بارتۆمیۆ: ئەگەر مێسی لەبەردەم میدیاكان بڵێت من كێشەم لەگەڵ بارتۆمیۆ هەیە، ئامادەم دەست له ‌كاربكێشمەوە

0
119

خه‌بات: هاوار مورتكەیی:- مێسی.. مێسی دەڕوا.. مێسی.. مێسی ناڕوات.. مێسی.. ئەمە هەواڵی سەرەكی چەند رۆژی رابردووی زۆربەی میدیاكانی جیهانه، هەریەكەو بەشێوەیەك ئاماژەی بۆ دەكات، بەشێوەیەك كەشوهەواكەی ناو كامپ نوو زیاتر گڕی گرتووە، ‌بەتایبەتیش كە تادێت هەواڵەكان باس لەئەگەرێكی زۆری رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەكەن لەم هاوینەدا.

بەرشلۆنە ناهێلێت بڕوات
پێشتر مێسی بەفەرمی فاكسێكی ئاراستەی دەستەی كارگێڕی یانەكە كردبوو، ئاگاداری كردبوونەوە كە نیازی ئەوەی هەیە بەرشلۆنە جێبهێڵێت، ئەویش بە سوود وەرگرتن لە بەندی رێككەوتنەكەی لەگەڵ بەرشلۆنە كە ئازادە و بەبێ ئەوەی هیچ مەرجێك لەبەرامبەری دا هەبێت، یانەكەی جێبهێڵێت، دیارترین ئەو هۆكارانەی پاڵ بەمێسییەوە ناوە ئەو بڕیارە بدات و ئەوێ جیبهێڵێت، رازی نەبوونییەتی بە مامەلەكردنی دەستەی كارگێڕی یانەكەی بەسەرۆكایەتی ماریا بارتۆمیۆ، هەر بۆیەشە مێسی رەتیكردەوە كە بەمدواییە وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنی بارتۆمیۆ بداتەوە، ئەگەرچی بەرشلۆنە چەند جارێك لەزاری رامۆن بلانیس سكرتێری تەكنیكی یانەكەوە ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگا نادەن ئەو یاریزانە ئەرژەنتینییە بڕوات و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی رازی بكەین بمێنێتەوە.

بارتۆمیۆ تەڵەی داناوەتەوە
لەلایەكی دیكەوە كاتێك بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە خۆی لەبەرامبەر ناڕەزایەتییەكانی جەماوەرەكە بینییەوە، هاتە دەنگ و رایگەیاند كە ئامادەم دەست لەكار بكێشمەوە، ئەگەر مێسی بێتە دەنگ و بەامبەر میدیاكان بڵێت كە كێشەی لەگەل مندا هەیە، بارتۆمیۆش زیرەكانە هاتە وەڵام و پێی وایە ئەمە تەڵەیەكی بۆ مێسی كە بتوانێت لەم قەرانانەدا دەربازی بكات، چونكە ئەگەر هاتوو مێسی لەبەرامبەر میدیاكان دەركەوت و گوتی هۆكاری سەرەكی كێشەكان هەمووی بارتۆمیۆیە، ئەوا بارتۆمیۆ دەست لەكار دەكشێنێتەوە و خۆی بەرامبەر جەماوەرەكە خۆ بێ تاوان نیشان دەدات، بەپێچەوانەوەش ئەگەر مێسی بێدەنگی نواند و یانەكەی جیهێشت، ئەوا بۆ هەمووان دەردەكەوێت كە ئەو یاریزانە نیازی رۆیشتنی هەبووە بۆە ئەو تۆمەتانە دەگوترێنەوە.

مان سیتی چانسی گەورەی هەیە
ئەمانە لەناو ماڵەكەی كامپ نوو، لەدەرەوەش كێبڕكێ و بینەوبەردەیەكی زۆر هەیە و یانە گەورەكان خێرا كەوتوونەتە خۆ بۆ راوكردنی مێسی ئەمە لەكاتێك دڵنیابوون لەوەی ئەو یاریزانە لەبەرشلۆنە دەڕوات، لەوانە یانەكانی مانچستەر سیتی، پاریس سان جێرمان، ئینتەر میلان، ئەگەرچی ئەو یانانە ئەوەی بەكارێكی هێندە ئاسان نابینن، بەتایبەتی لە زەبەلاحی نرخی یاریزانەكەو و قەیرانی دارایی یانەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەریەكەو لای خۆیەوە بەوردی چاودێری هەواڵەكانی كەتالۆنیا دەكەن، لێرەدا چانسی یانە ئینگلیزییەكە لەهەمووان گەورەترە، چونكە مێسی پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ پیپ گواردیۆلای راهێنەر هەیە.

یەك لێدوانی مێسی بەسە
جەماوەری بەرشلۆنە زۆر نیگەرانن لەئەگەری رۆیشتنی مێسی لە بەرشلۆنە، بەڵام زۆربەیان ئەو رایەیان لا درووست بووە كە یاریزانێك 20 ساڵ لەبەرشلۆنە بێت، وا بەئاسانی ناتوانی بڕاری رۆیشتن بدات، بەڵكو هەموویان پێیان وایە مێسی ئەمە وەك فشارێك بۆ سەر دەستەی كارگێڕی یانەكە ئەنجامی دەدات، بەڵام دواجار هەموو ئەمانە بەیەك لێدوانی مێسی لەبەردەم میدیاكان یەكلایی دەبێتەوە و كۆتایی لەو هەڵایەی ناو میدیاكان دەهێنیت، رۆژنامەی ئیسپانی لە ژمارەی پێرێیدا بەمانشێتیك نوسیبووی (مێسی دەچێتە جەنگەوە).

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەیادی ریفراندۆمە پیرۆزەكەی كوردستاندا، دەبێ چاوەڕێی دەرفەتێك بكەین

نیان ئەحمەد 25\9\2017 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ نەتەوەی كورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لە داگی…