بەبەشداری یاریزانانی‌ 10 وڵاتی ئەوڕووپی، پاڵەوانێتی فێرست ساتردەی لە هەنگاریا بەڕێوەچوو

0
157

خەبات: هاوار مورتكەیی:- بەبەشداری 43 یاریزانان لە‌ 10 وڵاتی ئەورووپی، پاڵەوانێتی فێرست ساتردەی بۆ شەترەنج لە هەنگاریا بەڕێوەچوو، كە ئەمەش دووەمین پێشبڕكێیە لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەدا لە بۆداپستی پایتەختی وڵاتی هەنگاریا لەلایەن پەمانگای فیرست ساتردەی رێكدەخرێت. 

لەمبارەیەوە لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات پەیوەندی بە ناجی لازلۆ رێكخەری نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەری پەیمانگای فێرست ساتردەیەوە كرد و ئاماژەی بەپاڵەوانێتییەكەدا گوتی: وەكو پەیمانگای  فێرست ساتردەی بۆ شەترەنج بەر لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە هەموو شەممەیەكی یەكەمی مانگ پاڵەوانێتییەكمان رێكدەخست، كە تیایدا یاریزانە خاوەن بڕوانامە بەرزەكانی جیهان بەشداریان تێدا دەكرد، هەروەها گوتی: دوای بڵاوبوونەوەی پەتاكە ئێمەش پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بووین، دواتر دەستمان پێكردەوە و ئەمەش دووەمین پاڵەوانێتییە، دوای ئەم پەتایە رێكیدەخەینەوە.

بەڕێوەبەری پەیمانگای فێرست ساتردەی هەنگاری لەبارەی دووەمین پاڵەوانێتییەكەش گوتی: لەم پاڵەوانێتییەدا 43 یاریزان لە 10 وڵاتی یەكێتی ئەورووپا بەشداریان تێداكردووە، بەداخەوە لەم پاڵەوانێتییەدا هەر لەبەر ئەم پەتایە، شەترەنجزانانی رووسیا و ئەمریكا و هیند و ئیسرائیل نەیانتوانی بەشداری بكەن، هەروەها گوتی: بەشداربووانی ئەم پاڵەوانێتییە‌ زۆربەیان هەڵگری بڕوانامە بەرزەكانی شەترەنجن GM, IM,FM ، لەنێویاندا یاریزانێكی تەمەن 13 ساڵانی تێدایە كە هەڵگری بڕوانامەی نۆرمی IMیە  ئەویش Petkovە، هەوڵیشمانداوە رەچاوی رێنماییە تەندرووستییەكان بكەین لە رۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانێتییەدا.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەیادی ریفراندۆمە پیرۆزەكەی كوردستاندا، دەبێ چاوەڕێی دەرفەتێك بكەین

نیان ئەحمەد 25\9\2017 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ نەتەوەی كورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لە داگی…