بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە‮:‬‮ ‬عێراق و ئێران لەسەر بەفەرمیكردنی‮ ‬مەرزی‮ ‬تەوێڵە-شوشمێ رەزامەندن

0
398

خەبات‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری‮-‬هەورامان:-
حەمید بارام،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ‮ ‬خەبات‮ ‬دەڵێ‮” ‬لە ماوەی‮ ‬40 رۆژی‮ ‬ئەمساڵی‮ ‬نوێدا لە مەرزی‮ ‬تەوێڵە دەستمان بەسەر نزیكەی‮ ‬50 تۆن خۆراك و میووەی‮ ‬بەسەرچوودا گرتووە‮”. ‬ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات بیارە وەكو پێویست خزمەت نەكراوە و لە چەندین بواردا كێشە و كەم و كورتی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە‮. ‬ناوبراو دەشڵێت‮” ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬بنكەی‮ ‬ئاگركوژێنەرەوەی‮ ‬بیارە هەڵەیەكی‮ ‬گەورە بوو‮”. ‬لەسەر بەفەرمیكردنی‮ ‬مەرزی‮ ‬تەوێڵە-شوشمێش حەمید بارام دەڵێت‮” ‬چاوەڕوانی‮ ‬نوسراوێكی‮ ‬فەرمین تا كاتی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬مەرزەكە دیاری‮ ‬بكرێت‮”.‬

بەفەرمیكردنی‮ ‬مەرزی‮ ‬تەوێڵە-شوشمێ
سەبارەت بەهۆكاری‮ ‬دواكەوتنی‮ ‬بە فەرمیكردنی‮ ‬مەرزی‮ ‬تەوێڵە-شوشمێ؟ حەمید بارام دەڵێ‮” ‬بەفەرمیكردنی‮ ‬مەرزەكە لە دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقە‮. ‬لەگەڵ دەستبەكاربوونم وەكو بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە بە ئاگاداری‮ ‬سەروی‮ ‬خۆم دوو جار سەردانی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێرانم كردووە،‮ ‬دواتر لە پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە وەفدێك پێكهێنراوە و لەگەڵ وەفدەكە سەردانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كرماشانمان كردووە،‮ ‬پاش ئەوەش دوو دەفدی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق سەردانی‮ ‬مەرزەكەیان كردووە‮. ‬دەشڵێت‮” ‬وەفدی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬راپۆرتیان بۆ ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬عێراق بەرزكردووەتەوە كە مەرزەكە هیچ كێشەیەكی‮ ‬نییە و سەرجەم فەرمانگەكانی‮ ‬هەیە‮. ‬دواتر پێیان راگەیاندووین كە حكوومەتی‮ ‬عێراق لاری‮ ‬نییە لە بەفەرمیكردنی‮ ‬مەرزی‮ ‬تەوێڵە‮. ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق چاوەڕوانی‮ ‬وەڵامی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێرانە‮”. ‬ناوبراو زیاتر لەسەر بەفەرمیكردنی‮ ‬مەرزی‮ ‬تەوێڵە قسەی‮ ‬كردوو گوتی‮” ‬دواجار ئێمە لەگەڵ لایەنی‮ ‬ئێرانی‮ ‬قسەمان كردووە و ئەوانیش دەڵێن هیچ لاریەكمان لەوبارەیەوە نییە،‮ ‬لەو نێوانەدا ئێمە چاوەڕوانی‮ ‬ئەوەین بە نوسراوێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬ئاگادارمان بكەنەوە كە كاتێك دیاری‮ ‬بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬فەرزەكە بە فەرمی‮ ‬بناسرێنێت‮”.‬

15-20 پڕۆژەی‮ ‬لەكاركەوتوو
حەمید بارام دەڵێ‮” ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كاریگەری‮ ‬خراپی‮ ‬لەسەر پڕۆژەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬كردووە‮”. ‬دەشڵێت‮” ‬بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە‮ ‬15-20 پڕۆژەمان وەستاون‮”. ‬گوتیشی‮” ‬لەكاركەوتنی‮ ‬پڕۆژەكان كاریگەری‮ ‬خراپی‮ ‬دروستكردووە‮”. ‬ئەو پڕۆژانەی‮ ‬لە سنوری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە وەستاون بریتین لە پڕۆژەی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و رێگەوبان و پڕۆژەی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و بینای‮ ‬فەرمانگە و فراوانكردنی‮ ‬سنووری‮ ‬ناحیە‮.‬

نەخۆشخانەی‮ ‬40 قەرەوێڵەیی
لەبارەی‮ ‬نەكردنەوەی‮ ‬نەخۆشخانە‮ ‬40 قەرەوێڵەیەكەی‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە كە ماوەی‮ ‬چەند ساڵێكە تەواو بووە؟ حەمید بارام دەڵێت‮” ‬لەسەر نەكردنەوەی‮ ‬ئەو نەخۆشخانەیە سەردانی‮ ‬بەڕێز وەزیری‮ ‬تەندروستیم كردووە و داوامكردووە نەخۆشخانە بكرێتەوە‮”. ‬هەروەها دەشڵێت‮” ‬نەخۆشخانەكە كێشەی‮ ‬نەبوونی‮ ‬ئامێری‮ ‬پزیشكی‮ ‬و میلاكی‮ ‬هەیە‮”. ‬پێی‮ ‬وایە ئەگەر نەخۆشخانەكە بكرێتە نەك بۆ هەورامان،‮ ‬بەڵكوو خزمەتی‮ ‬هەموو پارێزگای‮ ‬هەڵەبجەش دەكات‮.‬

