بەریتانیا پشتیوانی زیاتری بۆ مەشق و راهێنانی پێشمەرگە دووپات کردەوە

0
199

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای بەریتانیا کۆبوویەوە و شاندەکە ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان و هاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری هەرێمی کوردستان  بە تایبەت لە بواری مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.


  پێنجشەممە ١٠/١/٢٠١٩ مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ سێرجۆن لۆریمێر، گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا، کە جۆن ویلکس بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی هەماهەنگی زیاتری بواری دژ بە تیرۆر گفتوگۆی لە سەر کرا.
مه‌سروور بارزانی هاوکارییەکانی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و پێشوازیی له‌ پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كرد و داوای کرد بەریتانیا لە مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت و هەرێمی کوردستانیش سووود لەو پرۆگرامە پێشکەوتووانەی راهێنان وەربگرێت کە بۆ هێزەکانی عێراق دیاریکراوە.
لەلای خۆیەوە جەنەراڵ لۆریمێر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان و هاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری هەرێمی کوردستان  بە تایبەت لە بواری مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەڵاح كوێخا دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی سەڵاح کوێخا…