رمانبه‌ری كۆشكی سپی رایگه‌یاند: چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه‌ی، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن بێنه‌ نێو پرۆسه‌ی ئاشتی.

KTV

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…