سیامەند سێلكی
دووركەوتنەوەی‮ ‬مرۆڤ و كۆمەڵگای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬لە توندوتیژی‮ ‬و شەڕ‮ ‬و خوێنڕشتن،‮ ‬بەندە بە چەسپاندن و جێگیركردنی‮ ‬گیانی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و‮ ‬یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە،‮ ‬لەنێوان ئەو فرەڕەنگی‮ ‬و فرە چەشنییەی‮ ‬لەپێكهاتەی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬مرۆڤایەتیدا هەیە‮. ‬بەم پێیە هەر كۆمەڵگایەك لەم جیهانە پان و بەرینەدا،‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پێكەوەژیان بكاتە بنەما بۆ بنیاتنان و بەڕێوەبردنی‮ ‬ژیان،‮ ‬ئەوە دەتوانێت بەسەر هەموو سەختی‮ ‬و دژواری‮ ‬و نەهامەتییەكانی‮ ‬ژیاندا زاڵ بێت و ژییانێكی‮ ‬شایستە و ئارام و پڕ‮ ‬لە بەختەوەریش دەستەبەر بكات‮. ‬ لەم سۆنگەوە لێبووردەیی‮ ‬و‮ ‬یەكتر قبووڵكردن و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتییانە،‮ ‬هەر لە سەرەتاوە وەكو بەشێكی‮ ‬گرنگ لە پەروەردە و فەلسەفەی‮ ‬فیكری‮ ‬و عەقائیدی‮ ‬بارزانییەكاندا جێگیر كراوە‮. ‬ئەوەتا سەد ساڵ بەر لە ئێستا شێخ عبدولسەلامی‮ ‬بارزانی‮ ‬لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬بەختەوەری‮ ‬بۆ مرۆڤ و ئاڤاكردنی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬مرۆڤدۆست و پێشكەوتوو و سەردەمیانە،‮ ‬تێیدا بەها بەرزەكانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬جێگیر و پارێزراو بن‮. ‬گیانی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و‮ ‬یەكتر قبووڵكردن و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتییانەی‮ ‬لەنێو خەڵكی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزاندا جێگیر كرد‮. ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ساڵی‮ ‬1914‮ ‬شێخ عەبدولسەلام بارزانی‮ ‬لەلایەن دەوڵەتی‮ ‬عوسمانییەوە بە بیانووی‮ ‬پارچەكردنی‮ ‬ئیمپراتۆریەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان لەسێدارەدرا‮. ‬شێخ ئەحمەد‮ (‬خودانی‮ ‬بارزان‮) ‬ئەم بنەما فیكریەی‮ ‬بەڕادەیەك چەسپاند و جێگیر كرد كە بووە بەشێك لە فەرهەنگ و كولتووری‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەڤەرەكە‮. ‬لە ژێر كاریگەری‮ ‬ئەم پەروەردە فیكریەدا گیانی‮ ‬برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكتر قبووڵكردن و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە لەنێوان پێكهاتە ئایینییەكانی‮ ‬دەڤەرەكەدا دروستبوو‮. ‬بێ جیاوازی‮ ‬مافی‮ ‬بە جێگەیاندنی‮ ‬ئەركە ئایینییەكان بۆ موسڵمان و كریستیان و بڕوادارانی‮ ‬ئایینی‮ ‬جولەكە فەراهەم و دەستەبەركرا‮. ‬بە هەمان شێوە هەر سێ پێكهاتە ئایینییەكە لە ئەرك و مافدا‮ ‬یەكسان كران و بوونە تەواوكەری‮ ‬یەكتر لە بنیاتنان و بەڕێوەبردنی‮ ‬ژیاندا‮. ‬دوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و سەرهەڵدانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردستان بەڕابەرایەتیی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ئەم بنەما فیكریە‮ (‬لێبووردەیی‮ ‬و‮ ‬یەكتر قبووڵكردن و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە‮) ‬بووە بنەمایەكی‮ ‬نەگۆڕ‮ ‬و چەسپاو لە رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمردا‮. ‬لە هەموو وێستگەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬كوردستاندا‮.‬ ‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە چوارچێوەی‮ ‬بەرنامە و پلانێكی‮ ‬تۆكمەدا هەوڵیدا فەرهەنگی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و‮ ‬یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتییانە لە هەموو ئەو ناوچانەی‮ ‬كوردستان جێگیر بكات كە لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬پێشمەرگە و شۆڕشدا بوون‮. ‬بە تایبەتیش لە سەردەمی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولدا‮. ‬بەم شێوەیە بارزانیی‮ ‬نەمر هەموو پێكهاتە جیاوازە ئایینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەژێر چەتری‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولدا كۆكردەوە‮. ‬دەیان و سەدان خەباتگێڕ‮ ‬و تێكوشەر لە هەردوو پێكهاتەی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬و كریستیان،‮ ‬تەڤلی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردستان بوون و شانبەشانی‮ ‬كوردان خەباتیان كرد بۆ رزگاری‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬ بێگومان هەردوو شەهیدی‮ ‬سەركردە هورمز مەلك چەكوو فەڕەنسۆ هەریری‮ ‬و دكتۆر موشێ و دكتۆر حەنە ئەلقوشی‮ ‬و ئیشو ئەرەدنی‮ ‬و نیسان كانی‮ ‬بەلاڤی‮ ‬لە ئایینی‮ ‬كریستیان و شەهیدی‮ ‬فەرماندە مەحموود ئێزیدی‮ ‬و خوالێخوشبێت ئلیاس قاسم و دەیان خەباتگێڕی‮ ‬دیكە لە ئایینی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬نموونەی‮ ‬فیداكاری‮ ‬و قوربانیدانی‮ ‬هەردوو پێكهاتە ئایینییەكەن‮.‬ بێگومان سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬چ وەكو سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬و چ ئەوكاتەی‮ ‬لە پێگەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بوو،‮ ‬وەكو درێژەدان بە رێبازی‮ ‬خودانی‮ ‬بارزان و بارزانیی‮ ‬نەمر بەشێوەیەك پەرەی‮ ‬بە فەرهەنگی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و‮ ‬یەكتر قبووڵكردن دا،‮ ‬تا بووە فەرهەنگی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬دیسان لە كاتی‮ ‬نووسینەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقیش سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بووە بەرگریكارێكی‮ ‬سەرسەخت لە ماف و ئازادییەكانی‮ ‬هەموو پێكهاتە ئایینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و نەتەوەییەكان‮. ‬بە هەول و ماندوووبوونی‮ ‬سەرۆك ماف و ئازادییەكانی‮ ‬كریستیان،‮ ‬ئێزیدی،‮ ‬شەبەك،‮ ‬توركمان‮..‬هتد‮. ‬لە دەستووری‮ ‬عێراقدا جێگیركران‮. ‬ دیارە ئەوەی‮ ‬سەد ساڵ بەر لە ئێستا شێخانی‮ ‬بارزان لە بواری‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتییانەدا كاریان بۆ كردووە و بەكردەوەش جێبەجێیان كردووە تازە بە تازە خەڵكێك هەم لە كوردستان هەمیش لە جیهاندا باسی‮ ‬لێوە دەكات‮. ‬ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو راستییەی‮ ‬روئیا و دونیابینی‮ ‬شێخانی‮ ‬بارزان بۆ ئاڤاكردن و بەڕێوەبردنی‮ ‬ژیان،‮ ‬لە هەموو سەردەمێكدا بەپێوەری‮ ‬زانستی‮ ‬و لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬لۆژیكی‮ ‬عەقڵەوە داڕێژراوە و كاری‮ ‬لەسەر كراوە‮. ‬هەڵبەت ئەو روئیاو دونیابینییەی‮ ‬لە بارزان بۆ چەمكی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پێكەوەژیان هەبووە و بەردەوامیشە‮. ‬هاوڕا و تەبایە لەگەڵ جەوهەری‮ ‬دینی‮ ‬ئیسلام‮. ‬واتە ئەو‮ ‬ڕوانینەی‮ ‬لە بارزان بۆ ئەو چەمكە هەبووە هەمان ئەو روانینەیە لە دینی‮ ‬ئیسلامدا هاتووە و داكۆكی‮ ‬لەسەر كراوە‮. ‬وەكو ئەوەی‮ ‬لە هەردوو ئایەتی‮ ‬پیرۆزی‮ “‬لكم دینكم و لی‮ ‬دین‮” ‬و‮ “‬لا اكراه فی‮ ‬الدین‮” ‬هاتووە‮. ‬ بێگومان چەسپاندنی‮ ‬ئەم فەرهەنگە لە كوردستان و پابەندبوونی‮ ‬كوردستانیان پێیەوە‮. ‬وێنەیەكی‮ ‬جوان و ناوازەی‮ ‬بە كورد و كوردستان بەخشیوە و بووەتە هۆی‮ ‬ئەوە لە هەموو جیهاندا بەڕێز و پێزانینەوە لێیبڕوانن‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…