بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ کێشەی هێزە کوردییەکان و تورکیا لە سووریادا دەکات.

جێمس جێڤری، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، واشنتن کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ کێشەی هێزە کوردییەکان و تورکیا لە سووریادا دەکات.

دووپاتیشی کردەوە، کە وڵاتەکەی لەبەرامبەر بە ئامانج کردنی هێزەکانی ئەمەریکا سووریا بێدەنگ نابێت و وەڵامی توندی بۆ ئەو وڵاتە و لایەنە دەبێت کە زیان بە هێزەکانیان لە سووریا بگەیەنن.

جێمس جێڤری، هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، ئامانجی ئەمەریکا لە سووریا دەرکردنی هێزەکانی ئێرانە بە رێگەی سیاسی، ھەروەھا ئیسرائیل بژاردەی سەربازی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئێران لە سووریا هەڵبژاردووە و هێزەکانی ئێران دەکاتە ئامانج.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی (د.ڕۆژ نووری شاوێس) وە

  ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروست…