دەزگایەكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬شاخەوانی‮ ‬و سرووشت لە هەكاری‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بۆ سەر ناوچەیەك كە دوو هەزار و‮ ‬800‮ ‬مەتر لە رووی‮ ‬دەریاوە بەرزە،‮ ‬ئەنجامدا‮. ‬ئەندامانی‮ ‬ئەو دەزگایە لە چوارچێوە چالاكییەك لە ناوەندی‮ ‬شاری‮ ‬هەكاری‮ ‬كۆبوونەوە و گرووپێكی‮ ‬22‮ ‬كەسی‮ ‬بەرەو ناوچەی‮ ‬مەرگا بوتون كە‮ ‬12‮ ‬كیلۆمەتر لەو شوێنە دوورە بەڕێكەوتن‮. ‬ئەندامانی‮ ‬ئەو گرووپە لە بەشێكی‮ ‬ناوچەكان رووبەڕووی‮ ‬بەفر بارین بوونەوە و لە دوای‮ ‬چوار كاتژمێر رۆیشتن گەیشتنە ئەو ناوچەیەی‮ ‬كە دوو ه‭?‬ەزار و‮ ‬800‮ ‬مەتر لە ئاستی‮ ‬رووی‮ ‬دەریاوە بەرزە‮. ‬نوێنەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬شاخەوانی‮ ‬توركیا لە شاری‮ ‬هەكاری‮ ‬و ئەندامی‮ ‬ئەو دەزگایە،‮ ‬ناجی‮ ‬ئارتونج بە رۆژنامەنووسانی‮ ‬رایگەیاند كە لە چوارچێوەی‮ ‬چالاكییەكانی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان ئەم چالاكییەیان رێكخستووە‮. ‬ئارتونج راشیگەیاند كە هەكاری‮ ‬لەبارەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سرووشت و شاخەوانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬گرنگە و گوتیشی‮: “‬ ئەمڕۆ رێپێوانی‮ ‬سرووشتمان لە ژێر بارینی‮ ‬بەفر ئەنجامداوە‮. ‬ئەم جۆرە چالاكییە بەردەوام دەبێت‮. ‬چاوەڕێی‮ ‬ئەوە دەكەین گشت هەوادارانی‮ ‬ئەو وەرزشە بەشداری‮ ‬لە چالاكییەكاندا بكەن‮”.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

هونەرمەند ئاشتی کەمال: لە ئێستادا هونەر لە قۆناغێکی هەستیاردا گوزەر دەکات

خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند ئاشتی کەمال ئەمین لە دایک بووی ساڵی 1965 لە هەڵەبجەی شەهی…