به‌سه‌رۆكایه‌تی د. فوئاد حوسێن، لیژنه‌ى ئابووری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خاڵه‌ گومرگییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداى ده‌ركرد، هاوكات باج و ڕسوومات له‌هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، یه‌ك ده‌خرێت.


به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى ئابوورى، وه‌زیری دارایی عێراق، د. فئاد حوسێن، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى كاروبارى ئابوورى به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى (پلاندانان، بازرگانى، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ) و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندی و نوێنه‌رى وه‌زیری نه‌وت و عه‌لى سندی، وه‌زیری پلاندانانى هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، كرد

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، لیژنه‌كه‌ بڕیاری دا، باج و ڕسووماتى گومرگی له‌هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك بخرێت: “بڕیاره‌كه‌ گرنگى ئابووری خۆی هه‌یه‌ و چالاكی بازرگانى و هاورده‌كردن و به‌ڵگه‌كان، ڕێك ده‌خات.

هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ خاڵه‌ چاودێری و وردبینییه‌ گومرگییه‌كانى ئێستاى له‌ (فایده‌، شێراوه‌ له‌ باكوورى كه‌ركووك، له‌یلان له‌ خۆرهه‌ڵاتى كه‌ركووك)ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بازرگانى نێوخۆیی چالاك ده‌كات.


بڕیاره‌كانى لیژنه‌كه‌ دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و دیدارى نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…