سەلام عەبدوڵڵا

دوێنێ 2019/3/16 سی و یەك ساڵ تێپەڕی بەسەر گەورەترین تاوانی ڕژێمی بەعس كە دەرهەق بە گەلەكەمان لە هەڵەبجە كرا و جیهانیش لەكاتی ڕوودانی ئەو كارەساتە گەورەیەدا، كڕ و كپ بەرامبەری ڕاوەستا، بە بلۆكی كۆمۆنیستی و بەجیهانی سەرمایەداریشەوە، تەنانەت وڵاتە ئیسلامییەكانیش بێ دەنگ بەرامبەری وەستان كە هیچ پاساوێكیان بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە نەبو

جا نەك تەنیائەوەش، بەڵكو هەموو ئەو وڵاتانە دەیانویست لەڕێگەی میدیاكانیانەوە چەواشەی ڕای گشتیبكەن كە گوایە ئەوە ئێران بووە كە بۆردوومان و گازبارانی هەڵەبجەی كردووە كە زۆر دووربوو لەڕاستییەوە و بەپێچەوانەوە ئەوە ئێران بوو كە ئەو تاوانە گەورەیە و بكەرانی بەجیهانناساند و ڕۆڵی كاریگەریشی هەبوو لە گواستنەوە و چارەسەری بریندارەكاندا كە تا ئێستاشجێی سوپاس و ستایشی گەلەكەمانە.

دیارە حكوومەتیعێراقی سەرەڕای ئەوەی كە نكۆڵی لەو تاوانە ئاشكرایەوە دەكرد لەگەڵ ئەوەشدا هیچ هەنگاوێكیبۆ چارەسەری برینداران و قەرەبووی خەڵكەكە نەنا كە ئەوە بۆ خۆی دانپێدانانێكی حاشاهەڵنەگربوو كە خودی حكوومەتی عێراق خۆی تاكە تۆمەتباری ئەو كارەساتەیە، بۆیە هەڵوێستیوا نەرێنی بوو بەرامبەر هەڵەبجە.  

هەر بۆیە حكوومەتیعێراقی هیچ هەنگاوێكی لەو بارەیەوە نەناوە بەپێچەوانەوە هەڵەبجەشی دوای وێرانكردنیبەتەواوی لە خەڵكەكەی چۆڵكرد.  

پاش ڕاپەڕین و درووستبوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی توانای لاوازی ئەوكاتەی حكوومەت بەرەو ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوەی هەڵەبجە هەنگاوی تا ڕادەیەك باشی هێنا، بەڵام ئەوە بەس نەبوو، بۆیە  دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس هەموو چاومان لەسەر هەڵوێستی حكوومەتی نوێی عێراقی بوو كە هەم داوای لێبوردن لەگەلەكەمان و خەڵكی هەڵەبجە بكات و هەم هەنگاوی خێراو بەهێزیش بەرەو بنیاتنانەوەی هەڵەبجە بنێت و قەرەبووی قوربانیانی هەڵەبجەش بكات كە بەداخەوە هیچ هەنگاوێكی لەو بارەیەوە نەنا

لێرەدا كەمترخەمیئەندام پەرلەمانەكانی كورد لە بەغدا نابێ نادیدە بگیرێت، چونكە ئەوانە دەیانتوانی كاریزۆر بۆ ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجە بنێن كە بەداخەوە نەیاننا.  

ئێستا كە هەڵەبجە بۆتە پارێزگا ئیدی پێویستە هەم  لەلایەن عێراقەوە و هەم لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە وەك پارێزگایەكی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ بكرێ و هەوڵی جددی بدرێ بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیان و دۆزینەوەی بزربووەكان و چارەسەری لێكەوتەی كیمیابارانەكەو هەروەك داوا لە حكوومەتی بەغدا بكرێ كە داوای لێبوردن لەگەلی كورد بە گشتی و لە خەڵكی هەڵەبجەی قارەمانیش بەتایبەتی بكرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…