بەشداری‮ ‬كورد لە كۆنفڕانسی‮ ‬میونشن نیشانەی‮ ‬سەنگی‮ ‬كوردستانە لە هاوكێشە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەجیهانییەكاندا

0
248

خەبات‮: ‬تریفە ئازاد:-
لە هەفتەی‮ ‬دووەمی‮ ‬مانگی‮ ‬شوباتی‮ ‬هەموو ساڵێك،‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬باڵالە دروستكردنی‮ ‬بڕیارە نێودەوڵەتییەكان لە میانەی‮ ‬كۆنفڕانسێكی‮ ‬جیهانیدا لە شاری‮ ‬میونشنی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬كۆدەبنەوە و باس لە بارودۆخی‮ ‬هێمنی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و تەواوی‮ ‬كێشە و ئاستەنگە نێودەوڵەتییەكان دەكەن‮. ‬گرنگی‮ ‬ئەم كۆنفڕانسە لەوەدایە كە بڕیاربەدەستانی‮ ‬وڵاتان بۆ ماوەی‮ ‬سێ رۆژ لە نزیكەوە‮ ‬یەكتری‮ ‬دەبێنن و بیرۆرا دەربارەی‮ ‬پرشە هەنووكەییەكانی‮ ‬جیان ئاڵوگۆڕ‮ ‬دەكەن،‮ ‬هەروەها ئەم گۆنفرانسە دەتوانین بڵێین سەكۆیێكی‮ ‬ئازادە بۆ داهێنان و پتەوكردنی‮ ‬پیوەندییە سیاسی‮ ‬و ئاسایش و ئابووری‮ ‬و تەكنۆلۆجی‮ ‬و تەندروستی‮ ‬و زانستە كۆمەڵایەتییەكان و‮ …‬هتد‮.‬

گەڕی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬میونشن‮ ‬56‮‬زیاتر لە‮ ‬30 سەرۆكی‮ ‬وڵات‮ ‬لەنێویاندا مسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬و زیاتر لە‮ ‬70وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬و دەرەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان ئامادە دەبن وێریا چەندین بەرپرسانی‮ ‬رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان‮ ‬زانا و پسپۆری‮ ‬بوارە جیاوازەكان‮. ‬هەروەها زیاتر لە‮ ‬500 سەرۆكی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬نەوت و گاز و ئۆتۆمبێل و چەك و پێشەسازییە جۆراوجۆرەكان و رێكخراوانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬

شایانی‮ ‬باسە بەشداری‮ ‬فەرمی‮ ‬مسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەكو بەشداربووێكی‮ ‬كاریگەر لە بواری‮ ‬سەربازی‮ ‬و هێمنی‮ ‬و ووزە،‮ ‬ئاماژەیەكە بە كاریگەری‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان‮. ‬هەروەها دیدار و چاوپێكەوتنەكانی‮ ‬مسرور بارزانی‮ ‬لەپەراوێزی‮ ‬كۆنفڕانسەكەدا لە گەل سەرۆك و بەرپرسانی‮ ‬وڵاتان سەنگ و گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیەل لەسەر ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق بەگشتی‮. ‬لەم‮ ‬ڕاپۆرتەدا هەوڵدەدەین گرنگی‮ ‬و‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬بەشداروونی‮ ‬كوردستان لەم كۆنفڕانسەدا بخەینەروو‮. ‬

دەستكەوتی‮ ‬زێڕینی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬بۆ‮ ‬ناساندنی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد لە نەخشەی‮ ‬وەزی‮ ‬جیهان
كارۆخ خۆشناو سەرۆكی‮ ‬ئینستیتوتی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬ژ كوردی‮ ‬لە بارەی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬ڕێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬لە كونفراسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬كۆنفڕانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن پلاتفۆڕمێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬گرنگ و پڕ‮ ‬بایەخە بۆ تاوتوێكردنی‮ ‬چەمكی‮ ‬ئاسایش‮ ‬لە هەموو‮ ‬ڕووەكانیەوە،‮ ‬وەك‮ ‬ئاسایشی‮ ‬مرۆیی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬وزە و ئاسایشی‮ ‬ئەلكتڕۆنی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬سنوری‮ ‬وڵاتان و ئاسایشی‮ ‬تەكنەلۆژی‮…..‬هتد‮ ‬بانگهێشتكردنی‮ ‬فەرمی‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ ئەم كۆنفڕانسە سەلمێنەری‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە لە سەقامگیركرنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ئەم ناوچەیە لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬تێشكاندنی‮ ‬تیرۆر و دەرخەری‮ ‬گرنگیپێدانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتیە بە هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك هەرێمێكی‮ ‬سەقامگیر و ئەكتەرێكی‮ ‬چالاك لە دژایەتیكردنی‮ ‬تیرۆر و ژمارەیەكی‮ ‬خوێندراوە لە هاوكێشە سیاسی‮ ‬و ئەمنیەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮. ‬بەشداریكردنی‮ ‬بەڕێز سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم دەرفەتێكی‮ ‬زێڕینە بۆ وەبەرهێنان لە هەردوو سێكتەری‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و ووزە‮ ‬لەم چوارچێوەیەشدا كۆبونەوەكانی‮ ‬بەڕێز مەسڕور بارزانی‮ ‬لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی‮ ‬و كارەكتەری‮ ‬گرنگ لە پڕۆسەی‮ ‬داڕشتنی‮ ‬بڕیاردا ئەنجام دەدرێن،‮ ‬وەك هەریەك لە وەزیرانی‮ ‬دەرەوە و وزەی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬ئەم دیدارانەش پشاندەری‮ ‬پێگەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە لەسەر نەخشەی‮ ‬وزەی‮ ‬جیهان،‮ ‬ئەم پێگەیەش فاكتەرێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدانی‮ ‬ئەمریكا و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتیە بە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬هەروەها فاكتەرێكی‮ ‬تری‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدانی‮ ‬ناوەندە نێودەوڵەتیەكان‮ ‬بە كورد بە گشتی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ ئەو‮ ‬ڕۆڵەی‮ ‬كورد گێڕای‮ ‬لە شەڕكردن و تێكشاندنی‮ ‬داعش‮ ‬لە جیاتی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئازاد‮ ‬كە لەم پێناوەدا كورد لە‮ ‬باشور و‮ ‬ڕۆژئاوادا هەزاران شەهید و برینداری‮ ‬بەخشی،‮ ‬خوێنی‮ ‬ئەم هەزارەها شەهیدەش ئەستێرەی‮ ‬كوردی‮ ‬بە شێوەیەك درەوشاندۆتەوە كە هەركاتێك باس لە ئاسایشی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بكرێت،‮ ‬ئەوا وێنەی‮ ‬كورد وەك‮ ‬جەنگاوەری‮ ‬ئازا‮ ‬لە كۆنفرانسەكاندا دەدرەوشێتەوە‮. ‬لەم دەرفەتە زێڕینەدا سەرۆكی‮ ‬حكومەت ژمارەی‮ ‬پێوانەیی‮ ‬تۆمار دەكات لە دیدار و كۆبوونەوەكانی‮ ‬لەگەڵ هەموو كەسایەتی‮ ‬و كارەكتەرە بەژداربووەكانی‮ ‬كۆنفڕانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن،‮ ‬چونكە لە ئەجیندای‮ ‬سێ‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬مانەوەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت‮ ‬33‮‬ دیدار ئەنجام دەدات،‮ ‬ئەم دیدارانەش وەك دەستكەوتێكی‮ ‬زێڕینی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬دەچنە سەر خەرمانی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬تر بۆ زیاتر ناساندنی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد‮. ‬دوو دیداری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت لە‮ ‬یەك‮ ‬ڕۆژدا لەگەڵ دوو وەزیری‮ ‬ئەمریكا‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوە و وەزیری‮ ‬ووزە‮ ‬پێمان دەڵێت كە كوردستان لەلایەك خاوەنی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬و جیۆپۆڵیتیكی‮ ‬گرنگە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬تریشەوە ژێرخان و سەرخانی‮ ‬كودستان زۆر دەوڵەمەندە و لەسەر نەخشەی‮ ‬ووزەی‮ ‬جیهان پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬قایم كردووە‮.‬

پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردستان و‮ ‬گرنگی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كورد لە ناوچەكەو لە جیهاندا
بڵند نەورەس ئەكادیمی‮ ‬لە بواری‮ ‬ڕاگەیاندن‮ ‬لە بارەی‮ ‬بەشداری‮ ‬شاندی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كورستان لە كۆنفراسی‮ ‬مینوشن‮ ‬دەنگدانەوەی‮ ‬لە میدیا جیهانیەكان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬مینوشن بەهێزترین و كاریگەرترین كۆنفرانسەكانی‮ ‬جیهانە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئاسایشەوە،‮ ‬بە پێی‮ ‬توێژینەوەیەكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬بنسلڤانیای‮ ‬ئەمریكی‮ ‬لەو بوارەدا‮. ‬ئەم كۆنفرانسە لە ساڵی‮ ‬1963 وە بەردەوامی‮ ‬هەیە،‮ ‬سروشتی‮ ‬كۆنفرانسەكە وایە كە لە سەرتاسەری‮ ‬جیهاندا كەسایەتییە كاریگەرەكانی‮ ‬جیهان و بڕیار دروستكەر و بڕیار بەدەستەكان بانگهێشت دەكەن بە مەبەستی‮ ‬گفتوگۆكردن و دۆزینەوری‮ ‬رێگەچارە بۆ ئەو كێشانەی‮ ‬كە لە جیهاندا‮ ‬ڕووداوی‮ ‬گەرمن‮. ‬كۆنفرانسەكە بەرنامەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬ساڵانە دادەنێت و لە چوارچێوەی‮ ‬ئەو بەرنامەیەدا بەشداربووان دیدار و پانێڵ ئەنجام دەدەن بۆ خستنەڕووی‮ ‬تێڕوانینەكانیان‮. ‬پرسی‮ ‬ئاسایش پرسێكی‮ ‬جیهانییە،‮ ‬چارەسەركردن و پێشگرتنیش لێی‮ ‬هەر بە هەرەوەزی‮ ‬جیهانی‮ ‬دێتە دی،‮ ‬كەواتە بەشداربووان لە‮ ‬یەك چوارچێوەی‮ ‬فراواندا و بە پێی‮ ‬بەرژەوەندییەكانیان ئاراستەكانیان دەخەنە‮ ‬ڕوو‮. ‬بانگهێشتكردنی‮ ‬رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەڕێز كاك مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نیشانەی‮ ‬كاریگەری‮ ‬ئەم دوو كارەكتەرە سیاسییە كوردستانییەیە لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و ناوچەیی‮ ‬و جیهانیدا‮. ‬لە هەمان كاتدا بەگرنگی‮ ‬سەیركردنە لە پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەو بوارو بابەتانەی‮ ‬كە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان دەگوزەرێت‮. ‬بەشداریكردنی‮ ‬بەرێز سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بە مەبەستی‮ ‬داكۆكیكردن لە ماف و ئاسایش و دەستكەوتەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها دەرخستنی‮ ‬ئەو سەنگە سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسییەیە كە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێی‮ ‬هەڵدەستێت‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئاسایشەوە بەشێكە لەو هێزە بەرجەستە و كاریگەرەی‮ ‬كە جیهانی‮ ‬ڕزگاركرد لە مەترسی‮ ‬داعش،‮ ‬ئەو داعشەی‮ ‬كە هەڕەشەبوو لەسەر ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئاسایشی‮ ‬هەموو جیهان‮. ‬لەهەمان كاتدا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬پێشمەرگە و قوربانیدانەكانی‮ ‬بە ئاراستەی‮ ‬ئارامی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬جیهاندا،‮ ‬بابەتێكی‮ ‬تری‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كە لە كۆنفراسەكەدا و لە پەراوێزی‮ ‬كۆنفرانسەكەدا،‮ ‬تایبەت لە دیدارە فەرمییەكانیدا دەیخاتە بەرباس‮. ‬ئەم كۆنفرانسە ساڵانە دەبێت بە بەشێك لە سیاسەتی‮ ‬ئەڵمانیا و ئەوروپا بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬و بنەمایەكە بۆ سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬ڕێژەیی‮. ‬هەموو بابەتەكان بابەتی‮ ‬سەرەكین و تێڕوانینەكان‮ ‬یەك دەخرێن بۆ چۆنییەتی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهات و كێشە جیهانییەكاندا‮.

‬كەواتە كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن هەنگاوێكی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و سیاسییە كە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش وەك بەشداربوییەكی‮ ‬كارا دەتوانێت رۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بگێڕێت لە چوارچێوەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا.گرنگی‮ ‬ئەم كۆنفراسە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان لەوەدایە كە دەرفەتێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬دەرەخسێنێت بۆ كوردستان تا لە‮ ‬ڕێگەیەوە بتوانێت باس لە كێشە و گرفت و مەترسییەكان بكات كە لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬هەروەها زەمینەیەكی‮ ‬لەبارە بۆ گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی‮ ‬بیروڕا سەبارەت بە پرسە گەرم و كاریگەرەكان لەگەڵ گەورە بەرپرسان و دروستكەرەكانی‮ ‬بڕیار و بڕیار بەدەستەكانی‮ ‬جیهاندا‮. ‬كوردستان لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەم جۆرە كۆنفرانسە جیهانیانەوە دەتوانێت كاریگەری‮ ‬دروست بكات لەسەر بڕیاری‮ ‬وڵاتان و زەمینەی‮ ‬تێگەیشتن فەراهەم بكات لەگەڵ ئەو ئەجندایانەی‮ ‬كە كار بە بەرژەوەندی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش دەكەن‮. ‬دیبلۆماسییەتی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەو كەناڵەیە كە لە رێگەیەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەتوانێت بناغەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم و پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكان ببەستێتەوە بە ئاسایشی‮ ‬جیهانەوە،‮ ‬هەر لەو رێگەیەوە دەشتوانێت بەرژەوەندییە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەكان گرێبدات بەیەكەوەو لە خزمەتی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد و كوردستانداو وەبەرهێنانی‮ ‬لەسەر بكات بەسودی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬جیا لەوەی‮ ‬ئەم دیدارە جیهانییانە ئاماژەن بۆ پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە هەمان كاتدا ئاماژەشن بۆ گرنگی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كورد لە ناوچەكەو لە جیهاندا‮. ‬كەواتە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رێگەی‮ ‬ئەم كۆنفراسە نێودەوڵەتییانەوە هەم خزمەت بە خۆی‮ ‬دەكات،‮ ‬هەم خزمەت بە ئاسایشی‮ ‬جیهان دەكات لە هەموو‮ ‬ڕوویەكەوە‮.‬

سەنگ و پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەڕووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئاسایشەوە
مزەفەر تاهیر،‮ ‬نوسەرو چاودێری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە بارەی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬ڕێزدار مەسرور بارانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كۆنفراسی‮ ‬مینوشن و دیدارەكانی‮ ‬لەگەڵ بەپرسانی‮ ‬وڵاتان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬لەنێو ئاڵۆزی‮ ‬ناوچەكەو ئەو دۆخەی‮ ‬ناجێگیرەی‮ ‬عێراق و وڵاتانی‮ ‬هەرێمەكە،‮ ‬ڕۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهێزتر دەردەكەوێ،‮ ‬دیداری‮ ‬ڕێزدار مەسروور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەچوارچێوەی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونخ لەگەڵ سەرۆك و گەورە بەرپرسانی‮ ‬جیهان سەنگ و پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەڕووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئاسایشەوە بەیان دەكا،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جگە لەپێگە سیاسیەكەی‮ ‬ئەو كەسێكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬بواری‮ ‬ئەمینی‮ ‬و چەسپاندنی‮ ‬ئاسایش و بنەماكانی‮ ‬دادپەروەری‮ ‬یە،‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬لەم گردبوونەوە ئاسایش پارێزی‮ ‬یە دەرخەری‮ ‬كارامەیی‮ ‬و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەو دەگەێنی‮ ‬كەكارەكتەرێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هۆكاری‮ ‬بەدیهاتنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و تەنانەت ناوچەكەش،‮ ‬بۆیە دەبینین ئەمڕۆ گەورە هێزەكانی‮ ‬جیهان بەپەرۆشەوە دیداری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬لەگەڵ دەبەستن و‮ ‬ڕاوبۆچوونەكانی‮ ‬لەبارەی‮ ‬تیرۆرو بنەبڕكردنی‮ ‬پاشماوەكانی‮ ‬داعش و هاوشێوەكانی‮ ‬بەگرنگ دەزانن،‮ ‬دیداری‮ ‬نێوان مەسروور بارزانی‮ ‬و گەورە كاربەدەستانی‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا گوزارشتێكی‮ ‬زەق و دیاری‮ ‬ئەوەن كە هەرێمی‮ ‬كوردستان ژمارەیەكی‮ ‬بەهێزو حیساب بۆكراوی‮ ‬هاوكێشەكانی‮ ‬عێراق و تەنانەت ناوچەكەش،‮ ‬پێشبینی‮ ‬دەكرێ ئیدی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬خاوەن بریارو خودان نفوزی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كاریگەرەكان دووبارە پەیوەندییەكانیان لەسەر بنەمای‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬هەمە لایەنە دابڕژێنەوە لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان كە سوودو قازانجی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێ‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هەر هاوبەشێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت، لەم مانگە بە دواوە مانگانە پسوولەی 100 هەزار دیناری بۆ دێتەوە

خەبات: رەنجبەر بەرزنجی – سۆران:- ئەگەرچی ماوەی چەندین ساڵە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردست…