به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان چین و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا

0
249

نی ڕووچی/ كۆنسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی له‌ هه‌ولێر
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بیر له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاره‌ساته‌ له‌ پڕه‌كانی جیهانی له‌ ڕووی ته‌ندروستی گشتی ده‌كاته‌وه‌ به‌ شێوازێكی گونجاو له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریه‌ مه‌زنه‌كان كه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێوه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌. هه‌روه‌ها بیر له‌ ئاڕاسته‌ی ڕاستی په‌ره‌پێدانی ڕێكوپێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می نوێدا. له‌ سه‌رده‌می جیهانگه‌ریدا، هه‌موو وڵاتانی جیهان داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه‌ و خۆشی و ناخۆشی هاوبه‌شی پێده‌كه‌ن: به‌ڵام له‌م قه‌یرانه‌ ڕاسته‌قینه‌خوازه‌دا، ئاگادار ده‌كرێینه‌وه‌ كه‌وا هیچ وڵاتێك ناتوانێت خۆی دووره‌ په‌رێز بكات. گرینگترین شت كه‌ له‌م جه‌نگه‌ی مرۆڤایه‌تی دژ به‌م په‌تایه‌ فێری ببووبین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی و گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان هیچ كاتێك وه‌كو ئێستا له‌یه‌ك نزیك نه‌بووه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌به‌ستراوه‌،و هیچ كاتێك وه‌كو ئێستا دركمان به‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌ لادێیه‌كی جیهانی بچووكدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین، و هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خاوه‌ن داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش ده‌ژین و پیویستمان به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ له‌ بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌تر.

هه‌ر یه‌ك له‌ چین و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان به‌شداربوویه‌كی ئه‌رێنیه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌تاكه‌. دوای به‌رپابوونی په‌تاكه‌، چین و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان پابه‌ندبوون به‌ دروشمی ( سه‌ره‌تا گه‌ل و سه‌لامه‌تی له‌ پێش هه‌موو شت) ، و ڕێوشوێنی به‌هێزیان گرته‌به‌ر به‌ زنجیره‌ی گرینگ وه‌كو خۆپارێزی و كه‌ره‌نتینكردن و تێستكردن و چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچوون. هه‌روه‌ها كاریانكرد له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی په‌تاكه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، و ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنیان به‌ده‌ستهێنا. باشترین به‌ڵگه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی مردن له زۆر له‌‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان كه‌متره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان. هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی چین و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و پاراستن و ڕێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بووه‌، كه‌ هێزی یه‌كڕیزی نێوان وڵاته‌ تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی به‌ هه‌موو جیهانی نیشاندا .

كاتێك چین له‌ مه‌ترسیدارترین كاته‌كانی بوو له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌، زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان و به‌رپرسان له‌ ده‌سته‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی خه‌لیجی و زۆرانی تر له‌ ڕێكخراوه‌ هه‌رێمیه‌كان نیگه‌رانی و یه‌كڕیزی خۆیان بۆ لایه‌نی چینی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها حكومه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان پاڵپشتی هاوكارییان بۆ لایه‌نی چینی پێشكه‌شكردووه‌ به‌ شێوازی جۆراوجۆر. ئه‌م جۆره‌ هه‌ست و هه‌ڵوێسته‌ باشانه‌ی لایه‌نی عه‌ره‌به‌كان بۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵمان ده‌مێنێته‌وه‌. به‌پێی ئاماره‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان، ڕابه‌رانی چینی و عه‌ره‌بی 23 نامه‌ی نیگه‌رانیان ئاڵوگۆڕ كردووه‌، و سه‌رۆك شی جیپینگ 9 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عه‌ره‌ب ئه‌نجام داوه‌. و زیاتر له‌ 60 به‌رپرس و چه‌ندین خاوه‌ن كار و كه‌سایه‌تی مه‌ده‌نی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان كه‌ له‌ ئه‌ژمار نایه‌ت پێزانینی خۆیان بۆ ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی چین ده‌ربڕیوه‌ و هانی زیاتری چینیان داوه‌، و پێزانینێكی به‌رزیان بۆ توانی چین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی گشتی تۆماركردووه‌، و پاڵپشتی ڕه‌وشتی گیانی و ماددی به‌نرخیان بۆ چین پێشكه‌شكردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی عه‌ره‌بی نزیكه‌ی 10 ملیۆن ده‌مامك و 3.2 ملیۆن جووت ده‌سته‌وانه‌ و 100 هه‌زار جلوبه‌رگی پارێزه‌ر و 65 هه‌زار چاویلكه‌ی پارێزه‌ریان به‌ چین به‌خشی. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، گه‌لی چین هاوسۆزی خۆی بۆ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌كان به‌ هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه‌ ده‌ربڕی، و به‌ دڵسۆزیه‌وه‌ پاڵپشتی و هاوكاری پێشكه‌شكردن. به‌پێی ئاماره‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چین 8.4 ملیۆن ده‌مامكی جۆراوجۆر و 1.1 ملیۆن كیتسی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆڕۆنا و نزیكه‌ی 300 هه‌زار جلوبه‌رگی خۆپارێزی به‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان به‌خشیووه‌. جیا له‌مه‌ش، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی پراكتیكی له‌ نێوان پزیشكانی پسپۆری چینی و 17 وڵاتی عه‌ره‌بی و ده‌سته‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی خه‌لیجی به‌ستووه‌، و چین چه‌ندین تیمی پزیشكی پسپۆری بۆ عێڕاق و سعودیه‌ و كوه‌یت و جیبوتی و جه‌زائر و سودان و فه‌ڵه‌ستین و چه‌ندین وڵاتی تر ناردووه‌، و پێداویستی پزیشكی به‌ 20 وڵاتی عه‌ره‌بی به‌خشیووه‌ له‌ نێویاندا میسر و تونس و قه‌ته‌ڕ و ئوردن، و هاوكاری عێڕاق و سعودیه‌ و فه‌ڵه‌ستینی كردووه‌ له‌ بنیاتنانی تاقیگه‌ی تایبه‌ت به‌ تێستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. له‌ رۆژی 25ی نیسان، ژووریكی تایبه‌ت به‌ تێستكردنی كۆڕۆنا له‌ ڕێگای سیتی سكان له‌ پایته‌ختی عێڕاق به‌غداد بنیاتنرا به‌ هاوكاری چین.

كاردانه‌وه‌ی په‌تاكه‌ له‌ چه‌ند بابه‌تێك ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌، چین و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیش به‌ سه‌ختی زه‌ره‌مه‌ندبوون. له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌م بارودۆخه‌ نوێیه‌، هه‌ردوولایه‌نی چینی و عه‌ره‌بی زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك پیویستیان به‌ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانیانه‌ بۆ بنیاتنانی گۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چینی عه‌ره‌بی بۆ داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش به‌ره‌و چه‌رخێكی نوێ، و به‌هێزكردنی یه‌كگرتووی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریه‌ جیاوازه‌كان له‌ كاتی ئێستا و له‌ داهاتوودا.

به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كی بریتیه‌ له‌ به‌هێزكردنی ڕێكاریه‌كانی خۆپارێزی و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه‌. ده‌توانن هه‌ردوو لایه‌ن هاوبه‌شیپێكردنی زانیاری و ئه‌زموون ڕاهێنانه‌ به‌ سووده‌كان به‌هێزتر بكه‌ن، و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌ بواری تێستكردن و چاره‌سه‌ری كلینیكی و توێژینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی ڤاكسین و ده‌رمان. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌، چین له‌ هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیه‌ به‌ پێی توانای خۆی بۆ هه‌موو وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان، كه‌ یارمه‌تی ده‌دات بۆ له‌خۆگرتنی په‌تاكه‌ به‌ زووترین كات، و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی له‌ جه‌نگی دژ به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ.

له‌سه‌ر هه‌ردوو لا پێویسته‌ كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ بنیاتنانی ( پشتێنه‌ و ڕێگا) زۆر به‌ خۆگری، و ده‌ست له‌ ناو ده‌ست كاربكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌م بارودۆخه‌ نوێیه‌ی ئێستا كه‌ گه‌واهی هه‌بوونی هه‌ل و به‌ره‌نگاری له‌ یه‌ك كاتدا ده‌دات، پێویسته‌ ڕێگایه‌ك بدۆزینه‌وه‌ بۆ گونجاندنی ستراتیژیه‌كانی گه‌شه‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی پراكتیكی، و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ بواره‌كانی پزیشكی و ته‌ندروستی و دووباره‌ كرانه‌وه‌ی ئابووری و ژیانه‌وه‌ی خه‌ڵك، كه‌ واده‌كات ( پشتێنه‌ و ڕێگا) ببێته‌ ڕێگه‌یه‌ك به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان و هه‌ماهه‌نگی و ته‌ندروستی.

پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ردوولایه‌ن كه‌ ئاڵای فره‌ نه‌ته‌وه‌یی به‌رز بكه‌نه‌وه‌، و پاڵپشتی ڕۆڵی پێویستی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بكه‌ن بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ په‌تاكه‌، و پاراستنی ڕۆڵ و شوێنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ، و هاندانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و پێدانی وزه‌ی ئه‌رێنی به‌هێز له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی جیهانی له‌ جه‌نگی دژ به‌م په‌تایه‌ به‌ ( به‌شداریكردنی چینی عه‌ره‌بی).

چین به‌رده‌وام بوو له‌ هه‌ڵوێستی دادپه‌روه‌رانه‌ و بابه‌تیانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاته‌كانی ئه‌و ناوچه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه‌ و دڵسۆزانه‌ ماموڵه‌ی كردووه‌.

چین به‌ په‌رۆشه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ پیناو پارێزگاریكردن له‌ ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاڵپشتیكردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و گه‌شه‌سه‌ندنی هاوبه‌ش و به‌هێزكردنی سوودمه‌ندبوونی ئاڵوگۆركراو، و ئه‌مه‌ش وا له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كات كه‌ هه‌ستی باشیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ چین، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ كه‌ هانی ولاته‌‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌دات كه‌ به‌ هێزه‌وه‌ له‌ پشت گه‌لی چین بوه‌ستن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی گیانیه‌ بۆ گۆمه‌لگای چینی عه‌ره‌بی بۆ داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش.

 هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆڕی هه‌ماهه‌نگی چینی -عه‌ره‌بی، وه‌كو سه‌كۆیه‌كی گرینگ مایه‌وه‌ بۆ گفتوگۆی یه‌كسانانه‌ و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی كراداری نێوان چین و وڵاته‌ عه‌ره‌به‌كان، و ڕابه‌رایه‌تی پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان چین و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و جوڵاته‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی هه‌ردوولایه‌ن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كات. له‌ ئێستادا، هه‌ردوولایه‌ن به‌شدارده‌بن له‌ ئاماده‌كردنی ‌ نۆهه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری تایبه‌ت به‌ كۆڕی هه‌ماهه‌نگی چینی عه‌ره‌بی كه‌ له‌ 6ی ته‌موز ده‌ستپێده‌كات، و ئاواته‌خوازین كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بتوانێت ببێته‌ هۆی لێكتێگه‌یشتن و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوولایه‌ن، و ببێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ پێناو داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش به‌ره‌و چه‌رخێكی نوێ، و ڕوكه‌شێكی جوانتر بۆ په‌یوه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌ ستراتیژیه‌كانی چینی عه‌ره‌بی كه‌ به‌ ده‌ستكه‌وتی دۆستایه‌تیه‌كی باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

چین و عێڕاق دوو هاوبه‌شی ستراتیژین، وه‌كو ئه‌ندامێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان، عێڕاق به‌شداری له‌ چالاكی بنیاتنانی كۆڕی هه‌ماهه‌نگی چینی عه‌ره‌بی كرد بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ، و هه‌ردوولایه‌ن له‌یه‌كتری فێرده‌بن و ده‌ستكه‌وتی هاوبه‌ش به‌ده‌ستده‌هێنن. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، به‌ تایبه‌ت له‌ دوای بنیاتنانی كۆنسوڵگه‌ری گشتی چینی له‌ هه‌ولێر له‌ه‌ ساڵی 2014، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان چین و هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپیش چووه‌. ئێمه‌ پێشوازیه‌كی گه‌رم له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن له‌ چوارچیوه‌ی كۆری هه‌ماهه‌نگی چینی و نه‌ته‌وه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و بنیاتنانی هاوبه‌ش بۆ ده‌ستپێشخه‌ری له‌ ( پشتێنه‌ و ڕێگا) و كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوه‌ن داهاتووی هاوبه‌ش بۆ چین و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان، و ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی قوڵكردنه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوولایه‌ن و بنیاتنانی قۆناغێكی فراوانتر بۆ ئاڵوگۆڕكردن له‌ بواری هه‌مه‌جۆر. با هه‌ماهه‌نگی به‌پیتی كۆڕی هه‌ماهه‌نگی چینی و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان سوود به‌ گه‌لی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق بگه‌یه‌نێت.

ئه‌م وتاره‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی چین بۆ (خه‌بات) نێردراوه‌

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

‎شێرزاد حەسەن: گەورەترین هەڵەی زانستی كەرەنتینكردنی نەخۆشە لەنێو چوار دیواردا

خەبات: رۆشنا عەلی:- شێرزاد حەسەن رەزا، پسپۆر لە نەخۆشییەكانی مایكۆرۆبایۆلۆژی پزیشكی و مامۆ…