سەگڤان هالو
دواكەوتنی‮ ‬كورد لەوەی‮ ‬كە تاكو ئێستا نەیتوانیوە ئامانجی‮ ‬خۆی‮ ‬بپێكێت و ببێتە خاوەن دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ بەخۆی‮ ‬و هۆكاری‮ ‬مانەوەی‮ ‬بەبێ دەوڵەت،‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بوشاییە سیاسییەی‮ ‬كە لە نێو ماڵی‮ ‬كورددا هەبووە و هەیە ئەمە لە لایەك،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە بەرژەوەندیی‮ ‬هاوتەریبی‮ ‬دەوڵەتە زلهێزەكان لەگەڵ دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكە و بە تایبەتیش ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬كورد و خاكی‮ ‬كوردستان بە سەریاندا دابەشكراوە،‮ ‬بەڵام ئێمەی‮ ‬كورد زیاتر دەبووایە و دەبێ لایەنی‮ ‬نێۆخۆییمان بە هەند وەرگرتبووایە و وەربگرین لە لایەنی‮ ‬دەرەكی،‮ ‬چونكە كورد ئەگەر نێو ماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕێك بخاتەوە،‮ ‬بێگومان لە سەر ئاستی‮ ‬دەرەكیش حیسابی‮ ‬بۆ دەكرا و دەكرێت و پێگەو سەنگێكی‮ ‬بە هێزی‮ ‬دەبێت‮.‬
حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەموو شوێنێكی‮ ‬دونیا بە تایبەت لە نێو وڵاتە پێشكەوتووە دیموكراسییەكاندا كاتێك دەنگی‮ ‬جەماوەر مسۆگەر دەكات و دەگاتە دەسەڵات بۆ ئەوەیە خزمەتی‮ ‬گەل و وڵاتەكەی‮ ‬بكات و ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتیدا بپارێزێت،‮ ‬چونكە بەرپرسیارە لە بەردەەم خەڵكی‮ ‬وڵاتەكەیدا‮ ‬،‮ ‬بەڵام بە داخەوە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كە هێشتا پەیوەستە بە دەسەڵاتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بە ناو‮ ‬یەكێتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق خاوەن قەوارەیێكی‮ ‬سەربەخۆ بە خۆی‮ ‬نییە،‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬وامان هەیە كە بە‮ ‬ڕۆژ بەشدارە لە پڕۆسەی‮ ‬سیاسیدا و بە شەویش تا پێی‮ ‬بكرێت ئەزموونی‮ ‬فیدڕاڵیی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئامانج دەگرێت و شێلگیرانە دوژمنایەتی‮ ‬دەكات،‮ ‬جا ئەمە لە ژێر كاریگەریی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمیدا بێت‮ ‬یانیش لە ژێر كاریگەریی‮ ‬حیقدی‮ ‬سیاسیدا كە پێم وایە هەردووكی‮ ‬ڕاستە‮.‬
لە چێبوونی‮ ‬بۆشایی‮ ‬سیاسیدا دوژمنانی‮ ‬كورد بەردەوام زیانیان بە دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد گەیاندووە بە ئاسانی،‮ ‬كوردیش نە لە‮ ‬ڕابردوو و نە لە ئێستاشدا نەك هەر وانەی‮ ‬وەرنەگرتووە لە‮ ‬ڕابردووی‮ ‬خۆی،‮ ‬بەڵكو بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬حزبە سیاسییەكان وەكو ئەو كۆیلانەی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬سەدەی‮ ‬شازدەی‮ ‬زایینی‮ ‬بە تایبەت ئەوانەی‮ ‬كە لە نێو ماڵەكاندا خزمەتی‮ ‬خاوەنەكانیان دەكرد،‮ ‬تەنها بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬جلە كۆنەكان و پاشماوەی‮ ‬خواردنی‮ ‬خاوەنەكانیان ببوونە جاسوس و دژایەتی‮ ‬بەرەی‮ ‬شوڕشگێڕەكان و ئازادیخوازەكانیان دەكرد و هیچ جۆرە ئامانجێكیان نەبوو تەنها بەدەستهێنانی‮ ‬جلی‮ ‬كۆن و پاشماوەی‮ ‬خواردن نەبێت‮. ‬
جا ئەمڕۆ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كە ساڵی2020 ‮ ‬كویلەكانی‮ ‬ئێمەش لە پێناو بەرژەوەندییەكی‮ ‬تەسكدا ئامادەبوونە و ئامادەشن خاك و گەلی‮ ‬كوردستانیش بفرۆشن و كەرامەت و ئیرادە و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەییش ببەخشن بە دوژمنان و نموونەش زۆرن پێویست بە باسكردنیان ناكات‮. ‬لە ئەنجامدا ئەوە دوپات دەكەمەوە كە هەتا كورد ماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕێكنەخاتەوە،‮ ‬هیچكات نابێتە ژمارەیێكی‮ ‬حیساب بۆ كراو لە سەر ئاستی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتیدا بە گشتی‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…