وەزارەتی دادی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتی ئێراندا گرتووە کە بەرەو ڤەنزیۆلا بەڕێکەوتبوو.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، بە هاوکاری هاوبەشە بیانییەکان، ئێستا کەشتییەکەی ئێران بارمتەیە لای هێزەکانی ئەمەریکا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، کەشتییەکە زیاد لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە و پێشتریش ئەمەریکا هۆشداریی لەبارەوە دابووە ئێران.

ئێران و ڤەنزیۆلا لەو وڵاتانەن ئەمەریکا سزای خستوونەتە سەر، ئەو کەشتییەی ئێرانیش بە موڵکی سوپای پاسداران دەزانێت کە ئەمەریکا خستوویەتییە لیستی تیرۆرەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئێران دەستیکردووە بە ناردنی نەوت بۆ ڤەنزیۆلا چونکە ئەو وڵاتە تووشی کورتهێنان بووەتەوە.

K24

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…