بۆ جارێكی دیكه‌ ئاگرێکی گەورە لە بەندەری بەیروت کەوته‌وه‌

0
78

سوپای لوبنان رایگەیاند کە بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، ئاگر لە کۆگایەکی عەمبارکردنی رۆن و تایە لە بازاڕی ئازادی بەندەری بەیروت کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.

هاوکات میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە کە ئەو ماددەی لە ئاگر کەوتنەوەکەدا، دەسووتێن مەترسیدار نین.

لە چواری ئابی رابردوودا سەرەتا ئاگر لە کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەری بەیروت کەوتەوە، پاشان تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز رووی دا کە هەموو شارەکەی هەژاند.

سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون باسی لەوە کردبوو کە تەقینەوەکە بەهۆی دوو هەزار و ٧٥٠ تۆن نیتراتی ئامۆنیۆمەوە روویداوە کە شەش ساڵە لە کۆگایەکی بەندرەرەکەدا، هەڵگیراوە.

لە تەقینەوەکەدا ١٩١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار کەس برینداربوون و چەند کەسێکیش بێ سەروشوێن بوون.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی …