ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: دەستدرێژی توركیا هەڕەشەیەکی گەورەیە

0
115

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی تورکیاى بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد و بە ھەڕەشەی گەورە بۆ سەر خاكی عێراق وەسفی دەكات.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە و شەهیدکردنی فەرماندە سەربازییەکان، بە پێشێلکارییەکی روون دژ بە بنەما نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سەقامگیری ناوچەکە لێکدرایەوە.

جەختیش لەسەر گرتنەبەری هەموو رێگەیەک بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاووڵاتییان کراوەتەوە، بە رێگەی دیپلۆماتیشەوە.

رۆژی سێشەممە 11/8/2020 لە سنووری سیدەكان، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا، ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراقی کردە ئامانج، بەهۆیەوە فەرماندەی هێزی 3ی پاسەوانی سنور و فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران شەهیدبوون.

لە درێژەی كاردانەوەكان دوێنێ چوارشەمە 12/8/2020 وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگھێشتی فاتح یەلدز، باڵیۆزی توركیای لە به‌غدا كرد لە سەر بۆردوومانكردنی كاروانی ھێزەكانی پاسەوانانی سنووری عێراقی لە لایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیاوە، كە بووە ھۆی شه‌هیدبوونی ئەفسەرانی عێراقی و به‌و هۆیه‌وه‌ یادداشتنامەیەكی ناڕەزایی پێدا.

له‌ یادداشتنامه‌كه‌دا، عێراق ئیدانەی ئەو پێشێلكارییە بەردەوامانەی سوپای توركیای كردووە، لەوانەش دوایین بوردوومانی له‌ رێگه‌ی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ناوچەی سیدەكانی پارێزگای ھەولێر، كە بووە ھۆی شەھیدبوونی دوو ئەفسەر و سەربازێكی سوپای عێراق.

K24

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی …