سەلام عەبدوڵڵا

یەكێك لەو هۆكارانەیكە هەڵبژاردنی لەپێناودا دەكرێت ناسین و دەستنیشانكردنی پێگەو قەبارەی حزبە لەنێو جەماوەردا،ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە هەڵبژاردن بۆ خۆی پرۆسەیەكی دیموكراتی یە و گەل تێیدا نوێنەرانیخۆی بۆ پەرلەمان دیاری دەكات.

ئەمەش لە راستیدالەپێناوی ئەوەدا دەكرێت كە بزانرێ گەل خۆی كێ و كام لا دەستنیشان دەكات بۆ دامەزراندنیحكومەت و لەمەودواش بەڕێوەبردنی وڵاتدا.

تا ئێستاش هەرواباوە كە پارتی براوە كە زۆرینەی دەنگەكانی هێناوە، ئەوە دیاری دەكرێ كە حكومەت پێكبهێنێت،جا گەر توانی بەتەنها ئەو حكومەتە پێكبهێنێت ئەوا ئەو كارە دەخاتە ئەستۆی خۆی گەرنائەوا پەنا بۆ حزبەكانی دیكە دەبات بۆ دامەزراندنی حكومەت كە دیارە بەپێی قەبارەو دەنگیلەهەڵبژاردندا پلەو پۆستی پێدەدرێت كە ژمارەی كورسیەكانی نێو پەرلەمانی بۆ دەكرێتەپێوەر ئەمەش بنەمایەكی دیموكراتیەو هیچ ناكۆكی لەگەڵ پرۆسەی دیموكراتیدا نییە.

جا گەر لەكوردستانو لەحكومەتی هەرێمدا ئەم پرەنسیپە پەیڕەو نەكرابێت، ئەوە لەبەر تایبەتمەندی بارودۆخیهەرێمدا بووە بەتایبەتی كە ساڵانێكی زۆری- بەداخەوە- بەشەڕی نێوخۆدا تێپەڕاند، بۆیەویستراوە بەهەر شێوەیەك بێت حكومەتی هاوبەش هەبێت، تەنانەت هەندێ جار هەموو حزبەكانیشبەتێكڕا بەشداری حكومەتیان كردووە كە ناوی لێدەنرا حكومەتی بنكە فراوان.

بەڵام ئەزموونیئەم چەندین ساڵەی پێشوو بۆ هەموولایەكی سەلماند كە ئەم جۆرە حوكمڕانیە سەركەوتوو نەبووە،چونكە ئەوانەی كە بەشداریش بوون لەحكومەتدا هاوكات رۆڵی ئۆپۆزسیۆنیشیان دەگێڕا، بۆیەنە حوكمرانیەكی ساغڵەم پیادە كراو نە ئۆپۆزسیۆنێكی راستیش لەمەیداندا دەبینرا و نەكۆمەڵگەیەكی ئارامیش بینرا.

بۆیە ئەمجارەكە حزبەكان هەموویان قەبارەی راستەقینەی خۆیان بۆ ئاشكرابوو، ئیدی كاتی ئەوە هاتووەلەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە لەگەڵ واقعدا بكات و بەپێی توانا لێوەشاوەیی خۆی لەنێو جەماوەردا،داوای پلەو پۆست و بەشداری بكات و گەر بەو میتۆدە رازی نییە ئەوا دەتوانێ رۆڵی ئۆپۆزسیۆنێكیكارا لەپەرلەماندا بگێڕێ و لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا بە جەماوەری بسەلمێنێ كە لەهەڵبژاردنیداهاتوودا دەنگی زیاتر پێبدرێ و بەو پێیەش بەشدری لە حكومەتی داهاتوودا بكات.

هەر بۆیە بۆبەدەستهێنانی حكومەتێكی كارا كە بتوانێ بەرنامەكانی جێبەجێ بكات، پێویستە بەشداری حكوومەتبە پێی كورسیەكانیان بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…