خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- بەمەبەستی پێشخستن و گرنگیدانی زیاتر بەوەرزشو وەرزشوانانی سنوورەكە و لەژێر چاودێری بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی 16 ی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و سەربازی و ژمارەیەكی زۆر لەوەرزش دۆستانی سنوورەكە , لەشارۆچكەی بەستۆڕە كۆتایی هێنرا بەخولێكی تۆپی پێی شەهیدان كەلاوانی بەستۆڕە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە تیپە میللیەكانی سنوورەكە كردبوویەوەو دوای ململانێیەكی بەهێز لەنێوان تیپە بەشداربووەكانی خولەكەدا هەردوو تیپی لاوانی بارزی تایبەت و نیشتمان گەیشتنە یاری كۆتایی و لەیارییەكی پڕ تام و چێژی وەرزشیدا تیپی لاوانی بارزی تایبەت توانی یارییەكە بباتەوەو نازناوی خولەكە بەدەست بهێنێت.
دواتر لەرێوورەسمێكی شایستەدا دیاری و خەڵاتی خولەكە بەسەر تیپە سەركەوتووەكان و گۆلكارو باشترین یاریزان و كۆچی و دیاری یاری خاوێن دابەشكرا كە كە بووەی خۆشحاڵی وەرزشوانان و وەرز دۆستانی سنوورەكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…