خەبات: پەریهان عومەر:- بانوو ھۆشیار بکر لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ ی شاری سلێمانیە، دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی میوزیک، ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە و خاوەنی کورێکە، لە ئێستادا مامۆستایە لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی (ناحوکمی)، لەپاڵ مامۆستایی، لە بواری میوزیک کار دەکات و ئامێری کەمانچە دەژەنێت.

خاتوو بانوو لە لێدوانێکدا بۆ خەبات باس لە بواری میوزیک دەکات بۆ ئافرەتان و گووتی: لە ئێستادا بواری ھونەرو میوزیک لەچاو سەردەمانێکدا دەرفەتی زۆر باشیان بۆ ئافرەتان رەخساندووە، ئەو رۆڵە زۆر بەرز ئەنرخێنم و پێشکەوتنێکی باشی بینیووە، چەندەھا موزیکژەنی زۆر باشی ئافرەتمان ھەیە لە بواری هونەری میوزیکدا، ئەو رێژەیە لە زیاد بوونیش دایە.

لە پرسیاری ئەوەی ئایا چۆن بوو چویتە بواری موزیکژەنی؟ خاتوو بانوو گووتی: بواری میوزیک دنیای خەیاڵە و خەم ڕەوێنەرە، حەزێکی زۆرم ھەبوو بۆ موزیک وە لە ماڵەوەش زۆر بە خۆشحاڵیەوە ڕێگایاندا کە بەردەوام بم.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی جگە لە بواری میوزیک چ کارێکی دیکە دەکەن؟ من جگە لە موزیک کاری ریکۆردی دەنگیم بۆ چەند ھونەرمەندێک کردووە، لە چەند ڤیستیڤاڵێکدا بەشداریم کردووە، کلیپێکیشم ھەیە لەگەڵ ھونەرمەند سامان عومەر.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…