كێشەكانی‮ ‬بیارە چین؟
بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە باس لەوەدەكات لە ناحیەكەیاندا گرفتی‮ ‬كەمی‮ ‬بینای‮ ‬فەرمانگەیان هەیە،‮ ‬بەشێوەیەك دوو فەرمانگە لە‮ ‬یەك خانوودا،‮ ‬خانووەكەش سەقفی‮ ‬درزی‮ ‬بردووە‮. ‬دەشڵێت‮” ‬بە حكوومی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بیارە ناوچەیەكی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و ئاینی‮ ‬و دوو خانەقا و مەزارێكی‮ ‬لێیە و پاشان مەرزی‮ ‬سنووری‮ ‬لەسەرە دەبێت زیاتر خزمەت بكرێت و ئاوڕی‮ ‬لێ بدرێتەوە‮. ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮” ‬بیارە لە رووی‮ ‬بینای‮ ‬قوتابخانە و تۆڕی‮ ‬ئاو،‮ ‬كەرتی‮ ‬كارەبا و تەندروستییەوە گرفتی‮ ‬هەیە و پێویستە حكوومەتی‮ ‬هەرێم پڕۆژەی‮ ‬زیاتر بۆ ناوچەكە ئەنجام بدات‮”. ‬حەمید بارام پێی‮ ‬وایە بیارە وەكو پێویست خزمەت نەكراوە‮.‬

داخستنی‮ ‬مەرزە لاوەكییەكان
سەبارەت بە داخستی‮ ‬مەرزە لاوەكییەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە؟ حەمید بارام دەڵێت‮” ‬بەهۆی‮ ‬نالەبارەی‮ ‬دۆخی‮ ‬ناوچەكەوە مەرزەكان داخراون‮”. ‬ئەو پێشی‮ ‬وایە ئەگەر دۆخی‮ ‬ناوچە جێگر ببێت رەنگە مەرزەكان بكرێنەوە‮. ‬دەشڵێت‮” ‬كاتێك بڕیارێك دەردەچێت بۆ ئەوەی‮ ‬مەرزێك بكرێتە فەرمی‮ ‬دەبێت سەرجەم مەرزە لاوەكییەكانی‮ ‬ناوچەكە دابخرێت‮”. ‬ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات مەرزەكان سوودێكی‮ ‬زۆریان بۆ دانیشتووانی‮ ‬بیارە و دەوروبەری‮ ‬هەبووە،‮ ‬بەشێوەیەك هەلی‮ ‬كار بۆ سەدان گەنجی‮ ‬ناوچەكە رەخسابوو‮. ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮” ‬مەرز هەبووە‮ ‬200-300 كەس تەنها بەشەودا كاری‮ ‬لێكردووە‮”.‬

هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬تێبینەرایەتی‮ ‬خانووبەرەی‮ ‬بیارە
حەمید بارام پێی‮ ‬سەیرە لەگەڵ دەستبەركابوونی‮ ‬وەكو بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە لە‮ ‬2015 فەرمانی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬تێبینەرایەتی‮ ‬خانووبەرەی‮ ‬بیارە‮‬ی‮ ‬بەدەست گەیشتووە‮. ‬لەوبارەیەوە دەڵێ‮” ‬كاتێك قەزایەك دەكرێتە پارێزگا مانای‮ ‬وایە‮ ‬یەكە ئیدارییەكانی‮ ‬سنووری‮ ‬پارێزگاكە فراوان دەكرێت و میلاكات زیاد دەكرێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬سەیر بوو لە‮ ‬2015 دا بڕیاری‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬تێبینەرایەتی‮ ‬خانووبەرەی‮ ‬بیارە دەرچوو‮”. ‬گوتیشی‮” ‬لەگەڵ دەرچوونی‮ ‬بڕیارەكە چووم لەگەڵ بەڕێز وەزیری‮ ‬داد و چەند پەرلەمانتارێك قسەم كرد و پێم وتن لە‮ ‬30% رووبەری‮ ‬زەوی‮ ‬هەڵەبجە لە سنووری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارەیە و خەڵك كێشەی‮ ‬موڵكایەتی‮ ‬و تاپۆی‮ ‬هەیە و ناكرێت دائیرەكە هەڵبوەشێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەوان سووربوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬تێبینەرایەتییەكە‮. ‬هەروەها دەشڵێت‮” ‬بڕیارەی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬تێبینەرایەتی‮ ‬خانووبەری‮ ‬بیارە لە وەزارەتەوە دەرچوو بوو‮”.

هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬بنكەی‮ ‬ئاگركوژێنەرەوە
بنكەی‮ ‬ئاگركوژێنەرەوەی‮ ‬بیارە لە‮ ‬2014 هەڵوەشێنراوەتەوە‮. ‬حەمید بارام دەڵێت‮” ‬پێش ئەوەی‮ ‬من ببەمە بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە ئەو بڕبارە درابوو‮”. ‬دەشڵێت‮” ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬بنكەكە هەڵەیەكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬چونكە لە سنووری‮ ‬ناحیەكەدا پوش و پاوانێكی‮ ‬زۆر هەیە‮. ‬لە كاتی‮ ‬ئاگركەوتنەوەدا خەڵكی‮ ‬خۆیان ئاگرەكە دەكوژێنەوە،‮ ‬ئەمەش ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە‮”. ‬ناوبراو باس لە دوو هەوڵی‮ ‬دیكە بۆ هەڵوەشاندنەوە و گواستنەوەی‮ ‬فەرمانگەكانی‮ ‬بیارە دەكات و دەڵێت‮” ‬هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬دادنووسی‮ ‬بیارە بگوازنەوە بۆ ناحیەی‮ ‬خورماڵ،‮ ‬لە كاتێكدا تەنها لە مەرزی‮ ‬تەوێڵە‮ ‬200 ئۆتۆمبێلی‮ ‬بارهەڵگر كار دەكەن،‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئەم ئۆتۆمبێلانە پێویستیان بە بەڵێنامە هەیە،‮ ‬ئەوەیش بە دادنووس دەكرێت‮. ‬كۆتا هەوڵیش بۆ هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬بیارە بووە،‮ ‬منیش وتم ئەگەر ئەو كارە بكرێت هەڵوێستم دەبێت،‮ ‬بۆیە گواستنەوەی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬دادنووس و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬سەری‮ ‬نەگرت‮”. ‬

50 تۆن خۆراك و میوەی‮ ‬بەسەرچوو
بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە ئاشكرای‮ ‬دەكات لە ماوەی‮ ‬40 رۆژی‮ ‬ئەمساڵدا و لە مەرزی‮ ‬تەوێڵە-شوشمێ‮ ‬لە سنووری‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬بیارە لە رێگەی‮ ‬چەند لیژنەیەكەوە دەستیان بەسەر نزیكەی‮ ‬50 تۆن خۆراك و میووەی‮ ‬بەسەرچوودا گرتووە‮. ‬حەمید بارام دەڵێ‮” ‬بەشێكیان لە مادە خۆراكییەكانیان لەناوبردووە و بەشێكی‮ ‬دیكەیان رەوانەی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران كردووەتەوە‮. ‬هەروەها گوتیشی‮” ‬هەر مادەیەكی‮ ‬خۆراكی‮ ‬شیاو نەبێت بۆ خواردن بەهیچ شێوەیەك رێگەی‮ ‬بە هێنانی‮ ‬نادەین بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەستی‮ ‬بەسەردا دەگرن‮”.‬

لە هەورامان توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەت بوونی‮ ‬نییە
بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬بیارە دەڵێ‮” ‬لە هەورامان توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان نییە،‮ ‬هەورامییەكان بە شێوەیەك جوان و سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا دەكەن و لە ناوچەكەیاندا ژن كوشتن و لێدان لە ئافرەت بەدی‮ ‬ناكرێت‮”. ‬دەشڵێت‮” ‬ئافرەتانی‮ ‬هەورامی‮ ‬پێش سەرجەم ئافرەتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان توانیوویانە لە بازاڕدا كار بكەن و بژێوی‮ ‬خۆیان پەیدا بكەن،‮ ‬ئەمە بێ لەوە ئافرەتانی‮ ‬هەورامان بوونەتە خاوەن كاری‮ ‬خۆیان و هەلی‮ ‬كاریشیان بۆ چەندین خێزانی‮ ‬دیكە رەخساندووە،‮ ‬گومانی‮ ‬تێدا نییە ئەمەش جێگەی‮ ‬خۆشحاڵییە‮”. ‬

‮* ‬بیارە لە‮ ‬1976 بووەتە ناحییە‮.‬
‮* ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتووانەكەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬13 هەزار كەسە‮.‬
‮* ‬لە‮ ‬7 گەڕەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬پێكدێـت‮.‬
‮* ‬بە دووری‮ ‬17 كیلۆمەتر كەوتووەتە باكووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە‮.‬
‮* ‬حەوت مەرزی‮ ‬لاوەكی‮ ‬لە سنووری‮ ‬ناحیەكەدا هەن‮.‬
‮* ‬زیاتر بە ناوچەیەكی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و ئاینی‮ ‬ناسراوە‮.‬
‮* ‬لە بۆنە نەتەوەیی‮ ‬و ئاینییەكاندا‮ ‬40-45 هەزار گەشتیار روو لە ناوچەكە دەكەن‮.‬
‮* ‬لە رووی‮ ‬كارگێڕییەوە‮ ‬27 گوند سەر بە بیارەن‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هەر هاوبەشێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت، لەم مانگە بە دواوە مانگانە پسوولەی 100 هەزار دیناری بۆ دێتەوە

خەبات: رەنجبەر بەرزنجی – سۆران:- ئەگەرچی ماوەی چەندین ساڵە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردست…