خەبات: هاوار مورتكەیی:- یانەی یۆڤینتۆس تەواو نیگەران بووە لەوەی ئەگەرێكی زۆر هەیە كە رۆنالۆد بەهۆی تووش بوونی بە پەتای كۆرۆنا نەتوانێت لە یارییە چارەنووسسازەكەیان بەرامبەر بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپادا.

رۆنالدۆ جگە لە یارییەكەی بەرشلۆنە، سێشەممەی داهاتووش لە هەمان پێشبڕكێ ناتوانێت بەرامبەر یانەی دینامۆكیێڤی ئۆكرانی یاری بكات، هەربۆیەشە لێرە لەوێ بەناراستەوخۆیی هێرشی دەكریتە سەر و بەوە تاوانباری دەكەن كە وەك پیویست ئەو ئەستێرەیە پابەندی رێنماییەكان نەبووە، بەتایبەتیش ئەوكاتەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە كرد لە یارییەكانی خولی ئەورووپی، ئەمە لە كاتێكدا بوو كە یانەی یۆڤینتۆس لەكەرەنتینەدابووە.

یوفا رێگای پێنادات
بەشداری كردن و بەشدارینەكردنی ئەو یاریزانە تەواوی یانەكەی سەرقال كردووە، ئەمە جگە لەوەی جەماوەریش دەمیكە چاوەڕێی ئەو یارییە دەكەن، چونكە باشترینەكانی جیهان لەم یارییەدا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، بێگومان یاری نەكردنی كریس زیانیكی زۆر بە یانەكەی دەگەیەنیت، ئەگەریكی زۆر هەیە كە لەم مانگەدا ئەو یاریزانە نەتوانێت یاری بكات چونكە لە پرۆتۆكۆلی یەكیتی تۆپی پێی ئەورووپی دا هاتووە كە هیچ یاریزانێك دوای چاكبوونەوەی لەم پەتایە بەهەفتەیەك ناتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی بكات.

كەرەنتین كراوە
جێی باسە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لایڤێكی ئینستاگرام رەتیكردەوە یاساكانی كەرەنتینی جێبەجێ نەكرد بێت و دەشڵێت هیچ نیشانەیەكی نەخۆشیەكەی نیە.

یاریزانەكەی یۆڤانتۆس لە لایڤی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و گووتی ” هەروەك ئاگادارن لەم ماوەیە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم، بەڵام هیچ نیشانەیەكم نیە و سوپاس بۆ خوا تەندروستیم زۆر باشە و شەوان باش دەخەوم، سەبارەت بە قسەكانی وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا كە دەڵێت من پرۆتۆكۆڵە تەندروستیەكانم جێبەجێ نەكردووە، بەم شێوەیە نیە و هیچ بەركەوتنم لەگەڵ كەسێكدا نەبووە و منداڵەكانم لێم دورن و هەموو رێكارەكانیشم وەك خۆی جێبەجێ كردووە”.

رۆناڵدۆ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر زوو وڵاتەكەی جێهێشت و گەڕایەوە ئیتاڵیا و لە شاری تۆرین خۆی كەرەنتین كرد، ئەمەش بەرپرسانی ئەو وڵاتەی نیگەران كرد، چونكە بە پێ یاسا هەر كەسێك كۆرۆنای هەبێت، نابێت بۆ ماوەی 14 رۆژ بگەڕێتەوە وڵاتەكەیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزیری پەروەردە: بەداخەوە هەندێ‌ جار ئەم پرسانە بۆ موزایەدە بەكار دەهێنرێت، دەیانەوێت موزایەدە بخەنە ناو كەرتی پەروەردە

خەبات: رۆشنا عەلی:- وەزیری پەروەردە لە میانەی كردنەوەی قوتابخانەی شاری مامۆستایانی بنەڕەتی…