بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ گرفتێکی نەبوونی ئۆکسجینمان نییە

0
119

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند کە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ گرفتێکی ئۆکسجینمان نییە و هیچ نەخۆشێک بەهۆی کەمی و نەبوونی ئۆکسجینەوە گیانی لەدەست نەداوە.

د. لاوەند میران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.7.30 لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ میدیاکان گوتی: “ئەم بەیانییە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری نەختێک کێشەی نەبوونی کۆکسجین هەبووە، بەڵام خێرا چارەسەر کراوە و ئێستا دڵنیاتان دەکەینەوە کە هیچ کێشەیەکی نەبوونی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نییە”.

د. لاوەند میران گوتیشی: “ئێستا زیاتر لە 230 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، بۆیە ئەم نەخۆشخانەیە تەنیا ئەو نەخۆشانە وەردەگرێت کە باری تەندروستییان ناجێگیرە و هەر 230 تووشبووەکەش لەسەر ئۆکسجینە و حاڵەتی مەترسین، زۆربەیان لەژێر چاودێریی چڕدان، واتە بۆڕیی هەناسە ئۆکسجین (شل)ی زیاتری لە ئۆکسجینی ئاسایی دەوێت، بەڵام نەخۆشەکانی دیکە کە ئۆکسجینی ئاسایی بەکار دەهێنن، بە بتڵ بۆیان دابین دەکرێت، بۆیە ئەمە وا دەکات کە زۆر ئۆکسجین بەکار بهێنین”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری جەختیشی کردەوە: “بۆیە لەبەر ئەوەی هەموو نەخۆشەکان ئۆکسجین بەکار دەهێنن، وا دەکات کە ئێمە هەندێک جار کێشەی ئۆکسجینمان بۆ دروست ببێت، ئێمە بە نیسبەت “سۆس”ی ئۆکسجینەوە کەلە سەرچاوەکەوە کە بۆمان دێت، دوو جۆرمان هەیە، یەکەم ئۆکسجینی سائیڵ (شل) کە هەر دوو ڕۆژ جارێک لە کارگەی سلێمانییەوە بۆمان دێت و بە تانکەر دەهێندرێت و دەبرێتە ناو بەشی انوەندی نەخۆشخانەکە و هاوکات ئێمە ئۆکسجینی “قەنانی”یمان هەیە کە بە شێوەی “قەنینە” دەدرێتە نەخۆش، بۆیە هەندێجار گرفتی ئۆکسجیمان هەیە، چونکە لەبەر ئەوەی مەسرەفی زۆرە، بەڵام قەت ڕێگەمان نەداوە ئەم گرفتە کاریگەریی لەسەر هاووڵاتیان و نەخۆش و نەخۆشخانە بکات و ئێمە هەموو ڕۆژێک ئەم گرفتە چارەسەر دەکەین”.

د. لاوەند میران ڕاشی گەیاند: “بەڵام ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی نزیکەی دوو کاتژمێر گەیشتنی ئۆکسجین لەڕێگەی سلێمانییەوە وە دوا کەوتووە، بۆیە هەندێ لە هاوەڵانی نەۆخشەکان هەستیان کردووە کە ئۆکسجین نەماوە، بۆیە ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە کە هیچ نەخۆشێک لەبەرکەمیی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نەمردووە، بەڵکوو ڕۆژانە لەلای ئێمە تووشبوو دەمرێت، لەبەر ئەوەی بارودۆخیان ناجێگیرە. بۆیە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە حاڵەتەکانی مردن لەبەر ئەوە نەبووە کە گوایە ئۆکسجین نەبووە، یان لەسەری قەت بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە بە بەردەوامی هەموو کارمەند و کرێکار و دکتۆر و پەرستار، بتڵی ئۆکسجینی نەخۆش دەگۆڕن و چاودێرییان دەکەن، بەڵام هەتا گۆڕینی بتڵەکان و هێنانی ئۆکسجین لە سەنتراڵی نەخۆشخانەکەوە چەند خولەکێک دەبات، بەڵام بەداخەوە ڕۆژانە نەخۆش لەم نەخۆشخانەیە بەهۆی کۆرۆناوە دەمرێت، چونکە ڕۆژی وا هەبووە ژمارەی مردنەکان لە ئەمڕۆ زیاتر بووە”.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوێت: شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێتە

دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت، ئەمڕۆ سێشەممە (29/ 9/ 2020…