بۆڵت بۆندێكی‮ ‬لە ماڵتا پێگەیشت

0
155

تۆڕی‮ ‬ئای‮ ‬ئێس بی‮ ‬ئێن لە سێ شەممەی‮ ‬رابردوو بڵاویكردەوە كە ئەستێرەی‮ ‬گۆڕەپان و مەیدانی‮ ‬یۆسین بۆڵت بۆندێكی‮ ‬لەانەیەكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ماڵتا پێگەیشتووە بۆ ماوەی‮ ‬دوو وەرز،‮ ‬ئەمەش گومان دەخاتە سەر ئەو ماوەی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬ناوبراو كە ئێستا لەگەڵ‮ ‬یانەی‮ ‬سێنترال كۆست مارینرەزی‮ ‬ئوسترالی‮ ‬بەسەری‮ ‬دەبات،‮ ‬ڤالیتا پاڵەوانی‮ ‬خولی‮ ‬ماڵتا دەڵێت‮: ‬هیواخوازین بتوانین بۆندی‮ ‬بۆلت لەكاتی‮ ‬گونجاودا واژۆ بكەین،‮ ‬كە خاوەنی‮ ‬8میدیالیای‮ ‬زێڕی‮ ‬ئۆڵۆمپییە،‮ ‬لەپێشبڕكێ كورتەكان‮. ‬بەر لەیاری‮ ‬سوپەری‮ ‬ناوخۆ بەرامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬بالزان لە‮ ‬13ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬داهاتوو‮. ‬تۆری‮ ‬ناوبراو دەڵێت گاستۆن سلیمان راهێنەری‮ ‬یانەی‮ ‬ڤالیتا و سەرۆكی‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬یانەكە دەڵێت‮: ‬هەموو پاڵەوانەكان لە ڤالیتا پێشوازیان لێدەكرێت،‮ ‬باوەڕمان وایە دەتوانن هەموو شتێكی‮ ‬ئاستەم ئەنجام بدەن‮. ‬هەروەها بەڕێوەبەری‮ ‬كارەكانی‮ ‬بۆڵت تۆنی‮ ‬رالیس دووپاتیكردەوە كە پەیوەندی‮ ‬لەلایەن‮ ‬یانەی‮ ‬ماڵتی‮ ‬بە بۆڵتەوە كراوە‮. ‬بۆڵتی‮ ‬تەمەن‮ ‬32 ساڵ بەردەوام هیوای‮ ‬خواستووە كە بۆندێكی‮ ‬پیشەگەری‮ ‬لەیانەی‮ ‬مارینرەز وەربگرێت بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵیان بەشداری‮ ‬وەرزی‮ ‬2018-2019 لەخولی‮ ‬ئوسترالیا بكات،‮ ‬كە لەهەفتەی‮ ‬داهاتوو دەست پێدەكات‮. ‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

‎شێرزاد حەسەن: گەورەترین هەڵەی زانستی كەرەنتینكردنی نەخۆشە لەنێو چوار دیواردا

خەبات: رۆشنا عەلی:- شێرزاد حەسەن رەزا، پسپۆر لە نەخۆشییەكانی مایكۆرۆبایۆلۆژی پزیشكی و مامۆ…