سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە، دوو لیوا لە پۆلیسی ئیتحادی عێراق گەیشتنە پارێزگای نەینەوا بۆ بڵاوبوونەوە لە قەزای شنگال.

سەرچاوەكە بە سایتی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، “ئەو دوو لیوایەی ھێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی گەیشتوونەتە قەزای شنگال بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ھەینی بڵاوببنەوە”.

سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، “ھێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی لە ناوچەی سنووری لەگەڵ سووریا بڵاودەبنەوە”، ئاماژەشیكرد، ژمارەی ھەردوو لیواكە بەلای كەمەوە 2500 پۆلیس دەبن.

بەغدا و ھەولێر لە 9ی تشرینی یەكەم گەیشتنە رێككەوتنێك لە نێوان خۆیاندا، بەپێی ئەو رێككەوتنە ھەردوولا بە ھاوبەشی ناوچەكە لە رووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بەڕێوەدەبەن.

ھەروەھا بەپێی رێككەوتنەكە، ھێزەكانی ئیتیحادی عێراق لەو قەزایە بڵاودەبنەوە و هه‌موو كۆمەڵە چەكدارەكانی دیكە دەبێت لە شنگال دەرچن بە چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و گرووپەكانی حەشدی شەعبییەوە.

K24

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

میدیای ئێران: زانایەکی بواری ئەتۆم لە تاران “تیرۆر” کرا

ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا. بەگوێرەی ئاژانسە…